ئاسایشی زاخۆ هه‌واڵی گرتن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی دوو باندی به‌كارهێنه‌ر و بازرگانیی ماده‌ی هۆشبه‌ری له‌گه‌ڵ بڕێكی زۆری ماده‌ی هۆشبه‌ری له ئیبراهیم خه‌لیل بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی كانوونی دووه‌م، ئاسایشی زاخۆ بڵاوی كرده‌وه، شه‌وی ڕابردوو دوو باندی بازرگانی و به‌كارهێنه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانیانه‌وه گیراون. ئاشكرایان كرد كه ئه‌و باندانه 57 كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ریان پێ بووه و ویستوویانه له ڕێی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه ڕه‌وانه‌ی توركیای بكه‌ن.
ئەو دوو باندە 57 کیلۆ ماددەی هۆشبەریان پێ بووە
ڕوونیان كرده‌وه، باندی یه‌كه‌م له دوو كه‌سی تورك پێك هاتبوون و بڕی 27 كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ریان پێ بووه. باندی دووه‌میش سێ كه‌س بوون كه له توركێك، ئێرانییهك و كوردێك پێك هاتبوون كه بڕی 30 كیلۆ له ماده‌ی هۆشبه‌ریان پێ بووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، ئه‌م دوو بانده له‌لایه‌ن ئاسایشی زاخۆ گیراون، دواتر به بڕیاری دادوه‌ر ڕه‌وانه‌ی دادگا كراون، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ و به سزای یاسایی خۆیان ده‌گه‌ن.
له هه‌رێمی كوردستان به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌ره‌و هه‌ڵكشانه، هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تا ئێسته سه‌نته‌ری تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی ئالووده‌بووانی ماده‌ی هۆشبه‌ر نه‌كراوه‌ته‌وه.
زاخۆ/ نه‌وزاد هلۆری