پێشبینیی هاتنی شه‌پۆلێكی چڕی به‌فر و باران له ده‌ڤه‌ری سۆران سه به پارێزگای هه‌ولێر ده‌كرێت و قایمقامی سۆرانیش ده‌ڵێ، له‌لایه‌ن كه‌شناسییه‌وه هۆشداریمان دراوه‌تێ كه ئه‌گه‌ری بارینی 30 بۆ 40 سانتیم به‌فر هه‌یه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی كانوونی دووه‌م، كرمانج عزه‌ت قایمقامی سۆران به "وشه"ی راگه‌یاند، جگه له ده‌زگای كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان له كه‌شناسی شاری شنۆی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیشه‌وه هۆشداریمان بۆ هاتووه كه ده‌ڤه‌ری سۆران ئه‌گه‌ری بارانی به‌فری له 30 بۆ 40 سانتیم هه‌یه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی به‌رگری شارستانی پێشبینی كرد لافاو له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان دروست بێت
لای خۆیه‌وه عیماد رێكانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران به "وشه"ی راگه‌یاند، له كاتی هاتنی هه‌ر وه‌رزێك بۆ نمونه وه‌رزی زستان پێشتر ئاگه‌داری گشت بنكه و تیمه‌كانی رزگاری ده‌كه‌ین كه‌لوپه‌لی پێوسیت ئاماده بكه‌ن بۆ فریاكه‌وتنی لێقه‌وماوان .
ئه‌و به‌رپرسه‌ی به‌رگری شارستانی پێشبینی كرد لافاو له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان دروست بێت و دووپاتی كرده‌وه كه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سۆران بڵاوی كردووه‌ته‌وه به‌هۆی هاتنی بارسته‌هه‌وای زۆر سارد له‌گه‌ڵ كارتێكردنی نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست پێشبینی ده‌كرێت له ڕۆژی هه‌ینییه‌وه شه‌پۆڵی به‌فربارینی زۆر باش و چڕ ناوچه‌كه بگرێته‌وه.
تا ئێسته ڕێژه‌ی باران بارین له سۆران بۆ ئه‌م ساڵ ٢٧٩.٦ملم باریوه، به به‌راورد به ساڵی پار نزیكه‌ی نیوه‌یه كه پار تا ئه‌و كاته ٥٥٥ ملم باران باری بوو.
سۆران / موڕشید برادۆستی