دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌ك هه‌واڵى تێكچوونى بارى ته‌ندروستیى هونەرمەندى گه‌وره‌ى باشووری کوردستان محه‌مه‌د عه‌باس بەهرام بڵاو بووه‌وه، ئه‌مڕۆ "وشه" له زارى خۆیه‌وه زانیاریى نوێی لەبارەی ته‌ندروستی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بڵاو ده‌كاته‌وه.
قۆناغه سه‌خته‌كانى نه‌خۆشییه‌كه‌ى بڕیووه و له‌ژێر چاودێریى وردى پزیشكى ته‌واو بووه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پێنجى شوبات، له لێدوانێكى تایبه‌تدا محەمەد عەباس بەهرام هونه‌رمه‌ندى گه‌وره‌ى كورد به "وشه"ی ڕا گه‌یاند، "قۆناغه سه‌خته‌كانى نه‌خۆشییه‌كه‌م بڕى و له‌ژێر چاودێریى وردى پزیشكى ته‌واو بووم و دۆخى ته‌ندروستیم به‌ره‌و قۆناغى باشبوون چووه."
زیاتر گوتى، "سه‌ره‌تا پزیشکەکان پێیان ڕاگه‌یاندم تووشی نەخۆشییەکی مه‌ترسیدار بووم و لەژێر چاودێریی چڕدا هێڵدرامه‌وه، بەڵام خۆم گەشبینم بووم به‌چاکبوونەوەم، چاوەڕوانی کاتم كرد، تا کۆتاییهات به نەخۆشییەکەم، ئێسته دۆخى ته‌ندروسیتم زۆر باشه."
ڕوونى كرده‌وه، "جارێكى تر به‌رده‌وام ده‌بم له نووسینى شیعر و چەند بەرهەمێکی نوێ ئامادەن بۆ تۆمارکردن، به‌ڵام تا ئێسته ده‌رفه‌ت نه‌بووه چاپ و تۆماریان بكه‌م و بڵاویان بكه‌مه‌وه".
ئاشكراى كرد، "له‌كاتى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى نه‌خۆشییه‌كه‌م به‌رپرسانى حكوومه‌تى هه‌رێم و وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێوه‌ندییان پێوه‌كردم و له هه‌واڵى ته‌ندروستیان پرسیم، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان نیشاندا كه بگه‌ڕێمه‌وه و هاوكارى ته‌واوم بكه‌ن، له‌هه‌وڵدا ده‌بم به‌زووترین كات بگه‌ڕێمه‌وه كوردستان."
محەمەد عەباس بەهرام، له‌باره‌ى نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه به "وشه"ى گوت، ماوەی زیاتر له هه‌شت مانگ تووشی شێرپەنجەی غودەى له‌مفاوى بووم، له‌وماوه‌یه شه‌ش جار چارەسەری کیمیایم بەکارهێناوە، ئێسته به‌كۆتایى هاتووه چاره‌سه‌ره‌كان، له پشكنینى كۆتایدام."
محەمەد عەباس بەهرام كە لە گۆرانی كوردیدا بە پێشەنگ ناو دەبرێت، لە ساڵانی حەفتاكانەوە گۆرانی دەڵێت و زیاتر بە گۆرانی "ئاگرێكی بێ خۆڵەمێش" دەناسرێتەوە. ئەو تەنیا گۆرانیبێژ نییە، بەڵكو موزیكوانێكی دیاری بوارەكەی خۆیەتی و كاری هونەریی زۆری لەو بوارەدا هەیە. هاوكات بۆ یەكەمین جاریش گۆرانی كوردیی بە تاكژەنیی "پیانۆ" گوتووە.
محەمەد عەباس بەهرام لە ساڵی 1952 لە شاری كەركووك لە گەڕەكی تەپەی مەلا عەبدوڵا لە دایك بووە. لە سەرەتای حەفتاكاندا بە گۆرانی (كیژۆڵەی سوورە گوڵ) دەستی پێ كرد و دواتر بە گۆرانی (ئاگرێكی بێ خۆڵەمێش) ناوی لە سەرجەم كوردستاندا بڵاو بووەوە. ئێستە لە بەریتانیا دەژیت و بەردەوامە لە گۆرانی و موزیك.