ڤینۆس فایەق نووسەر و شاعیر لەو چاوپێکەوتنەی لەگەڵ «وشە» ئاماژە بەوە دەکات کە شیعری بە زمانی کوردی و عەرەبی نووسیوە و دەڵێت: شیعر دنیابینییه‌كی تر و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی تره بۆ ژیانكردن، تێڕوانینێكی جیاوازه بۆ ڕووداوه‌كانی ده‌وروبه‌رمان. ھەروەک باس لەوە دەکات، شیعر خولیایه، ئاماژه‌كانی ده‌بێت هه‌رزوو ده‌ركه‌وتبن، دواتر نازانی چۆن و كه‌ی ده‌ستت داوه‌ته نووسینی شیعر.
شیعر له‌لای تۆ چۆن پێناسه ده‌كرێت؟ واته هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه شیعر ده‌نووسن ڕاسته پێیان بوترێت شاعیر؟
بۆ من شیعرنوسین دروستکردنی هاوسەنگیە لە نێوان واقیعە حەقیقیەکە و خەیاڵمان، واقیع دەبێتە خەیاڵ و بۆ چرکەیەکیش بێت خەیاڵ وەکوو واقیعی لێدێت.
مەسەلەی ئەوەی کێ شاعیرە و کێ شاعیر نیە، ئەوە لە سەردەمی ئەمڕۆماندا هەمووی تێکچوە، هێندە زۆرن ئەوانەی پاشناوی شاعیریان بە خۆیانەوە لکاندوە.. شیعرنوسین زمانێکی جیاوازە، تەعبیر و تەکنیکێکی جیاوازی زمانی نوسینە. ئیتر هەموو ئەوانە کە بەخۆیان دەڵێن شاعیر، ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ خۆیان کە خۆیان بە شاعیر دەناسن. بەڵام قسەکە لەسەر ئەوەیە کامە دەقە شیعرە و کامە شیعر نیە.
ئیستا پێوەر و پێوانەکانی شیعریبوونی دەق زۆر گۆڕراوە، بەجۆرێک کە هەندێ دەق دەخوێنمەوە تەنها قسەی ئاسایی و گێڕانەوەیەکی بێزارکەرە، کەچی ناوی شیعری لێنراوە. ئەم دیاردەیە لە هەموو دونیا هەیە، تەنانەت دەقی جیهانی دەبینم کە وەرگێڕێک ئەرکی کێشاوە و وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، هیچ قەوامێکی شیعری تیانابینم، ئیتر نازانم تەرجەمەکە خراپە یان دەقەکە لە شیعر ناچێت.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵه شیعر ده‌نووسی و تا ئێستا چه‌ند ده‌قی شیعریت هه‌یه؟
لە تەمەنێکی زۆر منداڵیمەوە خولیای خوێندنەوە بووم، لە سیازدە یان چواردە ساڵیەوە دەستم داوەتە نوسینی دەقە شیعریەکانم.. بەڕاستی نازانم هەتا ئیستا چەند دەقم نوسیوە، هەڵبەتە من لەو شاعیرانە نیم کە رۆژانە بنوسم..
ڤینۆس فایه‌ق ژنه شاعیر و ڕۆماننووسی كورد، یه‌كێكه له ناوه دیاره‌كانی ناو ئه‌ده‌بی كوردی شیعری به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی نووسیوه و دواتر بۆ سه‌ر زمانه‌كانی ئیسپانی و فڕه‌نسی هاتوونه‌ته وه‌رگێڕان. دوو ڕۆمانیشی به زمانی كوردی بڵاو كردووه‌ته‌وه، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا باس له یاخیبوون و به‌ریه‌ككه‌وتن و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی تری ئه‌ده‌بی ده‌كات.
شیعرت به چه‌ند زمان نووسیوه و تا ئێسته چه‌ند دیوانه شیعرت هه‌یه؟
شیعرم به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی نووسیوه، هه‌روه‌ها شیعره‌كانم بۆ سه‌ر زمانی ئیسپانی و فڕه‌نسی هاتوونه‌ته وه‌رگێڕان. ڕاستییه‌كه‌ی نازانم چه‌ند شیعرم هه‌یه، چونكه شیعره‌كانم زۆرن، به‌ڵام كۆمه‌ڵه شیعرێكم به‌ناونیشانی "ژنێك له مندا" و "گوناهه جوانه‌كان" به زمانی كوردی چاپ كردووه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه شیعرێكی تریشم له كتێبی "اتجاهات العشق الاربعه" و "گلا‌و اڵاڤافر" به زمانی عه‌ره‌بی به چاپ گه‌یاندووه.
جگه له‌م دوو كتێبه، كۆمه‌ڵه شیعرێكی تریشم له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه به‌ناونیشانی "El resto vendr" له‌لایه‌ن وه‌رگێڕی جه‌زائیری "مووسا به‌لعید" بۆ سه‌ر زمانی ئیسپانی هاتووه‌ته وه‌رگێڕان. له هه‌مانكاتدا كۆمه‌ڵه شیعرێكی تری عه‌ره‌بیم به‌ناونیشانی "Le Reste Vendra" له‌لایه‌ن "عه‌بدولڕه‌حمان مزیانی" بۆ زمانی فڕه‌نسی هاتووه‌ته وه‌رگێڕان.
هاوكات چه‌ند دیوانێكی چاپكراوی شیعریشم به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی بڵاو كردووه‌ته‌وه وه‌ك "سأرزق برجل من چلعی الایمن - اتجاهات العشق الاربعه - ئاخه‌رین سامورای"، جگه له‌م دیوانه شیعرییانه‌ی باسم كردن، كتێبێكی ترم به زمانی كوردی به‌ناونیشانی "چه‌مكی چاكسازی له كوردستان و ڕیفۆرمی باڵی ڕیفۆرم" له ئه‌پریلی 2008 له ده‌زگه‌ی سه‌رده‌م له سلێمانی به چاپ گه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها دوو ڕۆمانیشم نووسیوه، هه‌ردووكی به زمانی كوردین، یه‌كێكیان به‌ناونیشانی "تاقانه‌ترین كچی خودا"یه و ئه‌وی تریشیان به‌ناوی "نزا" كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا چاپ ده‌كرێ.
له چ ڕێیه‌كه‌وه هاتیته ناو دنیای شیعر و ئه‌ده‌بیاته‌وه؟
هیچ ڕێیه‌ك نییه به‌ره‌و دنیای شیعرمان ببات، وه‌ك هیچ كه‌سێك نییه ده‌ستمان بگرێت و بمانخاته سه‌ر ڕێی نووسینی شیعر.
شیعر خولیایه، ئاماژه‌كانی ده‌بێت هه‌رزوو ده‌ركه‌وتبن، خۆشت نازانی چۆن و كه‌ی ده‌ستت داوه‌ته نووسینی شیعر.
بۆچی شاعیر زۆرجار به‌شێكی شیعره‌كانیان بۆ ژن ته‌رخان ده‌كه‌ن و هه‌میشه پێیاندا هه‌ڵده‌ڵێن و سه‌رزه‌نشتی پیاو ده‌كه‌ن؟
یه‌ك له خه‌سڵه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی نایه‌كسانی نێوان ژن و پیاوه، ئیتر ئه‌و نادادییه له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، مۆركێكی پیاوانه‌ی زه‌قی ناوه به كۆمه‌ڵگه‌وه، شتێكی ئاساییه ژنێكی شاعیر گوزارشت له هه‌ست و هه‌ڵچوونه‌كانی خۆی بكات له ئاست كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پیاوانه كه بارته‌قای پیاو مافی به ژن نه‌داوه.
له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه ئێسته‌یش سوڵحی عه‌شایه‌ری به ژن ده‌كرێ، زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی ژنكوشتن و خۆكوشتنی ژنان ڕوو ده‌ده‌ن، ئاساییه ده‌قه شیعرییه‌كانی ژنه شاعیر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه بێت.
بێگومان پیاوه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا كه هه‌میشه پله‌یه‌ك له سه‌ره‌وه‌ن، خۆیان خاوه‌نی كۆمه‌ڵگه‌ن و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانیان له ده‌ستی خۆیاندا قۆرخ كردووه له هه‌موو بواره‌كاندا، شتێكی ئاساییه ته‌نیا كێشه‌ی ئه‌وان شكڵ و سه‌روسیما و ناوقه‌د و زوڵف و چاو و ڕواڵه‌تی ژن و پێداهه‌ڵدانیان بێت، ئه‌وان خه‌یاڵدانی شیعری‌یان له شوێنێكه و خه‌یاڵدانی ژنێكی شاعیریش له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا له جێیه‌كی تره.
له نووسینی شیعردا پێڕه‌وی كام قوتابخانه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌كه‌یت؟
به‌لای منه‌وه باوی قوتابخانه شیعرییه‌كان نه‌ماوه، ئه‌وه‌ی ده‌قی شاعیرێك له ده‌قی شاعیرێكی تر جیا ده‌كاته‌وه، ناوه‌ڕۆك و ته‌كنیك و ستایلی نووسین و زمانی ده‌ربڕینه، چونكه ئێسته 99%ی ده‌قه‌كان ده‌قی كراوه‌ن كه مه‌ودایه‌كی فراوانتر به خه‌یاڵی شاعیر ده‌دات و زمانی نووسین تێیدا ئازادانه‌تر ده‌توانێ گوزارشت بكات.
یاخیبوون له شیعره‌كانی تۆدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه؟
به‌گشتی شاعیر جۆرێك له یاخیبوون و ناڕازیبوونی تێدایه، چونكه شیعر خۆی ده‌ربڕینێكی سه‌رووی ئاساییه. ئه‌گه‌ر یاخیبوونی زمان و ده‌ربڕین و هه‌ست و هه‌ڵچوونه‌كان نه‌بوونایه، شیعر له‌گه‌ڵ وتار و ژانره‌كانی تری نووسین جیا نه‌ده‌كرایه‌وه، ئه‌وكاته‌ی شاعیر تووشی به‌ریه‌ككه‌وتن ده‌بێت له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، شیعر به‌رهه‌م دێنێت، شاعیر به‌شێكه له كۆمه‌ڵگه و له كۆی ئه‌و ڕووداو و به‌سه‌رهاتانه‌ی له ده‌وروبه‌ری ڕوو ده‌ده‌ن، ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌بێ قسه‌یه‌كی هه‌بێت، شیعر ده‌نووسێت.
منیش وه‌ك هه‌موو تاكێكی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه ده‌كه‌ومه ژێر كاریگه‌ریی هه‌موو ئه‌وه‌ی له ده‌وروبه‌رم و به به‌رچاومه‌وه ڕوو ده‌ده‌ن، شیعر ده‌نووسم. هه‌ر بۆ خۆی نووسینی شیعر گوزارشتكردنه له حاڵه‌تێك له یاخیبوون، ئیتر ئه‌و یاخیبوونه‌یش له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر به ئاست و ستایلێكی جیاواز، ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
ئایا مه‌رجه له هه‌موو ده‌قێكی شیعریدا یاخیبوون ئاماده‌یی هه‌بێت؟
مه‌رج نییه هه‌موو شیعره‌كان گوزارشت له حاڵه‌تی یاخیبوونمان بكه‌ن، شیعر حاڵه‌تێكه له گوزارشتكردن له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی ڕۆژانه پێیاندا تێده‌په‌ڕین.
ئایا ده‌شێ هه‌ر ته‌نیا وه‌ك دۆسیه‌یه‌ك بۆ جوانكردنه‌كانی دنیا له شیعر و ئه‌ده‌ب بڕوانین؟
نه‌خێر، مه‌رج نییه هه‌موو كاتێك شیعر دنیای به جوانی بۆ وێنا كردبین، به‌ڵكو شیعر به دوای شتێكی تره‌وه‌یه و به شێوازێكی تر ده‌یه‌وێ گوزارشتی لێ بكات، به‌دوای راستییه‌كه‌وه‌یه كه له زه‌ینی شاعیردایه.
شیعر دنیابینییه‌كی تر و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی تره بۆ ژیانكردن، تێڕوانینێكی جیاوازه بۆ ڕووداوه‌كانی ده‌وروبه‌رمان. وه‌زیفه‌ی شیعر هه‌موو كات جوانكردن نییه، ئه‌وه‌نده‌ی داهێنانی زمانێكی تره بۆ ده‌ربڕین، زمانێك جیاواز له زمانی قسه‌كردن.
ئه‌ی ده‌كرێ شیعر وه‌ك زمانێكی سه‌ربه‌خۆ لێی بڕوانین؟
زمانی شیعر زمانێكه قسه‌كردنی ئاسایی تێده‌په‌ڕێنێت، زمانی شیعری ده‌ربڕینێكی زاتی تایبه‌ته، ده‌نگێكه له ناوه‌وه‌ی شاعیره‌وه دێته ده‌ره‌وه. جاران شیعر یاسا و ڕێسای خۆی هه‌بووه، هه‌موو ده‌ربڕینێك له‌ژێر ناوی شیعردا بۆی نه‌بووه له‌ناو خانه‌ی شیعردا پۆلێن بكرێ، به‌ڵام ئێسته كه سه‌رده‌می ده‌قی كراوه‌یه، شیعر هه‌مان زمانی سه‌ربه‌خۆیه، به‌ڵام به ته‌كنیكێكی تر كه به‌ها ئه‌ده‌بییه‌كه و ته‌كنیك و بینای قه‌سیده‌كه حوكم ده‌كات و بڕیار ده‌دات كه ئه‌مه شیعره.
زۆرجار ده‌ڵێن فڵانه ڕۆمان به زمانێكی شیعری نووسراوه، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌گوتراوه فڵانه شیعر به زمانی ڕۆمان یان هه‌ر شتێكی تر نووسراوه، چونكه شیعر زمانێكی جیایه، هه‌روه‌ها ده‌ربڕینێكی جیاوازه.
به‌ده‌ر له زمانی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌و زمانه‌ی شیعری پێ ده‌نووسرێت، هه‌میشه گوتوومه شیعر بۆ خۆی ناسنامه‌یه، زمانێكی یونیڤێرساڵه، وه‌رگێڕان ئاشنات ده‌كات به بیركردنه‌وه‌یه‌كی تر، به دنیابینییه‌كی تر، به فه‌لسه‌فه و تێڕوانینێكی تر بۆ ژیان.
هه‌ر خۆی زمانی شیعری ئیشكالێكی گه‌وره‌یه بۆ كه‌سێك كه چێژ له شیعر نه‌بینێت. زمانی شیعری نوێ سیاقێكی كه‌سیی مێژووییه، پێوه‌ندیی ئاده‌میزاد به مێژوویه‌كه‌وه كه تا ئێسته به‌رده‌وامه، دیاری ده‌كات. ئیتر لێره‌وه تێده‌گه‌ین زمانی شیعر چه‌ند زمانێكی سه‌ربه‌خۆ و یونیڤێرساڵه.
به بۆچوونی تۆ ڕاسته كه ده‌ڵێن شیعر دایكی هه‌موو ژانره ئه‌ده‌بییه‌كانه؟
ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه دایكی هه‌موو زانسته‌كان بێت، له ئه‌سڵی ئاده‌میزاد و كه‌ون و سروشت و فكری مرۆڤ بكۆڵێته‌وه، ئه‌وا شیعر باس له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كات، شیعر بۆ خۆی تێڕوانینێكی فه‌لسه‌فی تایبه‌ته له هه‌موو دنیا و بوونی ئاده‌میزاد، به‌و پێیه ده‌كرێ بڵێین دایكی هه‌موو ژانره ئه‌ده‌بییه‌كانه.
له سه‌رده‌می ئێسته‌ماندا شاعیرانی داهێنه‌ر له كوردستان بوونیان هه‌یه كه بتوانن له هه‌موو بواره ئه‌ده‌بییه‌كانه‌وه داهێنان بكه‌ن؟
بێگومان شاعیری زۆرمان هه‌ن كاریان له‌سه‌ر لایه‌نی مه‌عریفی و دنیابینی خۆیان كردووه، له ڕووی وشه‌سازی و زمانزانی و زمانی شیعرییه‌وه داهێنانی جوانیان كردووه و جێی خۆشحاڵی و ده‌ستخۆشین.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته به‌شداریتان له فێستیڤاڵێكی گه‌وره‌ی شیعر خوێندنه‌وه له ئیتاڵیا كرد، ئه‌وه چۆن و له ژێر چ ناونیشانێك بوو؟
له ڕێی به‌شی زمان و ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی شاری "باری" ئیتاڵییه‌وه وه‌ك شاعیرێكی كورد بانگهێشت كرام بۆ به‌شداری له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی "بالافۆن"ی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی كه ساڵانه له‌و شاره به‌ڕێوه ده‌چێت و له هه‌موو دنیاوه ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه جیاجیاكانی بۆ بانگهێشت ده‌كرێ و به‌رهه‌مه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
شیعرم به هه‌ردوو زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی خوێنده‌وه، هاوكات بۆ زمانی ئیتاڵی هاتبوونه وه‌رگێڕان، له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌كانی مندا به زمانی ئیتاڵیش ده‌خوێنرانه‌وه. هه‌روه‌ها له میانی چالاكییه‌كاندا سیمینارێكم پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵێك خوێندكاری به‌شی ئه‌ده‌بیات كرد له‌باره‌ی پێگه‌ی ژن له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی و عه‌ره‌بی، به‌تایبه‌ت پێگه‌ی ژن له سایه‌ی ده‌ستووری ئه‌و وڵاتانه‌ی بنه‌مای یاسادانان له ده‌ستووره‌كانیاندا ئاینه.
وشه/دیمانه‌ی محه‌مه‌د جه‌مال