قایمه‌قامیه‌تى شارۆكه‌ى ئامێدى، بەهۆی بارینی بەفری زۆر لە ناوچەکانی سەر بە شارۆكه‌ى ئامێدى، به تایبه‌تى له سه‌رسه‌نك، كانى ماسێ، چه‌مانكێ و بامه‌ڕنێ، سبەی شەمووی وەک پشووی فەرمی ڕاگەیاند.
بەهۆی شەپۆلی بەفر و باران و دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە سەرجەم پارێزگاکان مافی ئەوەیان هەیە پشووی فەرمی ڕابگەیەنن و وەزارەتی پەروەردەی لێ ئاگادار بکەنەوە.
ئیسماعیل موسته‌فا قایمقامى شارۆكه‌ى ئامێدى بە "وشە"ی ڕاگەیاند، به‌هۆى بارینى به‌فرێكى زۆر و دروستبوونى كێشه له هاتوچۆی قوتابیان و مامۆستایان، سبه‌ى ڕۆژى شه‌ممه كرایه پسووى فه‌رمى.
هەروەها گوتی: پشووه‌كه سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانى شه‌ش شاره‌دێى ئامێدى و سه‌نته‌رى شارۆكه‌ى ئامێدى به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت، بۆ ڕۆژانى داهاتووش چاوه‌رێی كه‌شوهه‌وا ده‌كه‌ین
ئه‌مرۆ تێكراى به‌فر بارین له شارۆكه‌ى ئامێدى گه‌یشته زیاتر له 50سم و هه‌ندێ ناوچه گه‌یشتووه‌تە 70سم.
ئامێدى/ نه‌وزاد هلورى