بڕیاره ئه‌مڕۆ جارێكی تر ئه‌نجوومه‌نی گشتیی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆ ببێته‌وه و بڕیار له‌سه‌ر ژماره‌ی هاوسه‌رۆكه‌كان بدات، پێنج كه‌سیش بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆستانه کاندید کراون.
له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، ژماره‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی له پێڕه‌وی ناوخۆ په‌سه‌ند كران، بوو به 40 خاڵ له كۆی 77 خاڵ، سیستمی هاوسه‌رۆكی له ناو یه‌كێتی چه‌سپێنرا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" هه‌ریه‌كه له به‌رهه‌م ساڵح و بافڵ تاڵه‌بانی و لاهوور جه‌نگی و ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا و شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، بۆ وه‌رگرتنی پۆستی هاوسه‌رۆكی له‌ناو یه‌كێتی کاندید کراون.
پێشبینی سێ بۆ چوار هاوسه‌رۆك ده‌كرێت
ئەوەش یەکلا بووەتەوە، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بڕیار له‌سه‌ر ژماره‌ی هاوسه‌رۆكه‌كانی یه‌كێتی دەدرێت كه پێشبینی سێ بۆ چوار هاوسه‌رۆك ده‌كرێت.
محه‌مه‌د كیانی ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پۆستی هاوسه‌رۆكه‌كانی یه‌كێتی، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، هاوسه‌رۆكییه‌ی یه‌كێتی وه‌ك حزبه‌كانی تر نییه، به‌ڵكو دوو شتی زۆر لێك جیاوازن.
كیانی ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی یه‌كێتی بۆ پێكه‌وه‌ژیانی سه‌ر گه‌رمه‌كانه، ئه‌و ڕكابه‌رانه‌ی سه‌رانی حزبێك كه‌سیان ئه‌وی تری قبووڵ نییه وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌م، له هه‌ڕه‌می بنیاتی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یان، كه‌سیان دان به‌وی تر نانێت له‌و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تییه‌ی پێویسته یه‌كیان نوێنه‌رایه‌تی بكه‌ن.
باسی له‌وه‌ش كردووه، ئه‌و هاوسه‌رۆكییه بۆ پێكه‌وه‌ژیانی دوو كه‌سی ڕكابه‌ره له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی و پله‌ی یه‌كه‌م له‌ناو یه‌ك قه‌واره‌دا و ته‌نازول نه‌كردنی هیچ یه‌كێكیانه بۆ ئه‌وی تر.
دوای كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی، ململانێی ناو باڵه‌كانی ئه‌و حزبه به‌رده‌وامییان هه‌یه، له كۆبوونه‌وه‌ی چوارشه‌می ڕابردووی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی، به‌شێكی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بوون.