ناه‌ندی ڕووسی بۆ ئاشته‌وایی له سووریا ئاشكرای كرد، كه سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی بنكه‌ی سه‌ربازی حمه‌یمیم دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی له ئاسمانی بنكه سه‌ربازییه‌كه خستووه‌ته خواره‌وه، كه له پارێزگای ئیدلبه‌وه به ئاراسته‌ی بنكه‌كه هاتوون.
لیوا یوری بۆرینكۆڤ سه‌رۆكی ناوه‌ندی ڕووسی بۆ ئاشته‌وایی له سووریا له
ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه سیسته‌می به‌رگری بنكه‌ی سه‌ربازی حمه‌میم له پارێزگای لازقییه‌ی سووریا دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو توانیویانه دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بخه‌نه خواره‌وه، كه له ناوچه‌كانی ئیدلبی ژێر ده‌ستی گرووپه توندڕۆكانه‌وه هه‌لدراونه‌ته ئاسمان، ئه‌مه‌یش له چوارچێوه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب و به‌رده‌وامی شه‌ڕ و پێكدادان دێ له‌و سنووره.
له ئیدلبه‌وه بۆ سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی حمه‌یمیم ڕه‌وانه كراون
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، سیسته‌می دژه فڕۆكه‌ی "بانتسیر ئێس" بۆ به‌رگری ئاسمانی توانیویه‌تی هه‌ردوو فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه كه له ئاراسته‌ی باكوری ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هاتوون له دووری دوو كیلۆمه‌تر بۆ ئاسمانی بنكه‌ی سه‌ربازی حمه‌یمیم، خراونه‌ته خواره‌وه.
له ئه‌نجامی هاتنی ئه‌و دوو فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه به ئاراسته‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كه و خستنه خواره‌وه‌ی له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانییه‌وه، وه‌ك ناوه‌ندی رووسی بۆ ئاشته‌وایی له سووریا ئاماژه‌ی پێداوه، هیچ زیانی گیانی و مادی به دواوه نه‌بووه و دۆخی بنكه سه‌ربازییه‌كه هاوشێوه‌ی ڕۆژانی تره و سیسته‌می به‌رگریش به ته‌واوی چالاكه و ڕووبه‌ڕووی هه‌ر ئامانجێك ده‌بێته‌وه كه بیه‌وێ بێته ئاسمانی بنكه‌كه‌مانه‌وه.