ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهان ڕووی له دابه‌زین كرد و شرۆڤه‌كارانی ئابووریش هۆكاره‌كه‌ی بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كورونا له چین و وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه ئه‌مه‌یش ترسی گه‌وره‌ی له دڵی بازرگان و سه‌رمایه‌داران دروست كردووه و وایكردووه زێڕ نه‌كڕن.
ڕووسیا توده‌ی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه نرخی زێڕ ئه‌مڕۆ هه‌ینی به ڕێژه‌ی 0.2% ڕووی له دابه‌زین كردووه و یه‌ك ئۆنس زێڕ له هه‌زار و 560 دۆلار و 24 سه‌نت فرۆشراوه، هاوكات به‌های گرێبه‌سته‌كانی ئه‌مه‌ریكایش بۆ مامه‌ڵه‌كردن به زێڕ به ڕێژه‌ی 0.3% ڕووی له دابه‌زین كرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌یش دا، له ڕۆژئاوای ئاسیا كه ناوه‌ندی سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كورونایه، نرخی
زێڕ و بۆڕسه و پشكه‌كان له دابه‌زین وه‌ستا، دوای ئه‌وه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، كه ڤایرۆسه نوێكه‌ی چین، نابێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ترسناك بۆ سه‌ر جیهان، تا باری نائاسایی له جیهان ڕابگه‌یه‌نرێت.
نرخی زێڕی به ڕێژه‌ی 0.2% دابه‌زاندووه
ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه تۆزێك هیوای بۆ سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌رهێنه‌ران گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام نیگه‌رانییه‌كان كۆتایی نه‌هاتووه، ئه‌وان به‌رده‌وامن له جێهێشتنی چین و خواستی گه‌شتی ده‌رچوون له چین به ڕێژه‌یه‌كی ره‌ها زیادی كردووه، ئه‌مه‌یش وایكردووه گه‌شه‌ی ئابووری له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و پاشه‌كشێ هه‌نگاو بنێت.
جیا له كاریگه‌ری ڤایرۆسی كورونا له‌سه‌ر زێڕ، پێشتریش میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی نه‌وت و وزه‌یش داناوه، به‌وهۆیه‌وه نزیكه‌ی 170 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه له بازاڕه‌كانی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نافرۆشرێت و خواست له‌سه‌ر كڕینی كه‌م بووه‌ته‌وه، به‌م هۆیه‌وه نرخی نه‌وتیش ڕووی له دابه‌زین كرد.