له‌دوای راگه‌یاندنی رێككه‌وتنی سه‌ده گرژییه‌كانی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل رووی له زیادبوون كرد، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێی وایه ئێران دنه‌ی حه‌ماس ده‌دات بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل، به‌ڵام ئێسته وڵاتێكی عه‌ره‌بی ناوبژیوانی ئه‌و دوو وڵاته‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
نابێ فەلەستین پشتیوانی لە ئێران و حزبوڵا بکات
ئیسرائیل له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو به‌رپه‌رچی ده‌یان مووشه‌ك و كرده‌وه‌ی خۆكوژی فه‌له‌ستینییه‌كانی داوه‌ته‌وه، زۆربه‌ی میدیاكان ئێران به دنه‌ده‌ری ئه‌و هێرشانه ده‌زانن و پێیان وایه، ئێران ده‌یه‌وێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی فه‌له‌ستین بكاته قوربانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی میلیشیاكانی.
رۆژی یه‌كشه‌می رابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماده‌یی خۆی بۆ ناوبژیوانی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل پێشان دا و دوێنێ شاندێكی باڵای ته‌ناهی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و فه‌له‌ستین به‌ڕێ كه‌وتن.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و شانده له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی فه‌له‌ستین "حه‌ماس" یه‌كه‌م داواكارییان ئه‌وه‌بوو ده‌ستبه‌رداری پاڵپشتیكردن له ئێران بن و هاوكاری هیچ هه‌وڵێكی گێره‌شێوێنیی ئێران نه‌كه‌ن كه بیه‌وێ له تۆڵه‌ی قاسم سلێمانی بیكات.
رۆژی 28ی كانوونی دووه‌م، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، له كۆشكی سپی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان به‌ست و تێیدا ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكایان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاشتیی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل خسته روو.
مه‌حموود عه‌باس له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنی سه‌ده‌ی ره‌ت كرده‌وه و پێی وابوو ئه‌و پڕۆژه‌یه هیچی نوێی تێدا نییه، ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه، كۆمه‌ڵێك هێرشی تیرۆریستی له‌لایه‌ن فه‌له‌ستینه‌وه بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌ستی پێ كرد و هاوكات چه‌ند مووشه‌كێك له‌ناو خاكی فه‌له‌ستینه‌وه ره‌وانه‌ی ئیسرائیل كران، به‌ڵام سیستمی به‌رگریی ئیسرائیل به‌رپه‌رچی هێرشه‌كانی دایه‌وه.
رۆژی یه‌كشه‌م نۆی شوبات، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه، به فه‌رمانی بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌ست كرا به جێبه‌جێكردنی ئه‌و خاڵ و بڕگانه‌ی "رێككه‌وتنی سه‌ده" كه پێوه‌ستن به كه‌رتی غه‌زه و دۆڵی ئوردن، ئه‌وه‌یش كاردانه‌وه‌ی توندی به‌رپرسانی فه‌له‌ستینی به‌دوای خۆیدا هێنا.
هه‌ڵكشانی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل، بووه هۆی ئه‌وه‌ی میسر بێته ناو هاوكێشه‌كه و له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد كه بۆ ناوبژیوانیكردنی نێوان دوو وڵات و راكێشانیان بۆسه‌ر مێزی دانوستاندن، سه‌ردانی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل ده‌كات.
له كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كه‌ی میسر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حه‌ماس، داوایان لێ كردوون خۆیان له پیلانه‌كانی ئێران به‌دوور بگرن و تێكه‌ڵ به‌و گرژییانه نه‌بن كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی تارانه‌وه هه‌ڵگیرساون.
هاوكات داوای پابه‌ندبوونی حه‌ماس و فه‌له‌ستینییه‌كانیان كردووه به ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و چیتر ده‌ست بۆ كرده‌وه‌ی سه‌ربازی نه‌به‌ن و كێشه‌كانی نێوانیان به دانوستاندن چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كه‌ی میسر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حه‌ماس، ئه‌و شانده به‌ره‌و ئۆرشه‌لیم به‌ڕێ كه‌وتن و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر ئه‌مڕۆ سێشه‌م رای گه‌یاندووه، مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه راگرتنی شه‌ڕ و هاندانی دوو وڵاته‌كه‌یه بۆ هاتنه سه‌ر مێزی دانوستاندن.
میسر داوای له ئیسرائیل كردووه به‌بێ هیچ مه‌رج و بیانوویه‌ك پابه‌ندی ئاگربه‌ستی نێوان وڵاته‌كه‌یان و فه‌له‌ستین بن و رێ بده‌ن یارمه‌تییه مرۆییه‌كان ره‌وانه‌ی كه‌رتی غه‌زه بكرێن.
ماڵپه‌ڕی
عه‌ره‌بیه له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كه‌ی میسر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حه‌ماس ئاشكرای كردووه، ئه‌و شانده دژایه‌تی خۆی به‌رانبه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی حه‌ماس له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی و حزبوڵای لبنان ده‌ربڕیوه.
زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، ئێران له‌دوای تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی كوژرانی فه‌رمانده‌ی هێزی قودسه له ئیسرائیل و ده‌بێ حه‌ماس پشتیوانی هیچ كرده‌یه‌كی سه‌ربازی و پشێوی نانه‌وه‌ی ئێران نه‌كات.
بڕیاربوو پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاشتی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل، له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بخرێته ده‌نگدانه‌وه و حكوومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌له‌ستین داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد ئه‌و ده‌نگدانه بوه‌ستێنێت، له‌و دیداره‌دا شاندی میسری داوایان له فه‌له‌ستین كردووه دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌ست پێ بكه‌ن.
به‌ڵام به‌رپرسی حه‌ماس به شانده‌كه‌ی راگه‌یاندووه، داوای ئه‌وان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه نه‌بووه كه به یه‌كجاری ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌رنامه‌ی دانیشتنه‌كه لابده‌ن، به‌ڵكو ته‌نیا داوایان كردووه بۆ ماوه‌یه‌ك دوا بخرێت و ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فه‌له‌ستین هه‌ندێك گۆڕانكاری له ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌رچی زانیارییه‌كی ئه‌وتۆ له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كه‌ی میسر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیسرائیل بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته‌یش ئه‌و شانده نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه میسر و دیار نییه هه‌ڵوێستی ئیسرائیل له‌باره‌ی هه‌مواری پڕۆژه‌كه چی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا هاوكات پاڵه‌په‌ستۆی خستووه‌ته سه‌ر فه‌له‌ستین بۆ ئه‌وه‌ی رێ بدات پڕۆژه‌كه له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
به‌پێی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی تره‌مپ بۆ ئاشتیی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل ئاماده‌ی كردووه، ئۆرشه‌لیم وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ده‌مێنێته‌وه و به‌شێك له كه‌ناره‌كانی رۆژئاوا و دۆڵی ئوردن به‌فه‌رمی ده‌بن به موڵكی ئیسرائیل، له به‌رانبه‌ردا له رۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم به‌پایته‌ختی ئیسرائیل داده‌مه‌زرێت و كه‌رتی غه‌زه له گرووپه‌كانی حزبوڵا و حه‌ماس پاك ده‌كرێته‌وه و ده‌كرێ به ناوچه‌یه‌كی ئارام، له به‌رانبه‌ریشدا ئه‌مه‌ریكا ددان به ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا ده‌نێت و باڵوێزخانه له‌و وڵاته ده‌كاته‌وه.
هاوكات ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی ده‌وڵه‌تی نوێی فه‌له‌ستین ده‌كات و وه‌به‌رهێنان به به‌های 50 ملیار دۆلار له ده‌وڵه‌تی نوێی فه‌له‌ستیندا ده‌كات، چیتر فه‌له‌ستینییه‌كان پێویستیان به‌وه نابێت به خێر و زه‌كاتی وڵاتانی عه‌ره‌بی بژین و یه‌ك ملیۆن هه‌لی كار بۆ گه‌نجانی ئه‌و وڵاته ده‌ڕه‌خسێت.