لە سنووری نێوان شارۆکەی کفریی ئیدارەی گەرمیان و شارەدێی قەرەتەپەی سەر بە شارۆکەی خانەقین، شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و داعش ڕووی دا.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەم نۆی شوبات، لە شارۆکەی کفریی ئیدارەی گەرمیان، چەکدارانی داعش و هێزەکانی پێشمەرگە ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە، بە هۆیەوە پێشمەرگەیەک بریندار بوو و داعش ژمارەیەک كوژراوی هەیە.
محه‌مه‌د عه‌بدوڵا فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له سنووری میحوه‌ری گه‌رمیان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له سنووری نێوان شاری كفری و شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په، ئه‌مڕۆ شه‌ڕ و رووبه‌روبوونه‌وه له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چه‌كدارانی داعش ڕووی دا.
داعش به شپرزه‌یی هه‌ڵاتوون
زیاتر ڕوونی کردەوە، چه‌كدارانی داعش له ژێر زه‌مینه‌كانیانه‌وه ڕووبه‌ڕووی پێشمه‌رگه بوونه‌وه و پاشتر بەره‌و ناوچه‌كانی خۆرئاوای خورماتوو به تایبه‌ت ناوچه‌ی غه‌ره و ده‌وروبه‌ری په‌ڵكانه هەڵاتن.
سەبارەت بە قوربانیانی ڕووبەڕووبوونەوەکەی ئەمڕۆ پێشمەرگە و داعش، ئەو فەرماندەیە گوتی: بۆمبێک لەلایەن داعشەوە بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقێندرایەوە و بە هۆیەوە پێشمەرگەیەک بریندار بوو. بەڵام لەبەر ئەوەی داعش به شپرزه‌یی هه‌ڵاتوون كوژراوانيان بردووە،.
جه‌مال ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری شارەدێی زینانه‌ی سه‌ر به كفری، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، پێشمه‌رگه له ناوچه‌كه بووه و پاشتر ئاشكرا بووه كه داعش له‌ژێر زه‌مینه‌دایه بۆیه ڕووبه‌ربوونه‌وه ڕووی داوه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیوای 144ی پێشمه‌رگه بۆ"وشه" ئاشكرای كرد، داعش به شپرزه‌یی هه‌ڵاتوون نه‌یان هێشتووه ژماره‌ی كوژراوانیان بزانرێت.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی