ماڵپه‌ری میدل ئێست ئای به‌ریتانی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی چاره‌نووسی عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات كه به‌رپرسانی سعوودیه به نهێنی له‌گه‌ڵ سیاسی و سه‌رمایه‌دارانی سوننه كۆبوونه‌ته‌وه و به ته‌واوی پشتیوانی دروستكردنی هه‌رێمی سوننه له وڵاته‌كه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان بۆ سوننه‌كان دووباره بكه‌نه‌وه.
بابه‌ته‌كه له‌لایه‌ن نووسه‌ری دیاری به‌ریتانی "
د‌یڤید هێرست" نووسراوه و تێیدا هاتووه، سامر بن سه‌بهان وه‌زیری كاروباری كه‌نداو له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د بن سه‌لمانی شازادی جێنشینی سعوودیه به پیاوی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه سه‌خته‌كان له ناوچه‌كه دانراوه، ماوه‌ی نۆ مانگه ده‌ستی به زنجیره‌ك چالاكی چڕ كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سوننه له سیاسییه‌كانه‌وه تا سه‌رمایه‌داران كۆ ده‌بێته‌وه، به تایبه‌ت كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی سوننه له ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین و نه‌ینه‌وا، به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵیان كۆ ده‌بێته‌وه و دیدارهكانیش له باڵوێزخانه‌ی سعوودیه‌ن له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن.
نووسه‌ر ده‌ڵێ، ناوه‌رۆك و پرسی سه‌ره‌كی ناو كۆبوونه‌وه‌كان بریتییه له دروستكردنی هه‌رێمێك بۆ سوننه‌كانی عێراق، هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ست جه‌ور و سته‌می میلیشیاكانی شیعه سوننه ڕزگاریان ببێت و بتوانن كارتی فشاریان به‌ده‌سته‌وه بێت و چیتر په‌راوێز نه‌خرێن.
نۆ مانگه سعوودیه له ئوردن خه‌ریكی ڕێكخستنی سوننه‌كانه بۆ داواكردنی هه‌رێمێك له عێراق
ئاماژه‌ی داوه، كه كۆبوونه‌وه‌كان ته‌نیا لایه‌نی عێراقی و سعوودی تێدا نه‌بووه، به‌ڵكوو هه‌واڵگری ئوردن توانیویه‌تی سیخوڕی به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كان بكات و ناوه‌رۆكه‌كه‌یان به وردی بزانێت، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی بڵاو نه‌كرده‌وه، ته‌نیا هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی وه‌رگرتووه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه هه‌واڵگری ئوردن به به‌هێزتر له حكوومه‌تی وڵاته‌كه داده‌نرێ و زۆرترین ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه.
له به‌شێكی تری بابه‌ته‌كه هاتووه، كه هه‌واڵگری ئوردن ته‌نیا ئه‌وه بووه كه خواستی سعوودییه‌كان بزانێ و دڵنیا بێ له‌وه‌ی كه ئوردن ناكات به بنكه‌یه‌ك بۆ پلان‌داڕشتن دژی تێكدانی دۆخی عێراق به تایبه‌ت له ڕووی ته‌ناهییه‌وه، چونكه ئوردن پێوه‌ندییه‌كی تۆكمه و جێگیری له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه و نایه‌وێ له ڕێی جموجۆڵه‌كانی سعوودیه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ دروست ببێت، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ به‌شێك له زانیارییه‌كانی ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕه‌وانه كردووه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست نووسه‌ر كه‌وتووه، كه سامر سه‌بهان سه‌ره‌تا به وردی دۆخی عێراق و ناوچه‌كه و داهاتوو و جموجۆڵه‌كانی بۆ سه‌ركرده‌كانی سوننه ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و به دڵنیاییه‌كی زۆره‌وه ئاگه‌داری كردوون، كه دوای یه‌مه‌ن و لیبیا و سووریا، یارییه گه‌وره‌كه و پیلانگێڕی مه‌زن بۆ تێكدانی دۆخی عێراق و وێرانكردنیه‌تی به ته‌واوه‌تی، ئه‌مه‌یش پێویستی به‌وه ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز و حكوومه‌تێكی خاوه‌ن ئیراده و دوور له ده‌ستی ئێران له به‌غدا هه‌بێت، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كان و ئاگهدارییهكان شیعه‌كان له ئێران دوورناخاته‌وه، بۆیه پێویسته سوننه‌كان هه‌وڵ بۆ پاراستنی خۆیان بده‌ن.
هه‌رچه‌نده وا دانراوه كه محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقیش له ڕیزی سه‌ركرده‌كانی سوننه بووه، به‌ڵام خۆی ئه‌وه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی زانیویه‌تی كه زانیاری گه‌یشتوونه‌ته ده‌ست عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه.
ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كه دزه‌ی پێكراوه، باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه سه‌بهان نه‌خشه‌ی وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی ناوچه سوننییه‌كانی بۆ سه‌ركرده‌كان خستووه‌ته ڕوو و دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وانیش ده‌توانن وه‌ك هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمی تایبه‌ت به‌خۆیان دروست بكه‌ن و ببن به خاوه‌نی ئابوورییه‌كی به‌هێز و پێشكه‌وتوو و ناوچه‌كانیان بكه‌ن به ئاوه‌دانترین ناوچه‌ی عێراق و ئارامی و ئاسایش به‌رقه‌رار بكه‌ن.
عه‌بدولمه‌هدی به پیلانه‌كه‌ی زانیوه و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به ده‌رچوونیان له ناوچه سوننیه‌كان به ته‌واوی شه‌رمه‌زاری كردووه
دوای گه‌یشتنی زانیارییه‌كان به عه‌بدولمه‌هدی، بۆ ئه‌وه‌ی سوننه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه پاشگه‌ز بكاته‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا كه میلیشیاكان له پارێزگاكانی سوننه‌نشین دووربخاته‌وه، به‌ڵام میلیشیاكان ئه‌وه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه، ئه‌مه‌یش عادل عه‌بدولمه‌هدی خسته هه‌ڵوێستێكی زۆر نه‌خوازراو و ناخۆشه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌وكات ده‌یه‌ویست ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه، چونكه به ره‌تكردنه‌وه‌ی فه‌رمانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كداره شیعه‌كانه‌وه، سه‌ركرده سوننه‌كان به ته‌واوی گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی سعوودیه باسی لێوه ده‌كات زۆر ڕژدن و ناوچه‌كانی ئه‌وان له‌لایه‌ن میلیشیاكان داگیركراوه، نموونه‌ی ئه‌وه‌یشیان به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق گه‌ڕانده‌وه، كه باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی عێراقه، بۆیه كه‌وتوونه‌ته‌وه هه‌نگاونان و گفتوگۆی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ سعوودیه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی به هه‌رێمكردنی ناوچه سوننییه‌كان بكه‌نه ئه‌مری واقیع و سعوودیه‌یش به پاره و پشتیوانی سیاسیی هه‌موو هاوكارییه‌كی بۆ خستوونه‌ته ڕوو.