لە هەولێر دایكێك بە ئەشكەنجە منداڵەكەی خۆی دەكوژێت

:: PM:03:12:04/02/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای دەكات، لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ كوشتنی منداڵێكی تەمەن 11 ساڵ كرایەوە كە بكوژەكە دایكییەتی.

ئەمڕۆ سێشەم چواری شوبات، پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەیەكی نهێنی لەسەر دۆسیەی منداڵێكی تاوانلێكراو بە ناوی (سایە یونس) تەمەن 11 ساڵ، توانرا تۆمەتباری راستەقینەی ئەم رووداوە ئاشكرا بكرێت.

لە ناو لە دۆڵێكدا فڕێ درابوو لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ دەست بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد كرا
هاوكات دلێر نەجات یاسین نەجاڕ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رای گەیاند، ڕووداوەكە شەشی كانوونی دووەم ڕوویداوە و "دوای ئاگاداركردنەوەمان بە بوونی تەرمی منداڵێكی 11 ساڵان لە گوندی حەویچكەی سنووری شارەدێی گوێڕ، كە لە ناو لە دۆڵێكدا فڕێ درابوو لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ دەست بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد كرا.

روونیشی كردەوە لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە دەركەوتووە ئەو منداڵە لەلایەن دایكییەوە بە ناوی (ب.پ.ع)، كە دانیشتووی شارۆچكەی گوێڕ گوندی گامێشتەپەیە، ئەشكەنجە دراوە و بەو هۆیەوە گیانی لە دەست داوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەوەیشی خستە ڕوو، بەپێی بڕیاری دادوەر تۆمەتبارەكە بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادان بەند كراوە و لێكۆڵینەوەكانیش لەسەر ئەم دۆسیەیە بەردەوامن.





وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 961 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌