بەهۆی شەپۆلی بەفربارینی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانەوە، چەند ڕێیەکی سنووری بادینان گیراون و کێشەی هاتوچۆی بۆ هاووڵاتییان دروست کردووە.
شه‌وى ڕابردوو، شه‌پۆلێكى به‌فربارین سنوورى شارۆكه‌ى ئامێدى و ئاكرێی گرته‌وه، ئەمەش بووەتە هۆی كه به‌شێك له ڕێگا سه‌ره‌كى و لاوه‌كییه‌كانى ناوچه‌كه دابخرێن.
ڕێگای هاتوچۆى نێوان بارزان و دینارته له چیایى پێرس داخراوه، هه‌روه‌ها ڕێگاى باكوورى كوردستان و باشوورى كوردستان له ده‌روازه‌ى سه‌رزێر كێشه‌ى بۆ دروست بووە و خەریکە دادەخرێت.
فوئاد میكایل سه‌رۆكى شاره‌وانیی دینارته به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ڕێگاى سه‌ره‌كى چیاى پێرس كه هه‌ردوو ده‌ڤه‌رى بارزان و دینارته پێكه‌وه ده‌به‌ستێتەوە به‌هۆى به‌فرێكى زۆره‌وه داخراوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاتوچۆی پێدا ناكرێت.
ڕوونی کردەوە، تیمه‌كانیان گه‌یشتوونەتە چیاى پێرس و سه‌رقاڵى كردنه‌وه‌ى رێگاكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى 50سم به‌فر باریوه و لۆفه‌كانى چیای پێرس زیاتره له 25 لۆفه و دەربازبوون لێی ئەستەمە، كردنه‌وه‌ى رێگاكه‌ش دوا ده‌كه‌وێت، بۆیه پێویسته شۆفێران له‌م كاته‌دا سه‌ردانى پێرس نه‌كه‌ن.
مه‌تین به‌روارى، له ڕاگه‌یاندنى شاره‌وانى كانى ماسێ به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، شه‌پۆڵیكى به‌فر سنوورى شاره‌دیێ كانى ماسێی گرتووه‌تەوە و ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كان كێشه‌ی هاتوچۆیان هه‌یه.
زیاتر گوتی: ڕێگاى باكوورى كوردستان و باشوورى كوردستان له ده‌روازه‌ى سه‌رزێر كێشه‌ى بۆ دروست بووە و جاروبار دادەخرێت و جارێكى تر ده‌كرێته‌وه، بۆیه پێویسته هاووڵاتییان زۆر ئاگادارى خۆیان بن، چونكه بێجگه له بوونى به‌فرێكى زۆر رێگاكانیش خلیسک و لووس بوون، تیمه‌كانمان بە شه‌و و ڕۆژ ڕێگاكان ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى هاتوچۆ ڕوو نه‌دات.
به‌پێى قسه‌ى مه‌تین بەرواری، له سنوورى شاره‌دێى كانى ماسێ زیاتر له 30سم به‌فر باریوه و به‌فره‌كه‌ش تاکو ئێستە به‌رده‌وامە و نازانرێ کەی دەوەستێت.
له شه‌وى رابردووەوه تا ئێسته، به‌فر لە شاره‌دێیه‌كانى شێلادزێ، دێره‌لووك، بامه‌ڕنێ، سه‌رسه‌نك، چه‌مانكێ، كانى ماسێ، دینارته و ئامێدى دەستی پێ کردووە، ئاستی بەفرەکەش تا ئێستە له نێوان 20 بۆ 60سم بەرز بووەتەوە.
ئامێدى/ نه‌وزاد هلۆرى