ئێسته كۆمپانیای فۆلكسڤاگنی ئه‌ڵمانی خه‌ریكی تاقیكردنه‌وه‌ی نوێترین مۆدێلی ئۆتۆمبێلی گۆلفه كه به جه‌ماوه‌ریترین ئۆتۆمبێلی ئه‌و كۆمپانیایه له جیهان داده‌نرێ و زۆرترین ڕێژه‌ی نه‌وه‌كانی پێشووی به سه‌رتاسه‌ری دنیا بڵاو بووه‌ته‌وه.
مۆدێله تازه‌كه‌ی
گۆلف به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز به‌رهه‌م هێناوه و دیزاینی ده‌ره‌وه‌ی له مۆدێله‌كانی پێشوو ده‌چێت، به‌ڵام په‌یكه‌ره‌كه‌ی هاوشێوه‌ی ئۆتۆمبێلی هاتشباكی وه‌رزشی دروست كراوه، لایته‌كانی بۆ جۆری ئێل ئی دی گۆڕاوه، ویلی تایه‌كانی كراوه‌ته كرۆم و تایبه‌تمه‌ندی ساردكردنه‌وه‌ی بزوێنه‌ر و ڕادێته‌ری هه‌یه و بنمیچی ئۆتۆمبێله‌كه‌یش به ته‌واوی پانۆرامایه و ده‌كرێته‌وه.
تایبه‌تمه‌ندی یه‌كجار زۆر و پێشكه‌وتووی بۆ دانراوه
شاشه‌ی شوفێریكردن و سیسته‌می مه‌ڵتیمیدیای به له‌مس كار ده‌كه‌ن و زۆرترین تایبه‌تمه‌ندی ده‌نگی و ڤیدیۆیی تێدایه و هاوكات له شاشه‌ی شوفێریكردن دۆخ و باری ژینگه و شه‌قامه‌كان ده‌خاته ڕوو، تا شوفێر به‌شێوه‌یه‌كی وردتر و سه‌لامه‌تتر به‌رده‌وام بێ له ڕێ بڕین.
بزوێنه‌ری گۆلفی نوێ له جۆری توربینه و به به‌نزین كار ده‌كات و دوو جۆری به‌رهه‌م هێنراوه، یه‌كێكیان هێزی ڕاكێشانی 242 ئه‌سپ و ئه‌وه‌ی تریش هێزی ڕاكێشانی 287 ئه‌سپی هه‌یه و ده‌توانرێ له ماوه‌ی شه‌ش چركه خێرایی بۆ 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێك به‌رز بكرێته‌وه.