كاندیده‌كانی خه‌ڵاتی توتڕكی زێڕین كه به خراپترین فیلمه سینه‌ماییه‌كانی ساڵ ده‌درێت، ده‌ستنیشان كران، ئه‌و خه‌ڵاته رۆژێك به‌ر له ئاشكراكردنی خه‌ڵاتی ئۆسكار ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
فیلمی ئەنیمەیشنی "ۆشیلەکان" یەک لە پاڵێوراوەکانی ئەو خەڵاتەیە
ئه‌مڕۆ شه‌موو هه‌شتی شوبات، ئاژانسی هه‌واڵی "
بی بی سی" ئاشكرای كردووه، دوو خراپترین فیلمی ساڵی 2019 بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی توتڕكی زێڕین ده‌ستنیشان كران.
ئه‌و خه‌ڵاته به هه‌شت فیلم ده‌درێت كه له روانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی خه‌ڵاته‌كه به خراپترینه‌كانی ساڵ داده‌نرێن و له‌ناویاندا هاوشێوه‌ی ئۆسكار خه‌ڵاتی ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر و سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی سینه‌ما دیاری كراوه.
توتڕكه‌كه به سپرای ره‌نگ زه‌رد كراوه و كه‌مجار هه‌بووه هیچ ده‌رهێنه‌ر یان ئه‌كته‌رێك ئاماده بێت ئه‌و خه‌ڵاته وه‌ربگرێت و شانازی پێوه بكات.
فیلی دوایین خوێن كه سێرڤیسته‌ر ستالۆن "رامبۆ" ده‌وری تێدا بینیوه یه‌ك له كاندیده‌كانی ئه‌و خه‌ڵاته‌یه و به خراپترینه‌كانی فیلمی سینه‌مایی به‌رهه‌مهاتوو له ساڵی 2019 ده‌ستنیشان كراوه.
به‌خاكسپاردنی خێزانیی میدیا و پشیله‌كان و هاوكات تایله‌ر پێری ده‌رهێنه‌ری فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی "پشیله‌كان" كاندیدن بۆ پێدانی هه‌شت خه‌ڵاته‌كه‌ی توتڕكی زێڕین.
خه‌ڵاتی توتڕكی زێڕینی ساڵی 1980 وه‌ك لاساییكردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكار، به‌ڵام بۆ خراپترینه‌كانی سینه‌ما ده‌ستبه‌كار بوو و خراپترین فیلم و دۆكۆمێنتار و ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ر و وێنه‌گرییه‌كانی ساڵ ده‌ستنیشان ده‌كات و خه‌ڵاتیان پی ده‌به‌خشێت.