رۆژى دووشه‌مى داهاتوو به‌ریتانیا ده‌كه‌وێته هه‌فته‌یه‌كى مێژوویى، چونكه هه‌ینى داهاتوو یه‌كه‌م وڵات ده‌بێت دواى سێ ساڵ و نیو له كۆششى به‌رده‌وام له یه‌كێتى ئه‌وروپا جیا ده‌بێته‌وه.
ئاژانسى
فڕانس پرێس ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، هه‌ندێك ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، كه‌چى هه‌ندێكى تر به خه‌مبارییه‌وه چاوه‌ڕوانى 31 ى كانوونى دووه‌مى 2020 سه‌عات 23 ده‌كه‌ن، ئه‌مه دوایین واده‌ى ده‌رچوونى به‌ریتانیایه له یه‌كێتیه‌كه كه پێشتر سێ جار دوا خراوه و ئه‌م بابه‌ته‌یش ناكۆكییه‌كى زۆرى له ناو به‌ریتانیا دروست كردووه.
به‌ڵام جیابوونه‌وه ماناى ئه‌وه نییه كێشه گه‌وره‌كان له نێوان له‌نده‌ن و 27 وڵاته‌كه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا كۆتایى دێت، به‌ڵكو خاڵى ده‌ستپێكه بۆ دانوستاندێكى قوڕس كه تێیدا بنه‌ماكانى پێوه‌ندى هه‌ر دوو لا دیارى ده‌كرێت.
رۆژى هه‌ینى كۆتایى به پێوه‌ندى 47 ساڵه‌ى به‌ریتانیا و یه‌كێتى ئه‌وروپا دێت
له كاتى چوونه ده‌ره‌وه كاتژمێرى بینگ بێن لێ نادات، كه ئێسته له ژێر چاككردنه‌وه‌یه، هه‌رچه‌نده ئه‌وانه په‌رۆشن بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا زۆر هه‌وڵیان دا له‌و ساته‌دا كاتژمێره‌كه لێ بدات، به‌ڵام له برى ئه‌وه كاتژمێرێكى تر‌ى رووناكى داده‌نرێت له‌به‌رده‌م باره‌گاى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت له داونینگ ستریت.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه، دراوێكى كانزایى له جۆرى 50 پێنس ده‌خرێته بازاڕه‌وه، یه‌كه‌م جار سێ ملیۆن دانه له‌م دراوه بڵاو ده‌كرێته‌وه و دواتریش حه‌وت ملیۆنى تر. بۆریس جۆنسۆنى سه‌رۆكى وه‌زیرانى به‌ریتانیا كه له‌وه‌ته‌ى له هه‌ڵبژاردنى گشتى ئه‌م وڵاته براوه بووه، خۆى وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كى كاریزما ده‌رده‌خات، له‌م شه‌ودا وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
جۆنسۆن له نامه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن پارتى پارێزگارانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، نووسیویه‌تى "ئێسته كاتى ئه‌وه هاتووه له دواى خۆمانه‌وه رابردوو جێبهێڵین و وڵات یه‌كگرتوو بكه‌ین" ئاماژه‌ى بۆریس جۆنسۆن بۆ به‌رهه‌ڵستكاران و لایه‌نگرانى برێگزته، كه ته‌نیا 52% به‌ریتانیاییه‌كان له راپرسییه‌كدا كه له هاوینى 2016 به‌ڕێوه‌چوو لایه‌نگرى بوون.
فڕانس پرێس ده‌ڵێ ئه‌ركى یه‌كخستنى وڵات له‌به‌رده‌م جۆنسۆن وه‌ها ئاسان نییه، چونكه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ناوخۆیى له سكوتله‌ندا و ویلز و ئیرله‌نداى باكور یاساى جۆنسۆنیان سه‌باره‌ت به برێگزت ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
بۆریس جۆسنۆن كه له ته‌مموزى رابردوو گه‌یشته ده‌سه‌ڵات، له دواى شكسته‌كانى تیریزا مه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو، كه دواجار به چاوى پڕ فرمێسكه‌وه داونینگ ستریتى جێهێشت، ئه‌مه دواى ئه‌وه‌ى سێ جار نه‌یتوانى ره‌زامه‌ندى په‌رله‌مان بۆ رێككه‌وتنى رێگزت به‌ده‌ست بهێنێ.
دواى دوو جار دانوستاندن له‌گه‌ڵ برۆكسل، جۆنسۆن گه‌یشته رێككه‌وتنێكى نوێ بۆ ئه‌وه‌ى دووباره سنوورى كۆمارى ئیرله‌ندا و ئیرله‌نداى باكور بكێشرێته‌وه، به‌مه‌یش توانى ره‌زامه‌ندى په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێ بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى چوونه ده‌ره‌وه له یه‌كێتى ئه‌وروپا جێ به‌جێ بكات. چاكه‌ى ئه‌مه‌یش بۆ زۆرینه‌ى په‌رله‌مان ده‌گه‌رێته‌وه، كه پێشتر له‌سه‌رده‌مى مارگرێت تاتشه‌ره‌وه بۆ پارتى پارێزگارانه‌وه نموونه‌ى نه‌بووه.
ئه‌لیزابێسى دووه‌م شازاده‌ى به‌ریتانیا له 23ى كانوونى دووه‌م واژووى له‌سه‌ر ده‌قێك كردووه، له 535 لاپه‌ڕه پێكهاتووه، ئه‌مه‌یش له‌باره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنى ده‌رچوونه كه له تشرینى دووه‌م پێیگه‌یشتوون.
به‌ر له كۆتایى فه‌رمى، هه‌نگاوێكى تر ده‌مێنێته‌وه، ئه‌ویش رۆژى چوارشه‌مى داهاتوو له په‌رله‌مانى ئه‌وروپا ئه‌نجام ده‌درێت، كه ده‌بێت قبووڵى رێككه‌وتنى برێگزت بكات، به‌مه‌یش كۆتایى به‌و پێوه‌ندییه دێت كه 47 ساڵ له نێوان به‌ریتانیا و یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌رده‌وام بوو.
رۆژى شه‌مووى داهاتوو باڵوێزى ئه‌وروپا له له‌نده‌ن ده‌ستبه‌كار ده‌بێت
ده‌بێت ئه‌ندامانى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌م كۆبوونه‌وه به نووسراو ره‌زامه‌ندى خۆیان له‌سه‌ر چوونه ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا بده‌ن ئه‌مه‌یش دوایین هه‌نگاوى فه‌رمییه.
فرانس پرێس ده‌ڵێ دواى ئه‌م هه‌نگاوه‌ى سه‌ره‌وه، واده‌كه‌ى 31 كانوونى یه‌كه‌م ته‌نیا واده‌یه‌كى ره‌مزى ده‌بێت، هیچ شتێك زیاد ناكات، ئینجا قۆناغى گواستنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه تا 31ى كانوونى 2020به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ریتانیا ده‌توانێ رێساكانى یه‌كێتى ئه‌وروپا جێبه‌جێ بكات به‌ڵام بێئه‌وه‌ى ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیاره‌كانى بدات.
له‌م ماوه‌یه‌دا یه‌كێتى ئه‌وروپا باڵوێزێكى خۆى له له‌نده‌ن داده‌نێ، ئه‌ویش جواو ڤالییه كه پێشتر باڵوێزى یه‌كێتى ئه‌وروپا بووه له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م باڵوێزه له یه‌كى شوباتى داهاتوو ده‌ست به كاره‌كانى ده‌كات.
ئامانجى سه‌ره‌كى له قۆناغى گواستنه‌وه ئه‌وه‌یه له‌نده‌ن و برۆكسل كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى سروشتى پێوه‌ندى داهاتوویان دیار بكه‌ن، به‌تایبه‌تى له بوارى بازرگانییدا، جۆنسۆن ده‌یه‌وێ به كاتێكى پێوانه‌یى و به خێرایى كۆتایى به دانوستاندنه‌كان بهێنێ، كه‌چى یه‌كێتى ئه‌وروپا نایه‌وێ په‌له بكات و ده‌ڵێ ئه‌م ئه‌ركه كارى زیاترى ده‌وێ.