له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی سێ هاووڵاتی له ماڵێك پۆلیسی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و ڕای گه‌یاندووه، هۆكاری ئه‌و ڕووداوه هه‌ڵچوونی سۆپا بووه.
پۆلیسی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ی كانوونی دووه‌م، هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه ته‌رمی سێ هاووڵاتی له گه‌ڕه‌كی عهنكاوای هه‌ولێر دۆزراوه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌یه‌وه بڵاو بكرێته‌وه.
چه‌ند سه‌عاتێك دوای ئه‌و ڕووداوه، پۆلیسی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕای گه‌یاندووه، دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی سێ هاووڵاتی له ماڵێك ده‌ستبه‌جێ پۆلیسی عه‌نكاوا ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كرد و "له ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت كه هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی دایك و دوو منالهكهی به هۆكاری ھه‌ڵچوونی سۆپا بووه".
له به‌رانبه‌ردا هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر بۆ "وشه" گوتی، بۆ پشتراسكردنهوهی لێكۆلینهوهكانمان ئێسته ته‌رمه‌كان له پزیشكی دادیه بۆ ئه‌نجامدانی پشكنین تا بگه‌ینه راستی رووداوه‌كه وه دواتر روونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌ده‌ین.