وه‌رین و وشكی و كڕێش و ته‌نكی و سپیبوون و دووله‌تبوونی تاڵه‌كانی قژ، گرنگترین ئه‌و گرفتانه‌ن كه ژنان به تایبه‌تی پێوه‌ی گیرۆده‌ن و بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و گرفتانه په‌نا بۆ زۆر چاره‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌ڵام شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ته‌نیا به
لیمۆ ده‌توانن سه‌رجه‌م ئه‌و گرفتانه كۆتایی پێ بهێنن.
یه‌كه‌م، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كڕێشی قژ، شاره‌زایان ڕێنماییمان ده‌كه‌ن، كه لیمۆیه‌ك له‌ت بكه‌ین و ئاوه‌كه‌ی لێ بگرین و پێستی سه‌ری پێ بشێلین، دواتر ماوه‌ی 10 خوله‌ك لێی بگه‌ڕێن، ئنجا به ئاوێكی شله‌تێن قژتان بشۆن.
لیمۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و پێكهاتانه‌ی تر تێكه‌ڵ بكه و سه‌رجه‌م گرفته‌كانی قژ له‌ناوبه‌ره
دووه‌م، لاوازی گه‌شه‌ی قژ، ئه‌گه‌ر گرفتی ته‌نكی قژ و لاوازی گه‌شه‌ی قژ و وه‌رینت هه‌یه، ئاوی لیمۆیه‌ك و زه‌یتی گه‌رچه‌ك به هه‌مان بڕ تێكه‌ڵی یه‌كتر بكه، پێستی سه‌ری پێ بشێلن، هه‌فته‌ی سێ جار ئه‌م كاره دووباره بكه‌نه‌وه، قژ وه‌رین ده‌وه‌ستێنێت و ته‌نكی قژیش له‌ناو ده‌بات.
سێیه‌م: چه‌وری پێستی سه‌ر، كاتێك پێستی سه‌رتان زۆر چه‌ور بێ، وا ده‌كات تاڵه‌كانی قژیشتان چه‌ور ده‌ربكه‌ون و ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری له‌سه‌ر جوانی قژ دروست ده‌كات، بۆیه ئاوی لیمۆیه‌ك و سركه‌ی سێ‌و تێكه‌ڵی یه‌كتر بكه‌ن و 10 خوله‌ك پێستی سه‌رتی پێ بشێله و دواتر به ئاوی پاك بیشۆ، ئه‌مه وا ده‌كات سووڕی خوێن چالاك بێ و ڕێ ده‌گرێ له كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له پێستی سه‌ردا.