سه‌لمان ئهلدوسری ڕۆژنامه‌نووسی سعوودی و سه‌رنووسه‌ری پێشووی ڕۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌وسه‌ت" له وتارێكدا به ناونیشانی " توركیا و كۆپیكردنی میلیشیاكانی ئێران" باس له پێڕه‌وكردنی سیاسه‌ت و ئه‌زموونی تاران له‌لایه‌ن ئه‌نكه‌ره ده‌كات، بۆ ده‌ستوه‌ردان له وڵاتانی تر و سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆی و تێكدانی دۆخی ئاسایشی ناوچه‌كه.
وتاره‌كه له ڕۆژنامه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" بڵاوبووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، ڕه‌نگه تاكه حاڵه‌ت بێ له جیهان، كه جه‌نگاوه‌ران وڵاتێكی خۆیان به‌جێ ده‌هێڵن و له نێو وڵاتێكی تر ده‌جه‌نگ، له كاتێكدا هیچ مافێكی ئه‌وان له نێو ئه‌و ده‌وڵه‌ت نییه، توركیا به‌م دواییه بڕیاری دا هێز ڕه‌وانه‌ی لیبیا بكات و له‌و چوارچێوه‌یش سێ هه‌زار میلیشیای سووری له نێو گرووپه‌كانی كه‌تیبه‌كانی حه‌مزه و موعهتهسیم و سقووری شام، فیرقه‌ی سولتان موراد، ره‌وانه‌ی لیبیا كردووه و زۆرینه‌ی ڕههایشیان هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمییان پێ نییه كه چوونه‌ته ناو خاكی لیبیاوه، به‌ڵكوو به فڕۆكه له گازی عه‌نتابه‌وه گه‌یه‌نراونه‌ته ئیسته‌نبۆل و له‌وێوه‌یش ڕاسته‌وخۆ ڕه‌وانه‌ی لیبیا كراون بۆ شه‌ڕكردن و له به‌رانبه‌ریش مانگانه مووچه‌یان پێ ده‌ده‌ن، پێشتر توركیا ئه‌و میلیشیا سوورییانه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له دژی كورده‌كانیش به‌كارهێنا، له عه‌فرین و دواتریش له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، ئێسته ده‌یه‌وێ ڕۆڵی گه‌وره‌تر به‌و بهكرێگیراوانه بگێڕێ و ڕه‌وانه‌ی كیشوه‌ری ئه‌فریقای كردوون.
هاوشێوه‌ی ئێران به‌ناوی ئایین میلیشیا له وڵاتان دروست ده‌كات و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاریان دێنێت
محه‌مه‌د كه ئه‌فسه‌رێكی سوپای ئیسلام بووه /یه‌كێكه له گرووپه توندڕۆكانی سووریا" له دیداریكی له‌گه‌ڵ گۆڤاری جۆن ئه‌فریكی فڕه‌نسی ده‌ڵێ، له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ره‌وه هێزه‌كانی توركیا بانگهێشتی سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌ی گرووپه چه‌كداره جیا جیاكانی سووریایان كرد، به ناوی كۆبوونه‌وه له گازی عه‌نتاب، له‌وێ داوایان لێ كردوون كه به‌شێك له هێزه‌كانیان ئاماده بكه‌ن تا ره‌وانه‌ی لیبیا بكرێن، له ئه‌گه‌ری ڕازی نه‌بوونی میلیشیاكانیش ئه‌نكه‌ره هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردوون كه سه‌رجه‌م كۆمه‌كه سه‌ربازی و داراییه‌كانیان له‌و میلیشیایانه ده‌بڕن.
سه‌ره‌ڕای به‌یاننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتان و ده‌رئه‌نجامی كۆتایی كۆنگره‌ی لووتكه‌ی به‌رلین كه هه‌مووان دژی ره‌وانه‌كردنی هێزی چه‌كدار و میلیشیابوون له‌لایه‌ن توركیا بۆ لیبیا، به‌ڵام ئه‌ردۆغان به نهێنی هێزه‌كانی هه‌ر ڕه‌وانه كرد، ئه‌مه‌یش دووباره‌كردنه‌وه و كۆپیكردنی ئه‌زموونی ئێرانه له دروستكردنی میلیشیا له نه‌ته‌وه‌كانی تر و به‌كارهێنانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و جێگیركردنی شوێنپێی خۆی له وڵاتانی تر.
ئێسته ئه‌ردۆغان به ته‌واوی سیاسه‌تی ئێران پێره‌و ده‌كات و به‌هه‌مانشێوه سوود له لایه‌نی ئایینی وه‌رده‌گرێ، بۆ كێشكردنی گرووپه چه‌كداره‌كان و دواتریش ده‌یه‌وێ به زه‌بری هێز واقیع له ناوچه‌كان دروست بكات، تا هه‌رچه‌ند كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش له دژی بن، به‌ڵام له كۆتاییدا ناچار بن كه ددان به واقیعه‌كه بنێن، كه توركیا له ڕێی میلیشیا بریكاره‌كانی له لیبیا و سووریا بۆخۆی ده‌سته‌به‌ری خاك و هه‌ژموون ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا به ته‌واوی پشتئه‌ستووره به ڕێنمایی سه‌ركرده‌كانی ئیخوان كه كاریگه‌ری ئایینیان به‌سه‌ر گرووپه چه‌كداره توندڕۆكانی ناوچه‌كه هه‌یه و ئه‌وان هانیان ده‌ده‌ن كه بچنه ژێر باری داواكانی توركیا و ئه‌م كاره‌یش به جه‌نگ له پێناوی ئیسلام ناو ده‌به‌ن، به‌ڵام له كۆتاییدا به‌هه‌مان سیاسه‌تی ئێران و به بیانووی له پێناوی ئیسلام، دۆخی ناوچه‌كه به ته‌واوی ئاڵۆز و پڕ له توندوتیژی ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی وڵاتانی ناوچه‌كه به به‌رده‌وامی له ئاواره‌یی و ناجێگیری ده‌مێننه‌وه و هیچ كات ناتوانن به پشوو بده‌ن و ئارامی و ئاسایش له زێدی خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌نه‌وه.
ئێران خه‌ریكه به ئاگری ئه‌و سیاسه‌ته ده‌سووتێت و توركیا خه‌ریكی كۆپیكردنهوهیهتی
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسڕمانه، كه ئێران و ئه‌زموونی میلیشیا دروستكردن به ته‌واوی خه‌ریكه شكست ده‌هێنێت و سه‌ری ڕژێمهكهیش ده‌خوات، هه‌م له ناوخۆ و هه‌م له ده‌ره‌وه، چونكه ساڵانه به تریلیۆن دۆلار داهاتی خه‌ڵكی ئێران له گرووپه میلیشیاكان خه‌رج ده‌كات، كه‌چی ئه‌نكه‌ره ئێسته هاتووه هه‌مان سیناریۆ دووپات ده‌كاته‌وه، كه ئابووری و داهات و بودجه و گرفته داراییه‌كانی له هی ئێران خراپتر نه‌بێ، باشتر نییه، له‌به‌ر ئه‌وه به گرتنه‌به‌ری ئه‌م سیاسه‌ته، ئه‌نكه‌ره خۆی ده‌خاته چاڵێكی قووڵه‌وه، به‌ڵام ڕه‌نگه ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و په‌ته یاریی بكات و دۆخی ته‌ناهی زۆر شار و وڵات هاوشێوه‌ی ئێران به‌ره‌و نائارامی و كێشه‌ی ناوخۆیی ببات و توندوتیژییه‌كان قووڵتر بكاته‌وه، تا هه‌موو ئه‌مانه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بقۆزێته‌وه، به‌ڵام حكوومه‌تی ئه‌كپارتی نزیك له ئیخوان له شكستی قووڵدایه و ته‌نیا پێویسته چاوه‌ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا بكه‌ین، له‌وكاته ته‌نیا دوو ئه‌گه‌ری له‌به‌رده‌مدایه، یان سه‌ركوتكردن یان قبووڵكردنی دیموكراسییه‌ت، بهرههدوو جۆره‌كه تووشی شكستێكی گه‌وره‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌بێت، خۆی به‌و ئاگره ده‌سووتێنێت، كه ئێران پێوه‌ی گیرۆده‌یه و هه‌رچه‌ند ده‌كات بۆی ناكوژێنرێته‌وه.