ساڵانه زیاتر له ١٥٢ هه‌زار تۆن دۆشاوی ته‌ماته له وڵاتانی دراوسێوه هاورده ده‌كرێت. جووتیارانی به‌رهه‌مهێنی ته‌ماته كه له‌به‌ر ساغ نه‌بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان زۆربه‌ی جار زیان ده‌كه‌ن، كۆی به‌رهه‌می ساڵێكیان به‌شی چه‌ند مانگێكی كارگه خۆماڵییه‌كه‌یه و به‌رهه‌می هاورده خه‌ساندوویه‌تی.
دۆشاوی ته‌ماته پێویستییه‌كی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكه و بازاڕه‌كانی كوردستان پڕن، سه‌ر به‌هه‌ر دووكانێكدا ده‌كه‌ی، چه‌ندان قوتوو به جۆره‌ها ناو له‌سه‌ریه‌ك هه‌ڵچنراون، زۆربه‌یان هاورده‌ن و له وڵاتانی دراوسێ به‌رهه‌م هێنراون كه به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گومرگی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا له ساڵی ٢٠١٨‌دا ١٥٢ هه‌زار و ٦٧٥ تۆن و ٩٥٢ كیلۆ دۆشاوی ته‌ماته هاورده‌ی كوردستان كراوه.
152 هه‌زار تۆن دۆشاوی ته‌ماته هاورده‌ی كوردستان كراوه
له به‌رانبه‌ر هاورده‌كردنی ئه‌و بڕه‌ی دۆشاوی ته‌ماته، پاره له كوردستان براوه‌ته ده‌ره‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه بۆ هه‌ر قوتوویه‌كی 500 گرامی دۆشاوی ته‌ماته، هه‌زار دیناری عێراقی هه‌ژمار بكرێت كه له بازاڕه‌كان نزیكه‌ی دۆلارێك نرخه‌كه‌یه‌تی، ئه‌وا له ساڵی ٢٠١٨‌دا بایی 305 ملیار دیناری عێراقی بۆ هاورده‌ی دۆشاوی ته‌ماته ڕۆیشتووه‌ته ده‌ره‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كوردستان كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته‌ی خۆی هه‌یه و به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، دوو كارگه له سنووره‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و شارۆكه‌ی كۆیه هه‌ن.
ئاراس ڕه‌ئووف عارف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازیی كوردستان، رای ده‌گه‌یه‌نێت كه گه‌وره‌ترین كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته‌مان هه‌بوو له هه‌ڵه‌بجه كه دروستكراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، له ڕابردوو و له به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رانبه‌ر به خۆراك ڕۆنراوه، ئامێره‌كانی كه بۆ ئێسته وه‌ك پێویست نه‌بوون، به كرێ به كه‌رتی تایبه‌ت دراون و به‌رهه‌می دۆشاوی ته‌ماته‌ی خۆماڵی به كوالێتی به‌رز به‌رهه‌م دێنن.
ئاراس ڕه‌ئووف بۆ "وشه" ئاشكرای ده‌كات، "داواكاری بۆ دانانی كارگه‌ی تری دۆشاوی ته‌ماته له كوردستان هه‌یه، كه به‌هۆیانه‌وه كوردستان له به‌رهه‌می دۆشاوی ته‌ماته پێویستی به وڵاتان نامێنێت".
به‌ڵام كاتێك خاوه‌ن كارگه‌كان ده‌دوێنی، پشتبه‌ستن به به‌رهه‌می ناوخۆ خه‌ونێكی وه‌دی نه‌هاتووه، گرفته‌كانی ئه‌وان یه‌ك و دوو نین.
جاسم محه‌مه‌د عه‌بدولقادر به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێپێدراوی كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته‌ی شاره‌زوور له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئامێری نوێی بۆ كارگه‌كه هێناوه و دایمه‌زراندووه، ڕۆژانه ٢٠٠ تۆن ته‌ماته وه‌رده‌گرێت. به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێ " به‌رهه‌می خۆماڵی كه‌مه و ته‌نیا سێ تا چوار مانگ ده‌توانن پشتی پێ ببه‌ستن".
جاسم له "وشه" باس له‌وه ده‌كات كه وڵاتان گرنگی به جۆری شه‌تڵی به‌رهه‌می ته‌ماته ده‌ده‌ن، له كالیفۆڕنیا ته‌نیا شتڵێك ١٤ تۆن ته‌ماته به‌رهه‌م دێنێت، له كرماشان له دۆنمێكدا ٧٠ تۆن ته‌ماته و له لبنان ١٢٠ تۆن و له ئه‌مه‌ریكا له دۆنمێكدا ٣٠٠ تۆن ته‌ماته به‌رهه‌م دێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و كارگه‌یه به هێنانی ئه‌و جۆره تۆوه، له هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كه‌میی به‌رهه‌می خۆماڵی ته‌ماته‌دایه و نموونه دێنێته‌وه، "ئه‌مساڵ كه سه‌له‌ی ته‌ماته به هه‌زار دینار بوو، كه‌مێكمان وه‌رگرت، كه‌چی له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا یه كیلۆ ته‌ماته بوو به هه‌زار دینار، بۆیه ناچارین له چینه‌وه دۆشاوی خه‌ست بهێنین، به‌ڵام ئه‌وه تێچووی زۆره".
"له بازاڕه‌كاندا به‌رهه‌می توركی و ئێرانی به هه‌رزانی نرخ، كێبه‌ركێی به‌رهه‌مه‌كانمان ده‌كه‌ن و به‌و جۆره ناتوانین شه‌ڕی هه‌ردووكیان بكه‌ین" خاوه‌نی كارگه‌كه‌ی شاره‌زوور وای گوت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به‌گوته‌ی جاسم له وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی كارگه‌كه، به ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نی پێوه‌ندار، ٣٢٥ تۆن دۆشاوی خه‌ستی هاورده كردووه، كه‌چی گرفت و بیانووی پێ ده‌گیرێت و له ماوه‌ی ٢٥ ڕۆژدا ٤٩ لیژنه‌یان به‌سه‌ر وه‌ربووه. ئه‌وان كه كارگه‌كه‌یان به‌كرێ له حكوومه‌ت وه‌رگرتووه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ "ئێسته كاره‌كانمان وه‌ستاون و كرێكه‌مان بۆ ده‌رنایه‌ته‌وه، به‌وه‌ی ڕێی كارمان ناده‌ن و گیرمان خواردووه".
بوونی كارگه‌ی پیشه‌سازیی دۆشاوی ته‌ماته، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ ناوخۆ ده‌گێڕێته‌وه كه به‌هۆیه‌وه ده‌ڕواته ده‌ره‌وه، هه‌لی كار له كارگه و كشتوكاڵ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن و كوردستان له حه‌وجێی دۆشاوی ته‌ماته به وڵاتان ده‌رباز ده‌كات، جووتیارانیش له ساغ نه‌بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان ئه‌رخه‌یان ده‌كات كه به‌هۆی ڕه‌نج به‌خه‌ساربوونیان، ساڵ به ساڵ به‌رهه‌می خۆماڵی ته‌ماته كه‌متر ده‌بێت.
به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، له ساڵی ٢٠١٨‌دا بڕی به‌رهه‌می ته‌ماته‌ی خۆماڵی ٦٦ هه‌زار و ٢٩ تۆن بووه، ئه‌و بڕه كه كه‌متر له نیوه و ته‌نیا ٤٠%ی خواستی ناوخۆی پڕ كردووه‌ته‌وه، له‌و ساڵه‌دا ٩٨ هه‌زار و ٩٤٨ تۆن ته‌ماته له وڵاتانی دراوسێ هاورده كراوه.
ئه‌وه له كاتێكدایه به‌رهه‌می ته‌ماته‌ی ٢٠١٧، به ٨٣ هه‌زار و ١٠٧ تۆن ٤٩%ی خواست و له ساڵی ٢٠١٦دا ٨٦ هه‌زار و ٢٠٥ تۆن به‌رهه‌می ته‌ماته‌ی هه‌بووه.
سه‌رباری پلانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ، له‌بری زیاتربوون، به‌رهه‌می ناوخۆی ته‌ماته ساڵ به ساڵ كه‌متر بووه، به ئاستێك به‌رهه‌می ١٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ری نزیكه‌ی دوو هێنده‌ی به‌رهه‌می 2019یه.
هه‌رر به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، له ساڵی ٢٠٠٩دا بڕی به‌رهه‌می ته‌ماته‌ی خۆماڵی ١١٨ هه‌زار و ٣٧ تۆن بووه، واتا بڕی به‌رهه‌می ته‌ماته‌ی ناوخۆی ساڵی ٢٠١٨ به به‌راوردی ساڵی ٢٠٠٩، ٥٢ هه‌زار و هه‌شت تۆن كه‌می كردووه.
ئێسته بازاڕه‌كانی كوردستان خێرێكی بۆ خاوه‌ن كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته‌ی خۆماڵی پێ نییه، به‌هه‌شتی بازرگانانی ئێران و توركیایه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان، وڵاتان به یارمه‌تی ١٠٠%ی به‌رهه‌مه‌كانیان، پاشه‌كشه به به‌رهه‌می خۆماڵی كوردستان ده‌كه‌ن و به ئاره‌زووی خۆیان هه‌ڵیده‌سووڕێنن.
وشه/به‌دواداچوونی چواس خالید