دكتۆر بێوار خنسی پسپۆڕی بواری نه‌وت و گاز، له‌م دیمانه‌یه‌كی "وشه"دا باس له دۆخی شڵه‌ژاوی ناوچه‌كه و كاریگه‌رییه‌كانی بۆ سه‌ر ئابووری دنیا ده‌كات. هاوكات ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه هه‌رێمی كوردستان تاكه شوێنی ئارامی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته كه وڵاتان پشتی پێ ده‌به‌ستن و هه‌وڵی پشتگیریی ده‌ده‌ن. به‌گوته‌ی خنسی "هه‌ر ئه‌و ئارامییه‌ش وا ده‌كات له داهاتوودا كۆمپانیای زیاتر روو له كوردستان بكه‌ن".
ماوه‌یه‌كه دۆخی ناوچه‌كه ئاڵۆزه و داهاتوو دیار نییه، ئاخۆ تا چه‌ند كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌بێت؟
رێكخراوی ئۆپێك یه‌كێكه له رێكخراوه گرنگه‌كان كه ده‌توانێ پارسه‌نگی نرخی نه‌وت رابگرێت، ئه‌مه‌ش له‌وكاته‌دا پێی ده‌كرێ كه هێمنی و ئارامی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت.
ئێسته كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه ناوچه نه‌وتییه‌كان ناسه‌قامگیر و ئاڵۆزن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌وت نه‌گاته بازاڕی جیهانی، ئه‌گه‌ر كێشه له به‌نده‌ری هورمز یان عه‌ده‌ن دروست ببێت، یان له ده‌ریای سوور كێشه دروست بێت و نه‌وت نه‌ڕوات، بێگومان نه‌وت زۆر گران ده‌بێت. بۆیه هه‌موو وڵاتانی پیشه‌سازی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناوچه‌كه ئارام ببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه له نرخی نه‌وت نه‌یه‌ته ئاراوه.
ئایا هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كوردستان نه‌هاتووه‌ته كایه‌وه؟
هه‌رێمی كوردستان له‌چاو عێراق كه دۆخه‌كه‌ی زۆر ئاڵۆزه، زۆرباشه و هیچ كێشه‌ی نییه، به‌ڵام بۆ عێراق زۆر مه‌ترسیداره، بۆیه هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵدایه هاوكاریی عێراق بكات تا له‌و ته‌نگژه‌یه ده‌ربچێ و زیاتر ئاڵۆز نه‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر هێرش بكه‌نه سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وت و رێگری له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بكرێ، زیانی بۆ هه‌موو عێراق ده‌بێت.
كه‌واته دۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی نه‌وت چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
پێویسته رۆژانه 98 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بگاته بازاڕه‌كانی دنیا. به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستاندا كاریگه‌ریی نابێت له‌سه‌ر ئه‌و رێژه زۆره. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كوردستان هه‌ر به‌م شێوه‌یه ئارام بێت، ده‌بێته ده‌رفه‌تێكی باش بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیای زیاتر بێنه هه‌رێمی كوردستان و كار بكه‌ن و ژیانێكی خۆشتریش بۆ هاووڵاتییان دابین بكرێت .
ئه‌ی چاره‌نووسی كۆمپانیا بیانییه‌كان چیی لێ دێت؟
كۆمپانیا بیانییه‌كان له عێراق ژیانیان له مه‌ترسیدایه و وه‌ك هه‌رێمی كوردستان نییه كه له كه‌شێكی ئارام‌دا كاری خۆیان بكه‌ن، بۆیه هه‌رێمی كوردستان له عێراق تاكه شوێنه كه هاوپه‌یمانان پشتی پێ ده‌بستن و لێی دڵنیان، گرنگیی زۆر به هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن .
باس له‌وه ده‌كرێ كه هه‌ندێك كۆمپانیا له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كشاونه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه چییه؟
تا حكوومه‌تی عێراق هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم نه‌كات، كۆمپانیا بیانییه‌كان ناتوانن له‌و ناوچانه كار بكه‌ن و ئه‌وانه‌ی كاریش ده‌كه‌ن ده‌كشێنه‌وه، چونكه هێزی عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی توانای پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌یان نییه و به‌بێ پێشمه‌رگه ناتوانن ناوچه‌كه بپارێزن.
له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان /داڤوس/ باس له‌وه كرا كه له ناوچه كوردستانییه‌كان داعش ته‌شه‌نه‌ی كردووه و به كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات، بۆیه ئێسته‌یش مه‌ترسی هه‌یه هاوشێوه‌ی 2014 داعش ناوچه‌كان داگیر بكات كه 40%ی داگیر كردبوو، به‌ڵام پێویسته رێگرییان لێ بكرێت و رێ نه‌درێ سیاسه‌تی وڵاتانی دراوسێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه هه‌بێت.
هه‌رێمی كوردستان راسته له‌ڕووی رووبه‌ر بچووكه، به‌ڵام له پاشه‌ڕۆژدا هاوشێوه‌ی قه‌ته‌ر و عو‌مان و وڵاتانی پێشكه‌وتوو ده‌بێت
ئێسته له رووی وزه‌وه پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ئاستی دنیا له چ ئاستێكدایه؟
هه‌رێمی كوردستان راسته له‌ڕووی رووبه‌ر بچووكه، به‌ڵام هاوشێوه‌ی قه‌ته‌ر و عو‌مان و وڵاتانی پێشكه‌وتوو له پاشه‌ڕۆژدا ده‌بێته وڵاتێكی پێشكه‌وتوو، چونكه رۆژ به‌رۆژ له پێشكه‌وتندایه و له‌لایه‌ن وڵاتانیش باس له‌وه كراوه كه پێویسته هه‌رێمی كوردستان بپارێزرێت و ئه‌و هێمنی و ئارامییه‌ی هه‌یه به‌رده‌وامی پێ بدرێت.
زیاتر له 15 ساڵه یه‌ك سه‌ربازی بیانی له هه‌رێم نه‌كوژراوه، ئه‌مه بۆ ئه‌وان گرنگه، بۆیه پێویسته عێراقیش چاو له هه‌رێم بكات، چونكه پارێزگایه‌كی وه‌ك به‌سره كه رۆژانه دوو ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات، خواردن و ئاویان نییه، له كاتێكدا ده‌بوو ئه‌و ناوچه‌یه وه‌ك وڵاتێكی پێشكه‌وتوو خۆی بنوێنێ، به‌ڵام هیچیان بۆ نه‌كراوه و ده‌بینین خۆپێشاندان بۆ مافی سه‌ره‌تایی ده‌كه‌ن.
پێشبینی ئێوه بۆ ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی ئابووری و نه‌وت و گاز چییه؟
هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكه‌وتن و هیوادارین دۆخی عێراقیش ئارام ببێته‌وه، تا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه نه‌بێت و ئه‌و داهاته‌ی دێت خزمه‌تی خه‌ڵكی پێ بكرێت و چیتر دڵی وڵاتانی پێ خۆش نه‌كرێت، چاوه‌ڕێی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین.
وشه/دیمانه‌ی بڵند ئیبراهیم