مۆبایله تازه‌كه‌ی مۆتۆرۆلا كه له‌و جۆرانه‌یه كه شاشه‌كه‌یان ده‌چه‌مێته‌وه، له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی شاره‌زایانی ته‌كنه‌لۆجی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌شێوه‌یه‌ك تا ماوه‌یه‌كی زۆر خۆی ڕاناگرێت و شاشه‌كه‌ی ده‌شكێت.
شاره‌زایانی ته‌كنه‌لۆجی له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ ماڵپه‌ڕی "
thesun"ی به‌ریتانی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه مۆبایله شاشه چه‌ماوه‌كه‌ی مۆتۆرۆلا، له‌ڕووی پته‌وییه‌وه یه‌كێكه له باشترین و به‌هێزترین مۆبایله‌كان، به‌ڵام له كاتی زۆر به‌كارهێنانی ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌م هێزه‌ی نه‌مێنێت و شاشه‌كه‌ی له هه‌ر كاتێكدا كه ده‌یچه‌مێنیته‌وه بشكێت.
به‌ڵام به‌كارهێنانی ئەم مۆبایلە بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌گه‌ری هه‌یه بشكێت
ئه‌مه‌یش تاقی كراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن "ئیدوارد" كه یه‌كێكه له‌و شاره‌زایانه‌ی له‌بواری ته‌كنه‌لۆجیدا كار ده‌كات، ئه‌و شاره‌زایه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه و ده‌ڵێ، ڕاسته مۆتۆرۆلا ره‌یزه‌ری شاشه چه‌ماوه یه‌كێكه له باشترین مۆبایله‌كان له‌ڕووی پته‌ویی شاشه‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام به‌كارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌گه‌ری هه‌یه بشكێت و پێشبینی ده‌كه‌ین هیچ جۆرێك له‌م مۆبایله نه‌توانێ خۆڕاگر بێ بۆ ساڵێك زیاتر، چونكه ئه‌و سكه‌ییه‌ی تێیدا به‌كار هێنراوه كوالێتییه‌كه‌ی هی ئه‌وه نییه بۆ ساڵێك خۆی ڕاگرێت.
"مۆتۆڕۆلا"، كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه سه‌ره‌تا له بواری رادیۆ و ئامێری بێ ته‌ل كاری كردووه، هه‌روه‌ها به‌ناوبانگترین كۆمپانیای رادیۆ و ئامێره بێ ته‌له‌كانی Victorola بووه له ساڵی 1930 بۆ 1940 كه خۆی كۆمپانیاكه له 25ی تشرینی دووه‌می 1928 له‌سه‌ر ده‌ستی دوو برا كه ناویان "پۆڵ گاڵڤین" و "جۆسێڤ گاڵڤین" بووه دامه‌زراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجی.