ته‌ندروستیی شارۆكه‌ی پێنجوێن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرای کرد، به‌هۆی شه‌خته و هه‌ڵخڵیسكانی هاوولاتییانەوە له دوو ڕۆژی ڕابردوودا 25 هاوولاتی ئێسكییان شکاوە.
به‌هۆی خزان و كه‌وتنه‌وه تووشی شكانی ئێسك و ده‌رچوون و درز و ئازار پێگه‌شتن بوون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی شوبات، لوقمان له‌تیف به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوێن بە میدیاكانی ڕاگه‌یاند، له ماوه‌ی دوو رۆژدا به‌هۆی خزان و كه‌وتنه‌وه 25 كه‌س تووشی شكانی ئێسك و ده‌رچوون و درز و ئازار بوون.
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوێن ئاشكرای كردووه، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمایه‌ی كه ڕووی له ناوچه‌كه كردووە و ئه‌و به‌فر و به‌سته‌ڵه‌كه‌ی كه هه‌یه، له ماوه‌ی ئه‌م دوو رۆژه‌دا نزیكه‌ی 25 هاووڵاتی به‌هۆی خزان و كه‌وتنه‌وه تووشی شكانی ئێسك و ده‌رچوون و درز و ئازار پێگه‌شتن بوون.
داوای لە هاووڵاتییان کرد،زۆر به وریایی هاتوچۆ بكه‌ن و له كاتی زۆر پێویست نه‌بێت نەچنە ده‌ره‌وه، تا ئه‌م شه‌پۆله سه‌رما و به‌فره تێده‌په‌ڕێنن. بەتایبەت ئەو کەسانەی بەته‌مه‌ن یان منداڵن زیاتر دەبێت ئاگادار بن، چونكه پێكهاته‌ی ئێسكیان بۆ به‌ركه‌وتنی زه‌بری ده‌ره‌كی لاوازتره.
شه‌وی ڕابردوو، پلەی گەرمای شارۆکەی پێنجوێن گەیشتە -18 بەمەش نزمترین پلەی گەرمای لەسەر ئاستی هه‌رێمی كوردستان تۆمار کرد.