رودرینگۆ دوتیرتى سه‌رۆكى فلیپین كه پێشتر جنێوى به باراك ئۆباماى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مه‌ریكا دابوو، ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا جارێكى تر هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و داواى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له وڵاته‌كه‌ى ده‌كات.
رودرینگۆ دوتیرتى سه‌رۆكى فلیپین به "ده‌مشڕ" یان "فه‌رهه‌نگى جنێو" ناو ده‌برێت، یه‌كێكه له‌و سه‌رۆكانه‌ى كه هه‌ڵسوكه‌وتى سه‌رشێتانه ده‌نوێنێ، دوور له ئه‌ته‌كێتى دیپلۆماسى. ئه‌و یه‌كێكه به‌رده‌وامه رووبه‌ڕووى سه‌رۆكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌وه، گوێ به‌وه نادات وڵاته‌كه‌ى چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه و چه‌ند رێككه‌وتنێكى ته‌ناهى و به‌رگرى له‌گه‌ڵ ئه‌و زلهێزه هه‌یه.
سه‌رۆكى فلیپین داواى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له وڵاته‌كه‌ى ده‌كات
له كۆتایى رۆژه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى ئۆباما دوتیرتى به‌شێوه‌یه‌كى سه‌یر هێرشى كرده سه‌ر ئۆباما له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له هه‌ڵمه‌تى كوشتنى ئه‌و كه‌سانه‌ى بازرگانى به ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن ره‌خنه‌ى له دوتریتى گرتبوو.
دوتیرتى له پێنجى ئه‌یلوولى ساڵى 2016 له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هێرشى كرده سه‌ر ئۆباما و به "كوڕى له‌شفرۆش" وه‌سفى كرد، دواتریش هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى لێ كرد ئه‌گه‌ر له كۆڕبه‌ندێك رووبه‌ڕووى بێته‌وه، ئه‌وا وه‌ك به‌راز له قوڕى ده‌گه‌وزێنێ.
بۆیه دواى ئه‌م رووداوه ئۆباما بایكۆتى هه‌ر سه‌ردانێكى بۆ فلیپین كرد. هێشتا دوتیرتى به جنێو هێرشى نه‌كردووه‌ته سه‌ر دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئێسته‌ى ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ وڵاته‌كه‌ى به فه‌رمى به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاندووه، ئه‌و رێككه‌وتنه سه‌ربازییه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه كه له ساڵانى رابردوو له نێوان فلیپین و ئه‌مه‌ریكا واژوو كراوه، به‌مه‌یش ده‌بێت هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌م وڵاته بكشێنه‌وه.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى ئاژانسى
فرانس پرێس حكوومه‌تى فلیپین شه‌ش مانگى دیار كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه مێژووییه سڕ بكات كه له بوارى سه‌ربازى له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى واژوو كردووه.
هه‌ر له راپۆرته‌كه هاتووه رودریگۆى سه‌رۆى فه‌رمانى به حكوومه‌ته‌كه‌ى كردووه ئاگه‌دارییه‌ك به ئه‌مه‌ریكا بده‌ن، له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى له رێككه‌وتنى "هێزه میوانه‌كان" هۆكارى ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یش ئه‌وه‌یه دوتیرتى تووڕه بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى واشنتن ڤیزه‌ى به به‌رپرسێكى فلیپین نه‌داوه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌رپرسه‌كه جه‌نگى دوتیرتى له‌دژى مافیاكانى ماده هۆشبه‌ره‌كان به‌ڕێوه بردووه.
"رێككه‌وتنى هێزه میوانه‌كان" كه له ساڵى 1998 واژوو كراوه، به‌چوارچێوه‌یه‌كى یاساى داده‌نرێت بۆ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سه‌ر خاكى فلیپین، هه‌ر به‌گوێره‌ى ئه‌م رێككه‌وتنه‌یش ساڵانه مه‌شقى هاوبه‌شى سه‌ربازى له نێوان ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى فلیپین بۆ كشانه‌وه له رێككه‌وتنه‌كه‌ى دیار كردووه، ماوه‌كه‌ى 180 رۆژه، پێشبینى ده‌كرێت ئه‌م كشانه‌وه‌یه‌ش هه‌ر وا ئاسان نه‌بێت، به‌ڵكو دانوستاندن له نێوان فلیپین و چین به‌ڕێوه بچێت.
له راگه‌یانراوێك كه باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له مانیلاى پایته‌ختى فلیپین بڵاو كراوه‌ته‌وه هاتووه، "ئه‌مه هه‌نگاوێكى مه‌ترسیداره و كاردانه‌وه‌ى گرنگى له‌باره‌ی هاوپه‌یمانى ئه‌مه‌ریكا و فلیپین ده‌بێت" هه‌روه‌ها باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له فلیپین دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌وان به وردى هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌نگاوه‌كانیان ده‌كه‌ن تا به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته به‌هێز بكه‌ن.
وه‌ك ده‌زانرێت ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه دوتیرتى هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بكات، به‌ڵكو چه‌ندان جارى تر ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ى كردووه، به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه له‌ماڵپه‌ڕى BBC ى به‌ریتانى بڵاو كراوه‌ته‌وه، له مانگى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2016 دوتیرتى سه‌رۆكى فلیپین كه ئه‌و كاته به سه‌ردانێك له ژاپۆن بوو گوتى، "له ماوه‌ى دوو ساڵى داهاتوودا ده‌بێت هیچ هێزێكى بیانى له فلیپین نه‌بێت.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى دوتیرتى گوتى، "ده‌مه‌وێ ئه‌و هێزانه بڕۆن، ئه‌گه‌ر رۆیشتنى ئه‌وان پێویستى به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ندێك رێككه‌وتن و په‌یماننامه بێت، ئه‌وا ئه‌و كاره‌یش ده‌كه‌م".
دوتیرتى به سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مه‌ریكاى گوت "كوڕى له‌شفرۆش"
به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ى ساڵى 1998 چه‌ندان بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا له دوورگه‌ى میندناوى باشوورى فلیپین جێگیر كراون، بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى هێزه‌كانى فلیپین بكه‌ن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر. وه‌ك ئاژانسى فرانس پرێس ئاماژه‌ى بۆ كردووه، بابه‌تى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا دووبه‌ره‌كى له نێوان به‌رپرسانى فلیپین دروست كردووه.
هه‌ندێك له به‌رپرسانى باڵا له‌وانه تیودۆرۆ لۆكسین وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فلیپین یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى داكۆكى له رێككه‌وتنه‌كه ده‌كات، له هه‌فته‌ى رابردوو له به‌رده‌م په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى گوتى ئه‌م رێككه‌وتنه فلیپین له هه‌ڕه‌شه‌ى هێزه‌كانى هه‌رێمه‌كه ده‌پارێزێت به‌تایبه‌تى له هه‌ڕه‌شه‌كانى چین. پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ئه‌م رێككه‌وتنه‌یش به‌گوته‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تواناى به‌رگرى فلیپین لاواز ده‌كات.