بەڤیدیۆ.. دەوڵەمەندترین ژنی ئەفەریقا بناسن

:: PM:08:56:21/01/2020 ‌

له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆ سامانى "ئیزابیل دۆس سانتۆس" ده‌كرێت كه‌ به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین ژنى كیشوه‌رى ئه‌فه‌ریقا داده‌نرێت و سامانه‌كه‌ى ده‌گات به‌ دوو ملیار دۆلار.

ئیزابیل یه‌كێكه‌ له‌ ژنه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له‌سه‌ر ئاستى دنیا ناسراوه‌، گومانێكى زۆر له‌ سامانه‌كه‌ى ده‌كرێت و به‌ چه‌ندان جۆر گه‌نده‌ڵى تۆمه‌تبار ده‌كرێت، كه‌چى خۆى ره‌تى ده‌كاته‌وه‌ و پێی وایه‌ ئه‌مانه‌ تۆمه‌تن و به‌ پاڵنه‌رى سیاسى بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌. به‌ بڕواى ئه‌و ژنه‌ لایه‌نى به‌رپرسیش له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و جۆره‌ زانیارییانه‌ حكوومه‌تى ئه‌نگۆلایه‌.

لەم ڤیدیۆیەدا زانیاری لەبارەی دەوڵەمەندترین ژنی ئەفەریقا بڵاو دەکەینەوە:



ئاماده‌كردن/ فەیسەڵ خەلیل
مۆنتاژ/ رۆزی عه‌بدولره‌حمان

له‌ یوتیوب ڤیدیۆی تر ببینن كه‌ له‌لایه‌ن "وشه‌"وه‌ به‌رهه‌م هاتووه‌:
سه‌بسكرایبی یوتیوبی "وشه‌" بكه‌ن..


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان

ئه‌م بابه‌ته 282 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌