به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگری شارستانی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان له ڕووداوی گیانله‌ده‌ستدانی ماڵباته‌كه‌ی عه‌ینكاوه، ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌كانی ڕاگه‌یاند و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه به‌هۆی گازی یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن بووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر هاتووه، دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ڕووداوێكی دڵته‌زێن له شارۆكه‌ی عه‌ینكاوه كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی دایكێك و دوو منداڵ، تیمه‌كانمان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌باره‌ی هۆكاری ڕووداوه‌كه كرد و دواجار گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی دایك و دوو منداڵه‌كه‌ی بۆ گازی یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه سۆپایه‌كی نه‌وتی ناو ماڵه‌كه گازی یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆنی ده‌رداوه، ئه‌مه‌یش وایكردووه گازه‌كه له نێو ماڵه‌وه قه‌تیس ببێ، به‌مشێوه‌یش هه‌رسێكیان خنكاون و كۆچی دوایییان كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێڕای هاوخه‌می و تازیه‌باری خۆیان بۆ ئه‌و ڕووداوه، سوپسی پۆلیسی شارۆكه‌ی عه‌ینكاوه‌یش ده‌كه‌ن، كه هاریكاری زۆریان كردوون له كاتی لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه.