به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان، گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌مئاویی شاری هه‌ولێر كردووه، ئاشكرای ده‌كه‌ن كه به یه‌كجاریی ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی كانوونی دووه‌می 2020، كوردۆ عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، یه‌كێك له هێڵه گشتییه‌كانی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئاماژه‌ی پێ دراوه، دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه و له‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه و دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی ئاوی باران و ئاوه‌ڕۆی قورسه.
زیاتر گوتی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بای وه‌ته‌ری به‌ریتانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌مئاویی شاری هه‌ولێر كردووه، پڕۆژه‌یه‌كی گرنگه و به دوو قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
لای خۆشیه‌وه مه‌سعوود محه‌مه‌د كاڕه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای ته‌نگژه‌ی دارایی و شه‌ڕی داعش، زیاتر له یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری بۆ پڕۆژه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه دابین كردووه، له‌باره‌ی ئاوه‌ڕۆش به گشتی له هه‌موو شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به هه‌زاران كیلۆمه‌تر و به قه‌باره‌ی جۆراوجۆر تۆڕی ئاوه‌ڕۆ دروست كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" بۆ پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه، ده‌ست بۆ ئاوی ژێر زه‌وی نابرێت تا ئه‌و سامانه سروشتییه نیشتمانییه بۆ ئاینده و نه‌وه‌كانی داهاتوو پارێزراو بێت.
تا ئاستێكی زۆرباش دڵنیایی ده‌ده‌م كه كێشه‌ی كه‌مئاوی نامێنێت
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌مئاوی، له شاری هه‌ولێریش گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بای وه‌ته‌ری به‌ریتانی كردووه، ڕوونی كرده‌وه كه پڕۆژه‌كه له دوو قۆناغ پێكهاتووه و قۆناغی یه‌كه‌می ده‌ستی پێ كردووه و له توانایدا هه‌یه 1000 مه‌تر سێجا ئاوی خواردنه‌وه له یه‌ك سه‌عاتدا دابین بكات، ئێسته له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه له گفتوگۆداین بۆ ئه‌وه‌ی قوناغه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه پێش هاوینی ئه‌مساڵ ته‌واو بكات، به ته‌واوبوونی قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌و پڕۆژه‌یه، له گه‌ڕه‌كه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر، ناڵێم 100%، به‌ڵام تا ئاستێكی زۆرباش دڵنیایی ده‌ده‌م كه كێشه‌ی كه‌مئاوی نامێنێت.
زیاتر گوتی، قۆناغی دووه‌می ئه‌و پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌یه ته‌نیا بۆ ناو شاری هه‌ولێر نییه، به‌ڵكو شارۆكه‌ی بنه‌سڵاوه، داره‌توو، كه‌سنه‌زان، شاوێس و به‌حركه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌ر له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بای وه‌ته‌ری به‌ریتانی واژوو كراوه.
پڕۆژه‌كه زۆر گه‌وره و ستراتیجییه و له یه‌ك سه‌عاتدا بڕی 25 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی خواردنه‌وه دابین ده‌كات، ئه‌مه‌ش چه‌ند به‌رانبه‌ری پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز یه‌ك و دوو و سێیه، بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش سوود له ئاوی زێی گه‌وره وه‌رگیراوه و به ته‌واوبوونی ئه‌و پڕۆژه‌یه، هه‌موو بیره‌كانی ناو شاری هه‌ولێر و شارۆكه و شاره‌دێیه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر داده‌خرێن.