بەهێزترین كاندیدانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق دیاری كران

:: PM:04:39:21/01/2020 ‌
لە میدیاییەكان چەند ناوێك بڵاو كراوەیە، گوایە كەسێك لەوانە رادەسپێردرێت بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق. پەرلەمانتارێكی عێراق رای دەگەیەێنت، دوو كەس لە زۆرترین چانسیان هەیە.

ئەمڕۆ سێشەم 21ی كانوونی دووەم، مەحمەد شاكر  ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، لە دیاریكردنی كاندیدێك بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ، حكوومەتی عێراق، تا ئاستێك بۆچوونی خۆپێشاندەران لەبەرچاو گیراوە، بۆیە رەنگە لە هەفتەی داهاتوودا ناوەكە ئاشكرا بكرێت.

ئاماژەی بەوەیش كرد، پێنج ناو پێشكەشی سەرۆك كۆمار كراوە، بەڵام لەناو ناوەكان دوو كەس چانسی بەهێزیان هەیە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

بەپێی مادەی 76ی دەستوور دەبێت گەورەترین لیستی پەرلەمان كاندیدێك پێشكەشی سەرۆككۆمار بكات

مەحمەد شاكر دوو ناوی دركاند كە هەلی وەرگرتنی پۆستەكەیان لەوانی تر زیاترە كە هەریەك لە مەحمەد تۆفیق عەلاوی سەر بە هیچ لایەنێكی سیاسیی نییە، كاتی خۆی وەزیرە بووە لەگەڵ عەلی شوكری كە ئێستە راوێژكارە لە سەرۆكایەتیی كۆماری عێراقە.

بەپێی مادەی 76ی دەستووری هەمیشەیی عێراق، دەبێت گەورەترین لیستی پەرلەمان كاندیدێك پێشكەشی سەرۆكایەتیی كۆمار بكات. بەڵام بەهۆی ئەوەی ناتوانرێ گەورەترین هاوپەیمانی پەرلەمان دروست بكرێت لایەنەكان لەدەرەوی دەستوور ناوەكان ئاراستەی سەرۆك كۆمار دەكەن.



وشە - زریان تەها