وه‌زیری توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد، كه به چڕی كار ده‌كرێ بۆ دروستكردنی ڤاكسینی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌مه‌یش ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی پێویسته، به‌ڵام پسپۆران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه چاره‌سه‌ری ئه‌م ڤایرۆسه مه‌حاڵ نییه و ده‌توانن به‌رهه‌می بێنن.
ئانیا كارلیتشیك وه‌زیری توێژینه‌وه‌ی زانستی
ئه‌ڵمانیا ڕای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه زاڵ بین، ده‌بێ هه‌وڵه‌كان یه‌ك بخه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتێكی زۆر كه‌م چاره‌سه‌ر بدۆزینه‌وه و بیخه‌ینه خزمه‌تی مرۆڤه‌وه، ئه‌مه‌یش به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كان چه‌ند مانگێكی پێویسته، هه‌رچه‌نده پسپۆران له هه‌وڵی ته‌واودان بۆ ئه‌وه‌ی به كه‌مترین كات دروستی بكه‌ن و بیخه‌نه خزمه‌ته‌وه.
قسه‌ی ئه‌و وه‌زیره‌ی ئه‌ڵمانیا له كاتێكدایه پێشتر كۆمپانیای كیورڤاك ئه‌ی گی ئه‌ڵمانی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان ڕای گه‌یاند، كه به چڕی كار ده‌كه‌ن، تا ڤاكسینێكی نوێ به‌رهه‌م بهێنن، كه توانای هه‌یه ڕووبه‌ڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێته‌وه.
تا ئێسته به فه‌رمی هیچ وڵاتێك دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕانه‌گه‌یاندووه، هه‌رچه‌نده له چینیش بڵاوكرایه‌وه كه پسپۆران به‌رده‌وامن له هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی خێرا و پێویست.
چاره‌سه‌ره‌كه‌ی مه‌حاڵ نییه و ته‌نیا پێویستی به كاته
پسپۆرانی ئه‌ڵمانی له‌وباره‌وه ده‌ڵێن، ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوشێوه‌ی ڤایرۆسی سارس و میرس مه‌ترسیدار نییه، كه له ساڵی 2012 بوونه هۆی كوژرانی زیاتر له هه‌زار و 500 كه‌س له‌سه‌ر ئاستی دنیا، بۆیه دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر مه‌حاڵ نییه، ئه‌وه‌ی گرفته ته‌نیا كاتی پێویسته و مه‌ترسیش هه‌یه، ڤایرۆسه‌كه زۆر به‌خێرایی بڵاو ببێته‌وه و قوربانی زۆرتری لێ بكه‌وێته‌وه، تا چاره‌سه‌ره‌كه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رهه‌م ده‌هێنرێ و تووشبووانی پێ ڕزگار ده‌كرێت.
دوێنێ پێنجشه‌م ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی باری نائاسایی له جیهان ڕاگه‌یاند و به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش تا ئێسته 213 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه و ته‌نیا له چین هه‌زار و 982 كه‌س تووشی بوون و 131 حاڵه‌تی تریش له 23 وڵاتی جیهان تۆمار كراوه، كه بریتین له ئوسترالیا و به‌ریتانیا و فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا و هۆنك كۆنگ و ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشوور و تایلاند و ژاپۆن و چه‌ند وڵاتێكی تر.