ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی شاره‌وانی له په‌رله‌مانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت كه دوای پشووی په‌رله‌مانی كوردستان، پڕۆژه‌یاسایه‌ك په‌سند ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی خانووه زیاده‌ڕۆكان، مه‌زره‌عه‌كانیش تاپۆ بكرێن. ئه‌وه‌یش ده‌خاته ڕوو كه "تاپۆكردنه‌كه به دوو جۆر ده‌بێت".
په‌رله‌مانی كوردستان ئێسته له پشووی زستانه‌دایه، له كاتێكدا ده‌یان كێشه‌ی یاسایی له كوردستان هه‌یه و پێویستیان به هه‌مواركردنه‌وه و ده‌ركردنی یاسای نوێ هه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر، شوان كه‌ریم زراری بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه دوای پشووی په‌رله‌مانی كوردستان، له نیسان/ئه‌پریلی داهاتوو پڕۆژه‌یاسایه‌ك په‌سند ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌زره‌عه‌یان هه‌یه و تاپۆ نین.
مه‌زره‌عه‌كه نرخی چه‌نده، ئه‌وه‌نده پاره بده‌ن به حكوومه‌ت
زراری ورده‌كاریی پڕۆژه‌كه روون ده‌كاته‌وه كه دوو پێشنیار له‌خۆ ده‌گرێت، رای راگه‌یاند كه "پێشنیاره‌كان بریتین له مه‌زره‌عه‌كه نرخی چه‌نده، ئه‌وه‌نده پاره بده‌ن به حكوومه‌ت، یاخۆ بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ زه‌وییه‌كه‌یان پێ ده‌درێت به كرێی ساڵانه، چونكه ئه‌وانه رووبه‌ری زه‌وییه‌كه‌یان زۆره".
باخ یان "مه‌زره‌عه" به‌و ده‌یان هه‌زار پارچه زه‌وییانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان ده‌گوترێت كه خانوو و باخی تێدا دروست كردووه و ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌ك كه‌س به‌كار دێت، له كاتێكدا زه‌وییه‌كه زۆرینه‌ی كشتوكاڵین و موڵكی گشتین.
په‌رله‌مانتاره‌كه زیاتر گوتی، "مه‌زره‌عه‌كان هاوشێوه‌ی خانووه زیاده‌ڕۆكان تاپۆ ده‌كرێن، به‌ڵام تاپۆكردنی ئه‌وان جیاواز ده‌بێت له خانوو، چونكه هه‌یه دوو دۆنمی داگیر كردووه، ئینجا له ماسته‌رپلانی شاره‌وانی بێت یا له ده‌ره‌وه‌ی ماسته‌رپلان، به‌ڵام تاپۆكردنه‌كه به جۆرێك ده‌بێت نه حكوومه‌ت و نه هاووڵاتی زیانمه‌ند نه‌بن".
ساڵی رابردوو په‌رله‌مانی كوردستان یاسایه‌كی ده‌ركرد بۆ تاپۆكردنی خانووه زیاده‌ڕۆكان به نرخێكی هه‌رزان، له‌وكاته‌دا ره‌خنه له یاساكه گیرا به‌وه‌ی هانی زیاده‌ڕۆیی ده‌دات.
وشە/ بڵند ئیبراهیم