ئەو نمایشكارە بەناوبانگە بێ هەردوو قۆڵی بەشداری پێشبڕكێی شاجوانی دەكات

:: PM:05:25:25/01/2020 ‌

گابریلا مۆلینا یەكێكە لە نمایشكارە ناودارەكانی مەكسیك، هەرچەندە بە زگماكی دوو قۆڵی نییە، بەڵام بڕیاری داوە بەشدار پێشبڕكێی شاجوانی وڵاتەكەی بكات.
به‌ زگماك هه‌ردوو قۆڵی نییه‌ به‌ توانای خۆی زانكۆی ته‌واو كردووه‌
ئاژانسی "رۆیتەرز"، ئەمڕۆ شەموو 25ی كانوونی دووەم هەواڵێكی لەسەر مۆلینا بڵاو كردووەتەوە و باس لەوە دەكات كە بڕیاری داوە بەشداری پێشبڕكێی شاجوانی بكات،  ئەو كچە تەمەنی 24 ساڵە و دەرچووی زانكۆیە و بەشی دەروونناسی تەواو كردووە، ئێستەیش هەوڵ دەدات پێشەنگ بێت و ورەی كەمئەندامان بەرز بكاتەوە.

مۆلینا لە لێدوانێكدا كە لە "رۆیتەرز"، بڵاو كراوەتەوە ئاماژە دەكات، "لەتەواوی ژیانمدا بەسەر هەموو ئەو شتانە زاڵبووم كە هاتنە رێم".

 گابریلا بە زگماكی لەدایك بووە و وەك هەر مرۆڤێكی ئاسایی لە بەكارهێنانی مۆبایل و نووسین و نانخواردن پشت بەخۆی دەبەستێ، بڕیارە لە مانگی ئاداری داهاتوو پێشبڕكێی شاجوانی لە مەكسیك دەست پێ بكات  و ئەم كچەیش بەشدار دەبێت.

ئەو كچە لە دوو بواری گرنگدا كار دەكات، یەكێكیان وانەی هاندانی دەروونی دەڵێتەوە و كارەكەی تریشی نمایشكاری جلوبەرگە.

 







وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل