رێكخراوی وادی ئه‌ڵمانی له گه‌رمیان كه تایبه‌ته به هۆشیاریی خێزانی، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن رێژه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه له گه‌رمیان كه‌می كردووه، به‌ڵام به‌گشتی له كوردستان ڕێژه‌كه‌ی 10%.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م سێی كانوونی دووه‌م، له‌یلا ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی تیمی رێكخراوی وادی ئه‌ڵمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، ساڵانێكه له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان به تایبه‌ت له گونده‌كان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌مان ده‌ست پێ كردووه و تا ڕاده‌یه‌كی زۆریش ئامانجه‌كه‌مان پێكاوه.
تا پێنج ساڵ پێش ئێسته خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه هه‌بوو
ڕوونیشی كرده‌وه كه تا پێنج ساڵ پێش ئێسته خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه هه‌بوو، به‌لاَم به‌هۆی بڵاو كردنه‌وه‌ی هۆشیاری ئێسته له سنووری گه‌رمیان هیچ خه‌ته‌نه‌یه‌ك نه‌ماوه.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێشتا خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه له كوردستان كۆتایی نه‌هاتووه و له سنووری ڕاپه‌رین 10% خه‌ته‌نه‌كردن ماوه.
وا بڕیاره رۆژی شه‌شی ئه‌م مانگه كه رۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌یه هه‌ڵمه‌تێكی فراوان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه بچێ.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی