ڕاوێژكاری سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی وێنه‌ی ده‌ست ماچكردنی پیاوێك له‌لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌وه هاته ده‌نگ و وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌ی دایه‌وه و پشتڕاستی زانیارییه‌كانی كرده‌وه كه ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌ستی ماچ ده‌كات، یه‌كێكه له ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی رۆتچێلدی جوو، كه ده‌ستیان به‌سه‌ر جیهان دا گرتووه.
یاسین ئه‌كتای له تویته‌ری خۆی
نووسیویه‌تی، ئه‌و پیاوه‌ی كه ئه‌ردۆخان ده‌ستی ماچ ده‌كات، نوێنه‌ری خانه‌واده‌ی ئال رۆتچێلدی جوون، كه ده‌ستیان به‌سه‌ر جیهاندا گرتووه و به پاشای سه‌رۆك و كه‌سی یه‌كه‌می وڵاتان داده‌نرێن، یان له‌وانه‌یه ریچارد سیده بێ كه یه‌كێكه له زانا فیزیاییه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان كه له كۆتایی سه‌ده‌می ڕابردوو توانی كۆپی مرۆڤ بكات.
هاوكات دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وانه به ته‌واوی ناڕاستن، ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌ستی ماچ ده‌كات، مێژوونووسی گه‌وره‌ی توركیا خه‌لیل ئیبراهیم ئینالجكه كه پێشتر مامۆستای ئه‌ردۆغان بووه و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین مێژوونووسه‌كانی سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان و خه‌ڵاتی پاشا فه‌یسه‌ڵی جیهانی پێ دراوه له به‌شی خوێندنی ئیسلامی له زانكۆی پاشا فه‌یسه‌ڵ له سعوودیه و له 2016یش كۆچی دوایی كردووه.
هه‌رچه‌نده لێكدانه‌وه‌ی جیا جیا هه‌ن بۆ وێنه‌كه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه وێنه‌كه زۆر به فره‌وانی به تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوبووه‌ته‌وه و تا ئێسته‌یش مشت‌ومڕ و ده‌نگۆی زۆری له‌سه‌ره و یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.