به‌شێك له خاوه‌ن موڵكه‌كانی هه‌ولێر، هاتنى ئاواره‌ی عه‌ره‌بیان به هه‌ل زانیوه و نرخى خانوو گران ده‌كه‌ن. به‌ڵام هۆشیاربوونه‌وه‌ى كرێچیی ناوخۆ وایكردووه نه‌چنه ژێر ئه‌و باره، بۆیه چه‌ندان سكاڵا چوونه‌ته دادگا. به‌رپرسێكى كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینان ده‌ڵێ، "نابێ كرێچى له خاوه‌ن خانوو بترسێت و ترسى ده‌ركردنى هه‌بێت".
عه‌دنان دانیشتووى گه‌ڕه‌كى مهنتكاوهى هه‌ولێره، له خانوویه‌كی 125 مه‌تریدا كرێچییه و مانگانه بڕى 300 هه‌زار دینار كرێ ده‌دات، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه خاوه‌ن خانووه‌كه‌ی داواى گرانكردنى كرێیهكهى لێ كردووه.
عه‌دنان وه‌ك خۆی بۆ "وشه" گوتی، "ساڵى ڕابردوو 13 كرێم به خاوه‌ن خانووه‌كه داوه، كه‌چی ناچاری كردم ڕسووماتى ساڵانه‌ی خانووه‌كه كه له‌سه‌ر خاوه‌ن موڵكه كرێیه‌كی ساڵانه وه‌ك باج بدات به حكوومه‌ت" به‌گوته‌ی ئه‌و كرێچییه "ئه‌وه ئێسته بووه‌ته دیارده و خاوه‌ن خانوو به‌سه‌ر كرێچییدا ده‌سه‌پێنێت".
خاوەن ماڵەکە داوا ده‌كات كرێكه‌ى بۆ بكه‌م به 350 هه‌زار دینار و ساڵانه 13 كرێ بده‌م
باسى له‌وه‌ش كرد، "به‌و حاڵه‌یشه‌وه ماوه‌یه‌كه خاوه‌ن خانووه‌كه داوا ده‌كات كرێكه‌ى بۆ بكه‌م به 350 هه‌زار دینار و ساڵانه 13 كرێ بده‌م، ئه‌وه له هیچكوێی دنیا نه‌بووه، بۆیه پێویسته حكوومه‌ت چاودێریى وردى ئه‌و بابه‌ته بكات و رێ نه‌دات سته‌م له كرێچی بكرێت".
له‌باره‌ی هۆی ئه‌و گوشاره‌ی خاوه‌ن موڵك له كرێچی ده‌كات، خاوه‌نی نووسینگه‌یه‌كی كڕین و فرۆشتنی خان و زه‌وی، ئاشكراى ده‌كات كه ژماره‌یه‌كی زۆر عه‌ره‌ب به‌هۆى خراپى دۆخى عێراق، روو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و خانوو به كرێ ده‌گرن، ئه‌وان كێشه‌ی پاره‌یان نییه و بۆ خانووی 125 مه‌تری 400 هه‌زاریش ده‌ده‌ن.
عزه‌دین كه‌ریم كه به وردی ئاگه‌داری گۆڕانكاری نرخی خانوو زه‌وییه، بۆ "وشه" ده‌ڵێ، "به كرێدانى خانووبه‌ره بووه‌ته كێبه‌ركێ له نێوان كورد و عه‌ره‌ب، كرێچیى عه‌ره‌ب به هه‌ر نرخێك بێت خانووى ده‌وێت، بۆیه كرێى خانوو %20 بۆ %25 به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌وه وایكردووه خانووى كرێ نه‌مێنێت و له‌و نێوانه‌دا ئه‌و كرێچییانهى گرێبه‌ستیان نییه، ده‌بنه قوربانى، چونكه ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی هه‌یه خاوه‌ن خانوو ناتوانێ گوشاری له‌سه‌ر بكات".
وه‌ك عیزه‌دین ئاماژه‌ی بۆ كرد، "كرێچى عه‌ره‌ب خانوو ده‌گرن و ماڵى تێدا داده‌نێن، دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوه‌ڕاستى عێراق و مانگانه چه‌ند رۆژێك دێته ناو خانووه‌كه، یان كه مه‌ترسیی هه‌بوو له ناوچه‌كانیان ماوه‌یه‌ك لێره ده‌مێننه‌وه".
به‌پێی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینانی كوردستان، زیاتر له 90 هه‌زار كرێنشین ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌كه‌ن و ناسنامه‌یان بۆ كراوه.
له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆر خانووی كرێ هه‌ن كه خاوه‌نی زۆربه‌یان ته‌نیا كرێ وه‌رده‌گرن و هیچ باجێك ناده‌ن، به‌ڵام له‌مه‌ودوا ده‌بێ باج بده‌ن، ئه‌وه‌یش بڕیاره و له ساڵى 2018 ده‌ست كراوه به جێبه‌جێكردنى.
مه‌حموود ئیسماعیل به‌رپرسى لقى هه‌ولێرى كۆمه‌ڵه‌ى كرێنشینانى كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، "پێویسته كرێچی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ خاوه‌ن خانوو بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى كرێیان له‌سه‌ر گران نه‌كرێ و نه‌توانن ده‌ریان بكه‌ن".
"له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا نرخی كرێی خانوو %20 به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش چه‌ندان هۆی هه‌یه، به‌تایبه‌تی ئه‌و ئاوارانه‌ی دووباره گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌رێمى كوردستان، به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له ناوچه‌كانی خۆیان یان خراپی دۆخی ته‌ناهیی" مه‌حموود واى گوت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى كرێنشینان دووپاتی ده‌كاته‌وه كه پێویسته كرێنشین ملكه‌چى خاوه‌ن خانوو نه‌بن و كرێى زیاده نه‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر گرێبه‌ستیان هه‌یه با سكاڵا تۆمار بكه‌ن و ئێمه‌یش پارێزه‌رمان هه‌یه و له دادگا به خۆڕایی به‌رگرییان لێ ده‌كه‌ین.
له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا كه دۆخی رۆژئاوای كوردستان به‌هۆی داگیركاری توركیاوه شێوا، 18 هه‌زار ئاواره روویان له كوردستان كردووه، جیا له‌وه‌ی دۆخی عێراق به‌ته‌واوی شلۆقه و به‌رده‌وام ئاواره به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان دێن.
له رووه یاساییه‌كه‌یه‌وه پارێزه‌رێك ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه به‌پێى ڕێنوێنى تایبه‌ت به كرێنشین، هیچ خاوه‌ن خانوویه‌ك بۆى نییه داواى چۆڵكردن یان داواى گرانكردنى نرخی موڵكه‌كه‌ی بكات، مه‌گه‌ر كرێچی سێ مانگ به‌سه‌ریه‌كه‌وه كرێی نه‌دابێت.
شه‌مێران هه‌ورامى پارێزه‌ر كه به‌شێوه‌ى خۆبه‌خش بۆ كرێچیی كار ده‌كات، به"وشه"ی راگه‌یاند، "چه‌ند داواكارییه‌كمان به په‌رله‌مانى كوردستان داوه، تا به یاسا پێوه‌ندی كرێچى و خاوه‌ن خانوو رێك بخه‌نه‌وه و ئه‌رك و مافیان دیارى بكه‌ن".
باسى له‌وه‌ش كرد كه پێدانى ڕسووماتى ساڵانه به زۆره‌ملێ به كرێچى، بووه‌ته دیارده و پێویسته له‌لایه‌ن به‌رپرسانى حكوومه‌ته‌وه زوو ڕێى پێ بگیرێت، چونكه به‌پێی ڕێنوێنییه‌كان، خاوه‌ن خانوو پێویسته له كۆى 12 كرێ، ساڵانه كرێییهك وه‌ك ڕسوومات بدات به حكوومه‌ت.
ئێسته له هه‌رێمه ئارامه‌كه‌ی عێراق یه‌ك ملیۆن و 22 هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر هه‌ن كه ژماره‌یه‌كی زۆریان به‌هۆی باشی دۆخی داراییان ناچنه كه‌مپ و خانوو به‌كرێ ده‌گرن.