زانایانی زانكۆی په‌نسلڤانیای ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه‌ی خۆیان خسته‌ڕوو و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه خواردنی ته‌نیا دانه گوێزێك له ڕۆژێكدا ده‌بێته هۆی زیادكردنی به‌كتریای به‌سوود له گه‌ده و كاركردنی دڵیش زۆر ته‌ندروست و چالاك ده‌كات.
ئه‌و پسپۆرانه له‌باره‌ی سیسته‌مێكی نوێی خۆراكیان كۆڵییه‌وه كه گوێز به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دووباره بوونی هه‌بوو و له ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه خۆراكییهكهیش له‌سه‌ر خۆبه‌خشان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه خواردنی گوێز جیا له‌وه‌ی ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆل و فشاری خوێن، سوودی زۆر زیاتری بۆ جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه خواردنی گوێزێك له هه‌موو ڕۆژێك ده‌بێته هۆی چالاككردنی كۆئه‌ندامی هه‌رس و بڵاوكردنه‌وه‌ی زۆرترین به‌كتریای سوودبه‌خش له گه‌ده، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات له مه‌ترسی ژه‌هراویبوون و گرفته‌كانی به‌دهه‌رسی و به‌دخۆراكی به ته‌واوی ڕزگارتان ببێت، جیا له‌وه‌یش ریخۆڵه گه‌وره و باریكه ڕاده‌ماڵێت و به ته‌واوی كۆئه‌ندامی هه‌رس ته‌ندروست ده‌كات.
كۆئه‌ندامی هه‌رس و دڵ له نه‌خۆشییه‌كان ده‌پارێزێت
سوودێكی تری نوێ كه تازه زانایان دۆزیویانه‌ته‌وه، باشتركردنی ته‌ندروستی دڵه، پێشتر توێژه‌ران له‌و بڕوایه‌دابوون كه خواردنی گوێز ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵ له جه‌سته كه‌م ده‌كاته‌وه و فشاری خوێنیش نزم ده‌كات، به‌ڵام توێژه‌رانی زانكۆی په‌نسلڤانیا جیا له‌و سوودانه هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن، كه گوێز زۆرترین سوود به دڵ ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆی چالاككردن و ته‌ندروستكردنی، به جۆرێك له مه‌ترسی تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ به ته‌واوی دوورتان ده‌خاته‌وه.