نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئه‌نتۆتيۆ گۆتێرێس سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، له كۆڕبه‌ندى ئابووريى جيهان له داڤۆس كۆ بوووه.
ئەمڕۆ هەینی 24ی کانوونی دووەم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئه‌نتۆتيۆ گۆتێرێس سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، له دوايين ڕۆژى به‌شداريكردنيدا له كۆڕبه‌ندى ئابووريى جيهان له داڤۆس كۆ بوووه.
لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، نێچيرڤان بارزانى ستايشى ئه‌رك و ڕۆڵى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى له عێراق كرد و داواى كرد له پرۆسه‌ى سياسى و هێوركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه له يارمه‌تيدانى عێراق به‌رده‌وام بێت، جه‌ختيشى له پێويستيى به‌رده‌واميى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش له عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر كرده‌وه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى بۆ داواكاريى ڕه‌واى خۆپيشانده‌رانى عێراق له خزمه‌تگوزاریی و ژيان و ئاينده‌يه‌كى باشتر ده‌ربڕى.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خۆپيشاندانه‌كان و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه، هه‌وڵدان بۆ هێوركردنه‌وه‌ى گرژييه‌كان و ڕۆڵى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له‌م باره‌يه‌وه، كار و چالاكييه‌كانى يوئێن و ده‌زگا و ئاژانسه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ئاواره‌كانى عێراق و په‌نابه‌رانى سووريا له هه‌رێمى كوردستان و يارمه‌تيدان و هاوكاريكردنيان، پرۆسه‌ى سياسى و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى داهاتووى حكوومه‌تى عێراق، تاوتوێ كران.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌واميى گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دوايين پێشهاته‌كاته‌كانى ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، دۆخى ناوچه‌كانى زيانبه‌ركه‌وتووى شه‌ڕى داعش و چۆنيه‌تيى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌يان و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى مايه‌ى بايه‌خى هه‌ردوولا، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.