ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه له هه‌ولێر نرخى غازى ماڵان به‌هۆى كێشه‌ى نێوان كارگه‌كان و نه‌بوونى غازى شل گران بووه، قایمقامى هه‌ولێر ده‌ڵێ، هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كه به‌رده‌وامه.
نرخى غاز له هه‌ولێر پێشتر له‌نێوان حه‌وت بۆ هه‌شت هه‌زار دیناربوو ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه نرخه‌كه‌ى به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 13 هه‌زار تا 15 هه‌زار دینار و ئه‌وه‌یش نیگه‌رانى لاى هاووڵاتییان دروست كردووه.
نرخه‌كه‌ى به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 13 هه‌زار تا 15 هه‌زار دینار
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى كانوونى دووه‌م، ره‌نجده‌ر نه‌بى غازفرۆش له هه‌ولێر به "وشه" ڕاگه‌یاند، به‌هۆى نه‌بوونى غازى شل له‌ناو كارگه‌كان و چه‌ند كێشه‌یه‌كى نێوان كۆمپانیا و كارگه‌كان نرخى غاز گران بووه.
له‌به‌رانبه‌ردا نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامى هه‌ولێر بۆ "وشه" گوتى، لیژنه‌كانیان چاودێرى گرانبوونى نرخى غاز ده‌كه‌ن و له هه‌رشوێنێك هه‌ر فرۆشیارێك نرخ به‌رزبكاته‌وه سزا ده‌درێ.
ڕوونیشى كرده‌وه كه پێویسته هاووڵاتییان هاوكار بن و له‌كاتى هه‌ر گرانبوونێكدا سكاڵا تۆمار بكه‌ن و قایمقامیه‌ت ئاگادار بكه‌نه‌وه.