سمكۆ محه‌مه‌د شاعیر و نووسه‌ر، دوایین كتێبى خۆى به ناوى "ژانره ئه‌ده‌بییه‌كان" بڵاو كرده‌وه و تێیدا تاوتوێى چه‌مكه ئه‌ده‌بییه‌كان ده‌كات.
"ژانره ئه‌ده‌بییه‌كان" دوایین كتێبى سمكۆ محه‌مه‌دى شاعیر و نووسه‌ره كه له شاره‌كانى كوردستان بڵاو كرایه‌وه و له‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر تاوتوێى چه‌ندان چه‌مكى ئه‌ده‌بى و ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى ده‌كات.
له‌م كتێبه ده‌یان چه‌مكى ئه‌ده‌بى راڤه ده‌كرێن
ئه‌م كتێبه له 104 لاپه‌ڕه پێكهاتووه و باسی كۆمه‌ڵێك چه‌مكى ئه‌ده‌بى ده‌كات وه‌ك ده‌ق و خوێندنه‌وه، چه‌مكى ئه‌ده‌بى، ده‌ق و دانه‌ر، ده‌قئاوێزان، سایكۆلۆجیاى ده‌ق، ده‌قى ناكامڵ و ده‌ق وه‌رگێڕاو.
هه‌روه‌ها باس له چه‌ندان چه‌مكی تر ده‌كات و راڤه‌یان ده‌كات.
سمكۆ محه‌مه‌د له‌باره‌ى ئه‌و كتێبه‌وه ده‌ڵێ، "ئه‌م كتێبه باس له ده‌قى ئه‌ده‌بى و چه‌مكه ئه‌ده‌بییه‌كان ده‌كات، كه ساڵانى هه‌شتاكان به هه‌ڵه كه‌ڵكى لێ وه‌رگیرابوو، ئێسته من به‌پێى میتۆده فكرییه نوێیه‌كان ساغم كردووه‌ته‌وه، له‌باره‌یان نووسیومه، بۆ هه‌ر چه‌مكێك كۆمه‌ڵێك داتام نووسیوه".
سمكۆ محه‌مه‌د به‌ر له‌م كتێبه، 17 كتێبى تر‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه هه‌ر هه‌موویان فكرى و ئه‌ده‌بین، چوار كتێبى تریشى ئاماده‌ی چاپه، یه‌كێكیان تایبه‌ته به ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى به ناونیشانى "ره‌خنه و ئاراسته‌كانى".