شاره‌زایانى ده‌روونناسى و بوارى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ویستى مرۆڤ "ئیراده" وه‌ك هه‌ر لایه‌نێكى تر‌ى مرۆیى به راهێنان به‌هێز ده‌كرێت و بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر تاكێك كه‌سایه‌تى به‌هێز بێت، به‌ر له‌هه‌موو شتێك پێویستى به به هێزكردنى ویست هه‌یه.
ویست "ئیراده" له فه‌رهه‌نگه‌كانى ده‌روونناس و بوارى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى كۆمه‌ڵێك پێناسه‌ى هه‌یه، ئه‌گه‌ر كۆى پێناسه‌كان كۆبكرێنه‌وه، ئه‌وا ده‌توانرێت بگوترێت ویست بریتییه له مكوڕبوونى كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى كارێك، یان خۆڕاگرییه به‌رانبه‌ر هۆكارێكى نه‌رێنى. به‌گوێره‌ى ئه‌م پێناسه‌یه ده‌كرێت ویست به سه‌رچاوه‌ى كۆمه‌ڵێك كرده و خه‌سڵه‌تى مرۆیى داده‌نرێت وه‌ك سه‌برگرتن و مكوڕبوون و پێداگیرى و به‌رده‌وامى و خۆڕ‌اگرى و كۆششى به‌رده‌وام.
وێستى مرۆڤ وه‌ك ماسولكه‌كانى جه‌سته به راهێنان به‌هێز ده‌كرێت
له‌ژیانى رۆژانه‌دا زۆرجار رێككه‌وتى ئه‌وه ده‌كه‌ین و گوێبیستى ئه‌وه ده‌بین كه ده‌گوترێت "فڵانه كه‌س خاوه‌ن ویستێكى به‌هێزه" یان "خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كى پۆڵاینه" به پێچه‌وانه‌یشه‌وه به هه‌ندێك كه‌س ده‌گوتریت" ویستى لاوازه" "بێ ئیراده‌یه". به‌ر له‌وه باس له چۆنیه‌تى به‌هێزبوونى ویست بكه‌ین، پێویسته باس له‌وه بكه‌ین ئێمه له به‌هێزبوونى ویست چیمان ده‌ست ده‌كه‌وێت؟.
یان ده‌پرسین بۆچى گرنگه ویستمان به‌هێز بێت؟
یه‌كه‌م: به‌ر له‌هه‌موو شتێك ئه‌و كه‌سه‌ى ویستى به‌هێز بێت له ئامانجه‌كانى سارد نابێته‌وه، واته له كۆششه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و شته‌ى ده‌یخوازێ به‌ده‌ستى ده‌هێنێ.
دووه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ى ویستى به‌هێز بێت له‌گه‌ڵ گه‌رم وگوڕییه‌كانى ژیان چاكتر هه‌ڵ ده‌كات و تواناى گونجانى زیاتر ده‌بێت.
سێیه‌م: كه‌سى خاوه‌ن ویستى به‌هێز ده‌توانێت له‌به‌رانبه‌ر ناخۆشییه‌كان خۆڕاگر بێت.
چواره‌م : ویست هاوكارى مرۆڤ ده‌بێت به وازهێنان له خوڕه‌وشت و ره‌فتارى خراپ.
پێنجه‌م: به‌هۆى ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ى سه‌ره‌وه‌یش ئه‌و كه‌سه دواجار خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كى به‌هێز ده‌بێت.
ئایا گرنگه ویستمان به‌هێز بێت؟
هه‌موو مرۆڤێك پێویستى به‌وه هه‌یه ویستى به‌هێز بێت، ره‌نگه كه‌سانێك هه‌بن وا بیر بكه‌نه‌وه كه هه‌میشه به نازه‌وه ده‌ژین و هه‌رگیز پێشبینى ئه‌وه ناكه‌ن رووبه‌ڕووى ناخۆشى ببنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌یان تێڕوانینێكى دروست نییه بۆ ژیان، چونكه كه‌س نازانێت به‌یانى چى له هه‌گبه دایه. ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له‌وپه‌ڕى خۆشگوزاریین ده‌ژین پێویستیان به‌وه هه‌یه خاوه‌ن ویستێكى به‌هێز بن بۆئه‌وه‌ى هه‌میشه بۆ ئه‌گه‌ره ناخۆشه‌كان ئاماده بن.
چۆن ویستم به‌هێز بكه‌م؟
كاتێك ده‌مانه‌وێ ویستى خۆمان به‌هێز بكه‌ین، ده‌كرێت سه‌ره‌تا ئه‌م پرسیاره له خۆمان بكه‌ین، چۆن ویستم به‌هێز بكه‌م؟ شاره‌زایان كۆمه‌ڵێك وه‌ڵامیان بۆ ئه‌م پرسیاره هه‌یه، به‌ر له‌و باس له پوخته‌یه‌كى رێنوێنى ئه‌وان بكه‌ین. ئاماژه بۆ بنه‌مایه‌كى سه‌ره‌كى ده‌كه‌ین: شاره‌زایان ده‌ڵێن به‌هێزكردنى ویست وه‌ك به‌هێزكردنى هه‌ر ماسولكه‌یه‌كى له‌شه، بۆ نموونه تۆ ده‌ته‌وێ ماسولكه‌ى قۆڵت به‌هێز بكه‌یت، ئه‌وا پێویستت به‌وه هه‌یه راهێنانى بۆ بكه‌یت تا به‌هێز ده‌بێت. به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ش به‌هێزكردنى ویستى مرۆڤ پێویستى به راهێنان هه‌یه، تا ئه‌و كه‌سه ببێت به خاوه‌ن ویستێكى به‌هێز.
بۆیه شاره‌زیان ده‌ڵێن مه‌رج نییه تۆ له ژیاندا رووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵێك نه‌هامه‌تی ببیته‌وه، تا ببیت به خاوه‌ن ویستێكى به‌هێز. راسته ئه‌زموون ویستى مرۆڤ به‌هێز ده‌كات، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك راهێنانیش هه‌ن وا له مرۆڤ ده‌كات ویستى به‌هێز بێت. ئه‌وان بابه‌ته‌كه ئاڵۆز ناكه‌ن، به‌ڵكو پێشنیازى ئه‌وه ده‌كه‌ن به كۆمه‌ڵێك شتى ساده ده‌ست پێ بكه‌ین. بۆ نموونه ده‌كرێت هه‌ر یه‌كێك له‌و كردارانه‌ى مرۆڤ له ژیانى رۆژانه‌ى ئه‌نجامى ده‌دات، ببێت به هۆكارێك بۆ به‌هێزكردنى ویستى مرۆڤ. ئه‌و كردارانه‌یش له نموونه‌ى جوڵه‌ى رۆژانه و وه‌رزش، خواردن، خه‌و، كاركردن.
ده‌كرێت به چه‌ند كردارێكى ساده‌ى رۆژانه ویستت به‌هێز بكه‌یت
ماڵپه‌ڕى "
موجته‌مه‌ع" له راپۆرتێكدا باس له چه‌ندان خاڵ ده‌كات كه بۆ به‌هێزكردنى ویستى مرۆڤ پێویستن:
یه‌كه‌م: پابه‌ندبوون به ژه‌مه‌كانى خواردن و كه‌مخوراكى. چونكه زۆرجار به برسێتى ویستى مرۆڤه‌كان تاقى ده‌كرێته‌وه.
دووه‌م: مانه‌وه له بارودۆخێكى جه‌سته‌یى دیاركراو، بۆ نموونه 15 خووله‌ك به خۆت بده رێك دابنیشى و خۆت نه‌جوڵێنى یان رۆژانه 10 خووله‌ك رێك بوه‌سته.
سێیه‌م: رێكخستنى رۆتینى ژیانت و پابه‌ندبوون به رۆتینه‌كان، وه‌ك رێكخستنى جلوبه‌رگ و ژوورى خه‌وتن.
چواره‌م: تێڕامانى رۆژانه، 10 خووله‌ك یان زیاتر رۆژانه له شوێنێكى هێمن دابنیشه و بیر له ژیانى خۆت بكه‌ره‌وه.
پێنجه‌م: هه‌ندێك له حه‌زه‌كانت دوا بخه، بۆ نموونه مه‌رج نییه هه‌ركه دڵت شتێكى خواست تۆ به‌ده‌ستبهێنى.