پسپۆرێكی خۆراكی ئه‌ڵمانی ڕێگه‌یه‌كی دۆزیوه‌ته‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ژه‌هری زه‌رنیخ كه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له برنج بوونی هه‌یه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه به جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێیه به ڕێژه‌ی 45% زه‌رنیخی ناو برنج بوونی نامێنێت.
دانێیلا كریك پسپۆری
خۆراك له ناوه‌ندی به‌كاربه‌رانی خۆراك له هه‌رێمی باڤاریای ئه‌ڵمانیا ڕێی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی زه‌رنیخی له برنج خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی داوه، كه ژه‌هری زه‌رنیخ یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین ژه‌هره‌كان و پێویسته مرۆڤ كه‌متر برنج بخوا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ژه‌هره له جه‌سته‌ی زۆر نه‌بێت، یان ده‌بێ ئه‌و ڕێیه بگرێته‌به‌ر كه به ڕێژه‌ی 45% زه‌رنیخ له برنج ناهێڵێت.
دانێیلا ده‌ڵێ، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی زه‌رنیخ له برنج ته‌نیا دوو هه‌نگاومان پێویسته، یه‌كه‌م شۆردنه‌وه‌ی برنجه پێش لێنانی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، واته چه‌ندان جار ئاوی لێ بگۆڕن، تا زیاتر ئاوی نوێی تێ بكه‌ن، ڕێژه‌ی زهرنیخهكه كه‌متر ده‌بێته‌وه.
هه‌نگاوی دووه‌میش بریتییه له تێكردنی ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئاو له كاتی كوڵاندنی به جۆرێك پێنج هێنده‌ی ڕێژه‌ی برنجه‌كه زیاتر بێت، كاتێك له كوڵان و پێگه‌یشتن نزیك بووه‌وه ده‌بێ ئاوه زیاده‌كه‌ی ده‌ربهێنن، به‌مشێوه‌یه كه‌مترین ڕێژه‌ی زه‌رنیخی تێدا ده‌مێنێته‌وه و به ته‌واوی پارێزراو ده‌بن.