به‌هۆی ئه‌وه‌ی فۆرمی خانه‌نشینی له بانكی كه‌لار دابه‌ش ده‌كرێ و مووچه‌ی خانه‌نشینانیش هه‌ر له‌وێ ده‌درێ، په‌ستانێكی زۆر كه‌وتووه‌ته سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی بانكه‌كه و ده‌رگاكه‌یان به ڕووی مووچه‌خۆراندا داخستووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ی كانوونی دووه‌می 2020، به‌هۆی ئه‌و په‌ستان و كاره زۆره‌ی له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی بانكی كه‌لار بوو، نه‌یانتوانی به خێرایی كاره‌كانیان ڕاپه‌ڕێنن و مووچه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی ناوچه‌كه دابه‌ش بكه‌ن و ده‌رگای بانكیان داخست.
ئه‌و په‌ستانه زۆره‌ی سه‌ر بانكی كه‌لار بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له یه‌ك كاتدا بانكه‌كه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی ده‌دا و ده‌بوو فۆرمی خانه‌نشینانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش دابه‌ش بكات، له كاتێكدا دابه‌شكردنی فۆرمی خانه‌نشینی ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خانه‌نشینیی گه‌رمیانه.
دابه‌شكردنی فۆرمی خانه‌نشینی له بانكی كه‌لار ئاسته‌نگی بۆ بانكه‌كه‌مان دروست كردووه
له‌مباره‌یه‌وه ئاریا ئه‌نوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی كه‌لار به "وشه"ی گوت، دابه‌شكردنی فۆرمی خانه‌نشینی له بانكی كه‌لار ئاسته‌نگی بۆ بانكه‌كه‌مان دروست كردووه، له‌به‌رئه‌وه به‌ئه‌سته‌م فه‌رمانگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گه‌رمیان و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان ده‌توانن بێنه ناو بانك، چونكه به‌رده‌رگای بانك گیراوه.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره له ڕێی "وشه"وه داوای كرد چیتر ئه‌و ئه‌ركه به بانكی كه‌لار نه‌یه‌ته سپاردن، چونكه ناتوانن به‌رگه‌ی ئه‌و گرفته بگرن، وه‌ك ده‌ڵێ سه‌ره‌تا له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بووین به‌م كاره گرفتی گه‌وره‌ی له‌و شێوه‌مان بۆ دروست ببێ، چونكه ژماره‌ی خانهننشینان زۆره و ته‌نیا خانه‌نشینی مه‌ده‌نی له سنووری كه‌لار نزیكه‌ی پێنج هه‌زار خانه‌نشین ده‌بن.
"وشه" ورده‌كاریی تری ئه‌م بابه‌ته‌ی له زاری ئه‌ركان حه‌مید به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خانه‌نشینی گه‌رمیان وه‌رگرت، ئه‌ویش ئاشكرای كرد، له سه‌رووی خۆیانه‌وه پێیان گوتراوه كه به‌شێك له كاره‌كان واته په‌نجه‌مۆر و دابه‌شكردنی فۆرم له بانك بێت.
له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خانه‌نشینی گه‌رمیان به "وشه"ی گوت، ئێمه ئاماده‌ین له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ته‌واوی كاره‌كان بگرینه ئه‌ستۆ و ئه‌و ئه‌ركه له‌سه‌ر بانكی كه‌لار لا ببه‌ین.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی