به‌هۆی ده‌رنه‌چوونی له تاقیكردنه‌وه‌كانی قوتابخانە، مێرمنداڵێكی شارۆکەی کەلار خۆی کوشت، پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
له ماڵی خۆیان فیشه‌كی به خۆیه‌وه نا و له ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ـی كانوونی دووه‌م، عه‌لی جه‌مال گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له گه‌ڕه‌كی جوتیارانی شارۆكه‌ی كه‌لار مێردمنداڵێك به‌ناوی نالی والی حه‌مه‌ساڵح له‌دایكبووی 2005 له ماڵی خۆیان فیشه‌كی به خۆیه‌وه نا و له ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ست دا.
گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان گوتی، به وته‌ی كه‌سوكارەکەی، ناوبراو له پۆلی حه‌وت بوو و به هۆی ده‌رنه‌چوونی له خوێندن خۆی كوشتووه.
ئاشكرای كرد، ئێستە به مه‌به‌ستی تۆێكاری ته‌رمه‌كه‌ی هێنراوه‌ته پزیشكی دادوه‌ری كه‌لار، پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هۆكاری خۆكوشتنی مێردمنداڵەکە کردووە.