شاره‌زایانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه‌ی كه مۆتۆ جی هه‌شت پڵه‌س، به‌هێزترین و خۆڕاگرترین مۆبایله له‌ڕووی پاترییه‌وه، ئه‌مه به‌گوێره‌ی چه‌ندان تاقیكردنه‌وه‌ی خۆڕاگریی شه‌حن، كه له‌سه‌ر مۆبایله‌كه كردوویانه و به "باشترین ده‌رچووه".
شاره‌زایانی ماڵپه‌ڕی "
theverge"ی ته‌كنه‌لۆجی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه مۆبایلێكی مۆتۆرۆلا خاوه‌ن به‌هێزترین مۆبایله له‌ڕووی خۆڕاگری بۆ شه‌حن، ئه‌و مۆبایلهیش بریتیه له مۆتۆ جی هه‌شت پڵه‌س كه پاترییه‌كه‌ی پێنج هه‌زار میلی ئه‌مپێره و ده‌توانێ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و دوورودرێژ بۆ ماوه‌ی زیاتر له 15 سه‌عات به به‌رده‌وامی كار بكات.
ئەم مۆبایلە لەڕووی شەحنی پاتری و خۆڕاگری شەحنەوە بەهێزترینە
ئه‌وه‌یشیان خسته ڕوو كه ئه‌م مۆبایله ته‌نیا له‌ڕووی پاترییه‌وه به‌هێز نییه، به‌ڵكو چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی هه‌یه وه‌ك جوانی كامێراكانی كه خاوه‌نی چوار كامێرای 45 مێگاپێكسڵه، هه‌روه‌ها ڕامی هه‌شت گێگابایته و پرۆسێسه‌ری سناپ دراگۆنی نوێ كار ده‌كات، ئه‌مه‌یش خێراییه‌كی زۆری پێ به‌خشیوه و وای كردووه له بازاڕ به 306 دۆلار بفرۆشرێت.
"مۆتۆرۆلا" كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكاییه و سه‌ره‌تا له بواری رادیۆ و ئامێری بێته‌ل كاری كردووه، هه‌روه‌ها به ناوبانگترین كۆمپانیای رادیۆ و ئامێره بێ ته‌له‌كانی Victorola بووه له ساڵی 1930 بۆ 1940، له كاتێكدا كۆمپانیاكه له 25ی تشرینی دووه‌می 1928 له‌سه‌ر ده‌ستی دوو برا كه ناویان "پۆڵ گاڵڤین" و "جۆسێڤ گاڵڤین" بوو، دامه‌زراوه. به‌ڵام ئێسته‌یش یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجی.