له كوردستان به لێشاو كچ روویان له میدیا كردووه و به‌رده‌وام ده‌موچاوی تازه ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام له سنووری پارێزگای دهۆك ژماره‌كه زۆر كه‌مه. دنیا رێكانی یه‌كێكه له‌و كچانه‌ی ڕاگه‌یاندنكاره و توانیویه‌تی چه‌ندان كاری جوان بكات. رێكانی /20 ساڵ/، قوتابییه و وه‌ك پێشكه‌شكار له ته‌له‌ڤزیۆنی ناوخۆیی شێلادزێ كار ده‌كات. له "وشه" باس له ژیان و ئه‌و ئاسته‌نگانه ده‌كات كه ده‌كه‌ونه به‌رده‌م كچ.
چۆن هاتیته دنیای ڕاگه‌یاندن؟
كاری راگه‌یاندن خولیا و ئاواتی منداڵیم بوو، به‌ڵام له ساڵی 2017 ده‌ستم پێ كرد، ویستم سه‌ره‌تا له كه‌ناڵێكی ناوخۆ كار بكه‌م، چونكه گرنگه بۆ ڕاگه‌یاندنكار به تایبه‌تی كچ توانا و شاره‌زایی خۆیان له كه‌ناڵێكی لۆكاڵی تاقی بكه‌نه‌وه تا كاتێك ده‌چنه كه‌ناڵێكی ئاسمانی، تووشی هیچ كێشه و گرفت نه‌بن.
پێم وایه كه‌ناڵه لۆكاڵییه‌كان ناوه‌ندێكی زۆر گرنگی پێگه‌یاندنی راگه‌یاندنكار و ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ده‌یانه‌وێ خۆیان پێ بگه‌یه‌نن. بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ند كه‌ناڵێكی لۆكاڵی له شێلادزێ و ده‌ڤه‌ری ئامێدی هه‌ن و بوار بۆ كچ و كوڕانی ناوچه‌كه كراوه‌ته‌وه تا بێنه پێشه‌وه و خۆیان پێ بگه‌یه‌نن، منیش ئێسته له كه‌ناڵێكی لۆكاڵی كار ده‌كه‌م.
به‌مدواییه زۆر كچ هاتوونه‌ته ناو ڕاگه‌یاندن، ئه‌مه چۆن ده‌بینی؟
راگه‌یاندن بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز زۆر گرنگه، به‌بێ یه‌كێك له‌و ره‌گه‌زانه كه‌موكوڕی له ڕاگه‌یاندن و كه‌ناڵه‌كاندا دروست ده‌بێت، وێڕای ئه‌وه وه‌ك پێویست كچ له ڕاگه‌یاندنی كوردی نابینرێن، به‌ڵام توانیویانه له‌و بواره‌دا خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگه بكه‌ن، پێویسته زیاتر بوار بۆ كچ بكرێته‌وه تا ئه‌وانیش بتوانن بێنه پێشه‌وه. سوپاسی دایك و باوكی خۆم ده‌كه‌م كه زۆر هاوكاریم ده‌كه‌ن تا بچمه پێشه‌وه.
ئایا جوانی بۆ راگه‌یاندنكار گرنگه؟
جوانی یه‌كێكه له خاڵه گرنگه‌كانی ڕاگه‌یاندنكار به تایبه‌تی بۆ كچ، به‌ڵام خاڵی كۆتا و یه‌كلاكه‌ره‌وه نییه، چونكه ئه‌وه‌ی له جوانی گرنگتره، شاره‌زایی و لێهاتووییه.