به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كه‌وێته ناو ته‌نگژه‌یه‌كی قوڵی سیاسی و حزبییه‌وه، له‌ناو یه‌كێتی تا ئێسته بێ‌ئومێد كراوه له‌وه‌ی بكرێته سكرتێری گشتیی ئه‌و حزبه و له به‌غدایش گوشاره‌كان له‌سه‌ری زیاتر بوون، سه‌رباری ئه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی خۆی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه جارێكی تر ئه‌و كاره‌كته‌ره سیاسییه له‌سه‌ر پشكی كورد ببێته‌وه به سه‌رۆك كۆمار.
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له ساڵی 1960 له شاری سلێمانی له‌دایك بووه و له ساڵی 1976 پێوه‌ندی به ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانه‌وه كردووه و بووه‌ته ڕێكخستی ئه‌وروپای ئه‌و حزبه. له‌ناو دۆسته‌كانیدا به كه‌سێكی خاوه‌ن بڕوانامه داده‌نرێ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری نییه، زۆر هه‌وڵه‌كانی به‌بێ بایه‌خ له‌ناو هاوڕێكانیدا باس ده‌كرێ.
بێبایه‌خكردنی به‌رهه‌م ساڵح له‌ناو یه‌كێتیدا وای كرد كه له ساڵی 2018 ئه‌و حزبه جێبهێڵێ
بێبایه‌خكردنی به‌رهه‌م ساڵح له‌ناو یه‌كێتیدا وای كرد كه له ساڵی 2018 ئه‌و حزبه جێبهێڵێ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی پێشتر چه‌ندانجار له یه‌كێتی دابڕاوه و ناوه‌ندی بڕیاری له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سووڵ پێك هێنا. وازهێنانی به‌رهه‌م ساڵح له ساڵی 2018 وای كرد بیر له پڕۆژه‌یه‌كی نوێی سیاسی به‌ناوی "هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری"، بكاته‌وه و له به‌شداریكردنی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دوو كورسی به‌ده‌ست هێنا.
ساڵح وا ناسراوه كه به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی پۆست به‌رده‌وام سازشی كردووه، وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماریش كه له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه پێشنیازی بۆ كرا بوو، باشترین به‌ڵگه‌یه كه به‌هۆیه‌وه حزبه‌كه‌ی و پڕۆژه نوێیه‌كه‌ی جێهێشت و له مانگی ئه‌یلوولی 2018 به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار گه‌ڕایه‌وه ناو یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان. ئه‌وكاته ئاشكرا كرا كه به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ماڵی جه‌لال تاڵه‌بانی به‌رهه‌م ساڵح گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه ناو یه‌كێتی بۆ دوو مه‌به‌ست كه بریتین له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار و پێدانی پۆستی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان.
له گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی ناڕه‌زایی زۆر له‌ناو ئه‌و حزبه دروست بوو، زۆرێك له كادر و لایه‌نگرانی ئه‌و حزبه دژی گه‌ڕانه‌وه به‌رهه‌م ساڵح بوون، مه‌لا به‌ختیار كه ئه‌و كاته لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێریی یه‌كێتی بوو، به‌ڕوونی دژایه‌تیی خۆی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ڕاگه‌یاند، به‌ڵام بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌كه‌ی له‌لایه‌ن " ئاراس جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه" درابوو.
پێگه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌ناو یه‌كێتی تا به‌ستنی كۆنگره وه‌ك مێوان ده‌بینرا
پێگه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌ناو یه‌كێتی تا به‌ستنی كۆنگره‌ی ئه‌و حزبه له 21ی كانوونی یه‌كه‌می 2019 ئاسایی بوو، ته‌نانه‌ت زۆرجار وه‌ك مێوان ده‌بینرا و به‌شداری له زۆر بڕیاری ئه‌و حزبه‌دا نه‌كردووه، له كۆنگره‌ی ئه‌و حزبه‌یشدا به ته‌زكییه كرا به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتی.
نزیكه‌كانی به‌رهه‌م ساڵح ده‌ڵێن، نازی به‌رهه‌م ساڵح به‌سه‌ر یه‌كێتییه‌وه ماوه، چونكه ئه‌و به‌ڵێنی وه‌رگرتنی پۆستی سكرتێری یه‌كێتی پێ دراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له به‌رهه‌م ساڵح كه له‌به‌ر هه‌ستیاریی دۆخی ناو یه‌كێتی ئاماده نه‌بوو ناوی بڵاو بكاته‌وه به "وشه"ی گوت، به‌رهه‌م ساڵح به هه‌موو جۆرێك ده‌یه‌وێ سكرتێری گشتیی یه‌كێتی بێت. دووپاتیشی كرده‌وه كه ئه‌و به‌و به‌ڵێنه پێشتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو یه‌كێتی و نایه‌وێ له‌و قۆناغه‌دا له یه‌كێتی دوور بخرێته‌وه و سیناریۆی تری بخرێته پێش.
یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان كه ئێسته سه‌رقاڵی په‌سه‌ندكردنی پێره‌وی ناوخۆییه‌تی و بڕیاری داوه سیسته‌می هاوسه‌رۆكی پێره‌و بكات و بۆ ئه‌وه‌یش هه‌ریه‌كه له بافڵ تاڵه‌بانی و لاهوور جه‌نگی خۆیان كاندید كردووه و به‌رهه‌م ساڵحیش ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
كه‌سه نزیكه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌ڵێت، له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتی به‌ڕوونی به ماڵی جه‌لال تاڵه‌بانی و شێخ جه‌نگی گوتووه كه ئه‌و له‌گه‌ڵ سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی نییه و ئه‌وه له قۆناغی ئێسته‌دا بۆ یه‌كێتی گونجاو نییه، به‌ڵام لاهوور جه‌نگی سوور بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه هاوسه‌رۆكی بێت.
به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ ماڵی جه‌لال تاڵه‌بانی و شێخ جه‌نگی ته‌نیا یه‌ك بژارده‌ی هه‌یه
ململانێی باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان لێره كۆتایی نه‌هاتووه و یارییه‌كه به‌رده‌وامه، به‌ڵام تا ئێسته دۆخی حزبه‌كه و پڕۆسه‌ی دیاریكردنی داهاتووی یه‌كێتی له به‌رژه‌وه‌ندیی به‌رهه‌م ساڵح نییه، بۆیه هه‌موو پێشبینییه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه به‌رهه‌م ساڵح به نه‌كردنی به سكرتێری گشتیی یه‌كێتی جارێكی تر له‌و حزبه دوور بكه‌وێته‌وه و تا ته‌واوبوونی خوله‌كه‌ی سه‌رقاڵی پۆستی سه‌رۆك كۆمار بێ.
له دیوێكی تردا به‌رهه‌م ساڵح مه‌ترسیی ئه‌وه‌یشی ده‌كه‌وێته سه‌ر كه ئه‌گه‌ر جارێكی تر له یه‌كێتی دوور بكه‌وێته‌وه ئه‌وه یه‌كێتی وه‌ك پشكی خۆی له به‌غدا ئه‌و كاره‌كته‌ره بگۆڕێت، ئێسته‌یش ئه‌و ده‌نگۆیه به‌ته‌واوی له‌ناو میدیای عه‌ره‌بیدا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گشتی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، پێڕه‌وی ناوخۆ په‌سه‌ند ده‌كرێ و تا ئێسته هیچ شتێك له‌سه‌ر كاندیدی هاوسه‌رۆكایه‌تی ڕوون نییه، دووپاتی كرده‌وه كه به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی گشتی، سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی بۆ یه‌كێتی په‌سه‌ند كراوه و ماوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سانه كێ ده‌بن ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرن.
پێده‌چێ جارێكی تر به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ ماڵی جه‌لال تاڵه‌بانی و شێخ جه‌نگی ته‌نیا یه‌ك بژارده‌ی هه‌بێ ئه‌ویش "ڕێككه‌وتن"، چونكه به‌و دۆخه‌ی ئێسته‌وه ناتوانێ هه‌نگاو بۆ داهاتووی سیاسیی خۆی بنێت.