شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان كۆ بوونه‌وه، شانده‌كه ڕایان گه‌یاند كه سوودیان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه بینیوه و له داهاتوو گفتوگۆكان وردتر ده‌بن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ی كانوونی دووه‌م، په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه و شاندی دانوستانكاری هه‌رێم له به‌غدا ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون، ورده‌كاریان له‌باره‌ی ئه‌نجامی گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ڕاگه‌یاند. ئه‌وه‌یش وه‌ك هه‌نگاوێكی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی شه‌فافی له گفتوگۆكان و خستنه‌ڕووی ورده‌كارییه‌كان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان.
هه‌رچه‌نده كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به داخراوی به‌ڕێوه‌چوو. به‌ڵام زریان ته‌ها نێردراوی "وشه" له په‌رله‌مانی كوردستان ڕای گه‌یاند، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی پێی دراوه هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئێسته‌ی عێراق ڕێككه‌وتوون.
هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕێی هێوربوونه‌وه‌ی دۆخی به‌غدا ده‌كات
ڕوونیشی كرده‌وه كه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن بودجه‌ی عێراق ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێ ئه‌و كاته هه‌رێم ڕۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بودجه نه‌چێته په‌رله‌مان ئه‌وا ناردنی مووچه و ئیمتیازاته‌كانی تری هه‌رێم به‌مشێوه‌ی ئێسته ده‌مێنێته‌وه.
به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌و زانیاریانه "وشه" بكات، خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم دوای كۆبوونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی ئه‌مڕۆی به گرنگ وه‌سف كرد و گوتی، كۆبوونه‌وه‌كه سوودی هه‌بوو له داهاتوو وردتر گفتوگۆكان ده‌كه‌ین.
شاندی دانوستاندكاری حكوومه‌تی هه‌رێم پێكهاتوون له د. ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێم و ئاوات جه‌ناب وه‌زیری دارایی و د. دارا ره‌شید وه‌زیری پلاندانان و خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری هه‌رێم و به‌غدا و ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران. ئه‌و شانده پێشتر چه‌ندان جار بۆ گفتوگۆ سه‌ردانی به‌غدایان كردووه و زۆرێك له دۆسیه‌كانیان یه‌كلا كردووه‌ته‌وه، به‌ڵان هێشتا ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان به ته‌واوی ڕانه‌گه‌یاندووه.
سووربوونی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له كاتێكدایه كه ئێسته ڕه‌وشی به‌غدا ئاڵۆزه زیاتر له چوار مانگه خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی به‌رده‌وامی هه‌یه. عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه به دۆستی كورد داده‌نرێ ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردووه. زۆرێك له چاودێران پێیان وایه ئه‌گه‌ر مه‌هدی له سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی عێراق نه‌مێنێته‌وه ئه‌وه ئه‌ركی كوردستان قورس‌تر ده‌بێت و ده‌بێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نی تردا بكات.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاندی دانوستانكار و په‌رله‌مان پرسیاری ئه‌وه له ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرا كه ئه‌گه‌ر ئه‌و حكوومه‌ته‌ی ئێسته‌ی به‌غدا هه‌ڵوه‌شایه‌وه هه‌ڵوێستی هه‌رێم چی ده‌بێت. سه‌باح له وه‌ڵامدا گوتی" مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ر ناكه‌ین".
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتئه‌ستووره به‌وه‌ی كه به‌رانبه‌ر به نه‌وت كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێسته ئاسته‌نگی دروست كردووه ناڕه‌زایی خه‌ڵكی عێراق كه له شه‌قام خه‌ریكی خۆپێشاندانن و به‌رچاوی هه‌رێمیش بۆ ئه‌وه روون نییه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕێی هێوربوونه‌وه‌ی دۆخی به‌غدا ده‌كات تا ده‌ست به گفتوگۆكان بكه‌نه‌وه. رۆبینا تیاری په‌رله‌مانتاری كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به‌و دۆخه‌ی ئێسته‌ی به‌غداوه ناتوانێ درێژه به گفتوگۆكان بدات.
ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندی به ژیانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه ناردنی مووچه و بودجه‌یه له‌وباره‌یشه‌وه شاندی هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دڵنیاییان داوه كه سازش له‌سه‌ر مافی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن. ڕۆبینا تیاری په‌رله‌مانتاری كوردستان ئه‌و زانیاریانه‌ی بۆ "وشه" پشتڕاست كرده‌وه.
دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی یه‌كێك له‌به‌رنامه‌كانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بوو. سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به ڕاشكاوی چه‌ندان جار ڕای گه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێ به‌بێ سازشكردن له‌سه‌ر مافی خه‌ڵكی كوردستان كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات.
به‌گشتیی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بریتین له " نه‌وت، بودجه و مووچه، پێشمه‌رگه، ناوچه دابڕێنراوه‌كان و چه‌ند كێشه‌یه‌كی تری ته‌كنیكی" ته‌واوی ئه‌و كێشانه‌ن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه. وه‌ك هه‌ردوو لایان باسی ده‌كه‌ن نییه‌تی چاره‌سه‌ری هه‌یه و ئه‌گه‌ر دۆخی به‌غدا هێور بكرێته‌وه چاره‌سه‌رییه‌كه ئاسانتر ده‌بێت.