بڕیاربوو سبه‌ی چوارشه‌م ئه‌نجوومه‌نی گشتیی سه‌ركرایه‌تی یه‌كێتی كۆ ببێته‌وه. به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌كانی دیاریكردنی سه‌رۆك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی كۆبوونه‌وه دوا خرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ی كانوونی دووه‌م، مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بڕیاربوو سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆ ببێته‌وه و ماده‌كانی پێڕه‌وی ناوخۆ تاوتوێ بكات، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه دوا خرا.
پێڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی 76 ماده‌یه
له باره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی چاوڕه‌ش گوتی، ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له كۆبوونه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت كه چۆن ده‌بێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی زیاتر نابێت.
لای خۆیه‌وه راهی ڕه‌هبه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پێڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی 76 ماده‌یه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ی گشتی سه‌ركردایه‌تی گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" تا ئێسته پرسی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی و پێدانی ده‌سه‌ڵات به ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی كه كۆسره‌ت ره‌سووڵ داوای كردووه، یه‌كێكن له‌و كێشانه‌ی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی زۆرترین مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی بتوانێ كۆ ببێته‌وه.