قسه‌كردن و توێژینه‌وه له‌باره‌ى سوكرات، چه‌ند چێژبه‌خشه، دوو هێنده‌یش ئه‌سته‌مه، چونكه كۆمه‌ڵێك كێشه هه‌ن به درێژایى دوو هه‌زار ساڵى رابردوو له‌باره‌ى سوكراته‌وه تا ئێسته چاره‌سه‌ر نه‌كراون، كه‌چى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووپات له‌سه‌ر ناسینى ئه‌و فه‌یله‌سووفه ده‌كرێته‌وه.
"سوكرات.. یه‌كه‌م قوربانى ئازادى راده‌ربڕین له مێژوودا" له‌لایه‌ن نووسه‌رى میسرى مه‌جدى كامل نووسراوه، ئه‌م كتێبه له 11 به‌ش پێكهاتووه، ئه‌م به‌شانه‌یش له دووتوێى 246 لاپه‌ڕه بڵاو كراونه‌ته‌وه.
له به‌شى یه‌كه‌مدا باس له گرنگى سوكرات ده‌كرێت له مێژووى فه‌لسه‌فه‌دا، له دووه‌مدا باس له كاریگه‌رى بلیمه‌تى سوكرات ده‌كرێت له مێژووى مرۆڤایه‌تیدا، سێیه‌م به‌ش تایبه‌ته به كه‌سایه‌تیى سوكرات و "كێشه‌ى سوكراتى"، له چواره‌م و پێنجه‌مدا باس له فه‌لسه‌فه‌ى سوكرات و میتۆدى سوكرات ده‌كرێت، شه‌شه‌م به‌شیش تایبه‌ته به فه‌لسه‌فه‌ى سیاسیى سوكرات.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و كاره‌كته‌ره‌ى ئێمه له مێژوودا به ناوى "سوكرات" ده‌یناسین، له رێى ئه‌فلاتوونى فه‌یله‌سووفه‌وه بووه، بۆیه له كتێبه‌كه‌دا به‌شى حه‌وته‌م بۆ تاوتوێكردنى پێوه‌ندیى سوكرات و ئه‌فلاتوون ته‌رخان ده‌كرێت.
فه‌لسه‌فه‌ى سوكرات به‌ده‌ورى یه‌ك بابه‌تدا ده‌خولێته‌وه، ئه‌ویش مرۆڤه
دیاره جیاوازیى سوكرات له‌گه‌ڵ فه‌یله‌سووفى تر ئه‌وه بووه، هه‌میشه له‌ناو خه‌ڵك بووه و له شه‌قامه‌كان سووڕاوه‌ته‌وه، هه‌وڵى داوه له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان به‌شدار بێت، هه‌وڵى داوه هۆشیاریان بكاته‌وه، بۆیه چه‌ندان به‌سه‌رهات و هه‌ڵوێستى سه‌یروسه‌مه‌ره‌ى تووش بووه، له به‌شى هه‌شته‌می كتێبه‌كه‌دا باس له‌و به‌زم و به‌سه‌رهاتانه ده‌كرێت.
وه‌ك ده‌زانین به بڕیارى دادگه سوكرات ژه‌هرخوارد كراوه، ئه‌مه‌یش به به‌ناوبانگترین دادگایى داده‌نرێت له مێژوودا. له به‌شى نۆیه‌مدا باس له ورده‌كاریى دادگاییه‌كه كراوه. به‌شى ده‌یه‌میش تایبه‌ته به شاكارێكى مه‌زن ئه‌ویش تابلۆیه‌كه به ناوى "مه‌رگى سوكرات"، كه له كۆتایى سه‌ته‌ى هه‌ژده‌یه‌م كێشراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به گرنگترین كار داده‌نرێت بۆ به‌رجه‌سته‌كردنى شكۆى سوكرات له مێژووى نوێ‌دا.
دوا به‌شى كتێبه‌كه به‌شى یانزه‌مه، توێژینه‌وه‌یه‌كى كورته له‌باره‌ى رقى نیچه‌ى فه‌یله‌سووف له سوكرات، به پێچه‌وانه‌ى زۆربه‌ى ئه‌و فه‌یله‌سووفانه‌ى سوكراتیان به باوكى رۆحى فه‌لسه‌فه زانیوه، نیچه رقێكى زۆرى له سوكرات بووه، له دوا به‌شى كتێبه‌كه مه‌جدى كامل نووسه‌ر باس له‌و هۆكارانه ده‌كات كه واى له نیچه كردووه رقى له سوكرات بێت.
دواى ئه‌وه‌ى به خێرایى باسمان له به‌شه‌كانى كتێبه‌كه كرد، ده‌بێ ئاماژه بۆ خه‌سڵه‌تێكى گرنگى كتێبه‌كه بكه‌ین، ره‌نگه ده‌یان و سه‌تان كتێب له‌باره‌ى سوكراته‌وه نووسرابن، به‌ڵام زۆربه‌یان لێكۆڵینه‌وه‌ى قووڵن یان زیاتر له بوارى پسپۆڕى فه‌لسه‌فه‌وه بۆ ده‌سته‌بژێر نووسراون.
به‌ڵام ئه‌و كتێبه‌ى مه‌جدى كامل بۆ گشت خوێنه‌ران نووسراوه، گرنگییه‌كه‌یش ئه‌و كاته ده‌رده‌كه‌وێت ساده‌یى له نووسین و پوختكردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كان له‌سه‌ر حیسابى ناوه‌ڕۆك نه‌بووه، واته توێژه‌رێكى فه‌لسه‌فه‌یش ده‌توانێ وه‌ك سه‌رچاوه سوودى لێ ببینێ. به‌تایبه‌تى به‌شه‌كانى چواره‌م و پێنجه‌م و شه‌شه‌مى كتێبه‌كه، چونكه تێیدا ته‌واوى بۆچوونه‌كانى سوكرات ده‌ناسین، له‌م به‌شانه‌دا ده‌زانین سوكرات چۆن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ چه‌مكه‌كانى ئاكار و چاكه‌كارى "فه‌زیڵه‌ت" و سیاسه‌ت و مه‌عریفه كردووه.
وه‌ك له یه‌كه‌م بڕگه‌ى ئه‌م نووسینه‌دا ئاماژه‌ى بۆ كرا، قسه‌كردن له‌سه‌ر سوكرات چه‌نده چێژبه‌خش بێت، دوو هێنده‌یش ئه‌سته‌مه، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌یش نووسه‌ر به‌شێكى كتێبه‌كه‌ى بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخان كردووه و ناوى ناوه "كێشه‌ى سوكراتى" .
ئه‌گه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا فه‌لسه‌فه مامه‌ڵه‌كردن بێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كێشه كه به كێشه فه‌لسه‌فییه‌كان "philosophical problems" ناو ده‌برێن، ئه‌وا به‌ر له بابه‌تى سوكرات، كێشه‌یه‌كى تر‌ى دێته پێشه‌وه، ئه‌ویش سوكرات خۆیه‌تی، واته زۆر شت هه‌ن له‌باره‌ى سوكراته‌وه تا ئێسته‌یش ئاڵۆزن و دیار نین، هه‌رچه‌نده لێكۆڵینه‌وه‌یشیان له‌سه‌ر بكرێت، ره‌نگه نه‌توانرێ چاره‌سه‌ر بكرێن.
نووسه‌ر له به‌شى تایبه‌تى "كێشه‌ى سوكراتى" هۆى ئه‌و ئه‌سته‌مییه‌ى تێگه‌یشتن له كاره‌كته‌رى سوكرات شى ده‌كاته‌وه. مه‌جدى كامل له سه‌ره‌تاى ئه‌م به‌شدا ده‌ڵێ، "كارێكى ئه‌سته‌مه بتوانین وێنه‌یه‌كى ته‌واو بۆ كاره‌كته‌رى مێژووى سوكرات \و بۆچوونه فه‌لسه‌فییه‌كانى بكێشین، به‌ڵێ ئه‌مه ئه‌ركێكى زۆر سه‌خته، له‌وانه‌یه كێشه‌یه‌ك بێت له كێشه‌كان، ئه‌م كێشه‌یه‌یش به كێشه‌ى سوكراتى ناسراوه".
دواتر باس له‌وه ده‌كات كه كێشه‌كه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه كه سوكرات هیچ تێكستێكى فه‌لسه‌فى له دواى خۆى جێنه‌هێشتووه، به‌ڵكو ئێمه له رێى "قوتابییه‌كانى" و ئه‌و كه‌سانه‌وه ده‌یناسین كه له سه‌رده‌مى ئه‌ودا یان كه‌مێك پاشتر ژیاون، له نموونه‌ى ئه‌فلاتوون و زه‌ینوفون "Xenophon" و ئه‌رستۆ و ئه‌رستۆفانس.
هه‌ڵبه‌ته ناسینى "سوكرات" له رێى تێكستى ئه‌وانه‌وه كارێكى ئاسان نییه، به‌ر له هه‌موو شتێك ئه‌و تێكستانه مێژوویى نین، به‌ڵكو زیاتر تێكستى فه‌لسه‌فى و درامى "شانۆنامه" و ئه‌ده‌بین. ئه‌مه‌یش وا ده‌كات وێنه‌ى ژیان و كه‌سایه‌تیى سوكرات زۆر روون نه‌بێت.
مه‌جدى كامل ده‌ڵێ، یه‌ك نووسه‌رى مێژوو له‌م كاته‌دا هه‌بووه، ئه‌ویش "توسیدیدیس" بووه، به‌ڵام له به‌دبه‌ختى ئێمه ئه‌و نووسه‌ره نه‌ك سوكرات، به‌ڵكو باسى هیچ فه‌یله‌سووفێكى نه‌كردووه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش، له باسكردنى سوكراتدا بێلایه‌نى نه‌بووه، هه‌ندێك له‌وانه دۆست و ناسیاو و "قوتابى" سوكرات بوون، هه‌ندێكى تریش نه‌یارى بوون، بۆیه كاتێك دۆسته‌كانى شكۆیان به سوكرات داوه، به‌رانبه‌ر گاڵته پێ كردووه.
وه‌ك تێبینى ده‌كرێت ئه‌مه دووه‌م جاره وشه‌ى "قوتابى" بخه‌ینه ناو كه‌وانه‌وه، چونكه گومان ده‌كرێت سوكرات قوتابى هه‌بووبێت، ته‌نانه‌ت ده‌گوترێ جارێك كه به‌رگرى له‌خۆى كردووه، گوتوویه‌تى مامۆستا نیم تا پاره‌م هه‌بێت، كه‌چى نه‌یاره‌كانى ده‌ڵێن به پاره گه‌نجانى فێر كردووه.
دیاره نووسینه‌كانى ئه‌فلاتوون به گرنگرتین سه‌رچاوه داده‌نرێن له‌باره‌ى سوكراته‌وه، به‌ڵام ئه‌ویش گومانێكى زۆری له‌سه‌ره، هه‌ندێك ده‌ڵێن زۆر بۆچوونى خۆى به‌ناوى سوكراته‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه، له ئه‌نجامیشدا هزرى سوكراتى شێواندووه، به‌تایبه‌تى كه ده‌زانرێ شێوازى ژیانكردنى ئه‌فلاتوون و سوكرات زۆر له یه‌كتر جیاواز بووه، سوكرات كه‌سێكى خاكى بووه، ئه‌فلاتوون كه‌سێكى ئه‌رستۆكراتى و خانه‌دان بووه.
ئێمه له كتێبه‌كه‌ى مه‌جدى كامل چه‌ندان زانیاریى جیاوازمان له‌سه‌ر ژیانى سوكرات ده‌ست ده‌كه‌وێ. به‌ڵام ناتوانین هیچ كامێكیان به ته‌واوى قبووڵ بكه‌ین، له‌وانه سوكرات جه‌نگاوه‌ر بووه، مامۆستا بووه، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پیران بووه، په‌یكه‌رساز بووه و پیشه‌كه‌ى له باوكیه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه، هه‌ندێكى تریش ده‌ڵێن هیچ كارێكى نه‌بووه.
ته‌نانه‌ت له ساڵانى رابردوو به‌تایبه‌تى له ناوه‌ڕاستى سه‌ته‌ى رابردووه‌وه، هه‌ندێك له توێژه‌ران گریمانه‌ى ئه‌وه‌یان ده‌كرد، سوكرات پێغه‌مبه‌ر بووبێت. ئه‌و توێژه‌رانه‌یش كه‌سانى ئاسایى نه‌بوون، به‌ڵكو یه‌كێك له‌وان عه‌لى وه‌ردى زاناى كۆمه‌ڵناسى عێراقى بوو.
ئێمه بۆ به‌ڵگه‌هێنانه‌وه بۆ بابه‌تى ئاڵۆزى كه‌سایه‌تیى سوكرات ئه‌و نموونانه ده‌هێنینه‌وه. وه‌ك مه‌جدى كاملى نووسه‌ریش دووپاتى له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، "زۆرجار زانیارییه‌كان له‌باره‌ى سوكراته‌وه تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ ده‌بن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار دژ به‌یه‌كتر ده‌وه‌ستنه‌وه".
ئه‌مه وا ده‌كات بابه‌تى ناسینى گرنگترین فه‌یله‌سووف له مێژووى مرۆڤایه‌تى ئه‌سته‌م بێت، ئه‌و له ساڵى 399ى پێش زایین كۆچى دوایى كردووه، ئه‌وه‌ى له‌و كاته‌وه تا ئێسته له‌باره‌ى ئه‌م پیاوه‌وه گوتراوه گریمانه بوو، نه‌ك زیاتر.
به‌ڵام بۆچى گرنگه سوكرات بناسین؟ چونكه یه‌كه‌م فه‌یله‌سووفه داوامان لێ ده‌كات خۆمان بناسین. مه‌جدى كامل له كتێبه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات كه ره‌نگه سوكرات راسته‌وخۆ هیچ مه‌عریفه‌یه‌كمان پێ نه‌دات، به‌ڵكو گومانمان پێ ده‌دات. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سوكرات بین به‌ر له هه‌موو كه‌س و شتێك، ده‌بێت گومان له خۆمان بكه‌ین.
مه‌جدى كامل ده‌ڵێ "په‌یامى ئه‌و له ژیاندا گه‌ڕان بوو بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك رازى بكات ددان به نه‌زانیى خۆیاندا بنێن، چونكه ئه‌وان باوه‌ڕیان وابوو مه‌عریفه‌ى راسته‌قینه‌یان هه‌یه و ته‌واو شاره‌زان له‌و شته‌ى كه قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "گه‌وهه‌رى میتۆده‌كه‌ى ئه‌وه‌بوو كه‌سى به‌رانبه‌ر رازى بكات به‌وه‌ى كاتێك باوه‌ڕى وایه ئه‌و راستییه‌كان ده‌زانێ، راستییه‌كه‌ی هیچ نازانێ". ئه‌و میتۆده‌ى به كاریشى هێناوه بۆ هه‌موو خه‌ڵكى ئاسایى بووه، چونكه له بازاڕه‌كان گه‌ڕاوه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌تایی ده‌ستى پێ كردووه و پرسیویه‌تى، "ئه‌م شته چییه؟".
لێره‌وه گه‌شتى پرسیار و گومانه‌كانى سوكرات ده‌ستى پێ كردووه و خۆیشى چه‌ندان جار دووپاتى كردووه‌ته‌وه، "ئه‌وه‌ى ده‌زانم ئه‌وه‌یه كه هیچ شتێك نازانم".
مه‌جدى كامل ده‌ڵێ "به‌لاى سوكراته‌وه رازیبوون به نه‌زانى یه‌كه‌م هه‌نگاوى سه‌ره‌كییه بۆ به‌ده‌ستهێنانى مه‌عریفه". دواتر هه‌ر له كتێبه‌كه‌دا ده‌نووسێ، "فه‌لسه‌فه‌ى سوكرات به‌ده‌ورى یه‌ك بابه‌تدا ده‌خولێته‌وه، ئه‌ویش مرۆڤه".
به‌گوێره‌ى ئه‌م چه‌ند په‌ره‌گرافه، گرنگیى سوكرات له‌وه‌دا نییه كۆمه‌ڵێك چه‌مكى فه‌لسه‌فى داهێنابێت، یان بۆ ئه‌وه بێت كۆمه‌ڵێك تێكستى فه‌لسه‌فى جێهێشتبێ. به‌ڵكو بۆ ئه‌مه‌یه ئه‌و مرۆڤ ده‌كاته ته‌وه‌رى بیركردنه‌وه فه‌لسه‌فییه‌كان، له‌رێى گومانه‌وه وا ده‌كات مرۆڤ خاڵى ده‌ستپێكى مه‌عریفه بدۆزێته‌وه.
ئه‌م چه‌ند هه‌نگاوه وا ده‌كات خاڵى وه‌رچه‌رخان و دابڕانى مه‌عریفى "ئیبستمۆلۆجى" له سوكراته‌وه ده‌ست پێ بكات و قۆناغى دواى سوكرات و قۆناغى به‌ر له سوكرات، وه‌ك یه‌كتر نه‌بن.