سه‌عات دواى سه‌عات دراوی توركیا بەرانبەر بە دۆلاری ئەمەریكی لە دابەزیندایە و ئه‌مڕۆ نزمترین نرخی لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا تۆمار كرد، ئێسته له باكوورى توركیا له بۆڕسه‌ى شارى تڕابزۆن كه پایته‌ختى ولایه‌ته‌كانى توركیا و به گرنگترین شوێنى توركیا له بوارى ئابوورى داده‌نرێت كێشه‌یان بۆ دروست بووه له زۆرى دابه‌زینى نرخى لیره به‌رانبه‌ر دۆلار.
كێشه‌یان بۆ دروست بووه له زۆرى دابه‌زینى نرخى لیره به‌رانبه‌ر دۆلار
ئەمڕۆ سێشه‌م 11ى شوبات، موڕات سوڵتان له بۆڕسه‌ى باكورى توركیا به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دۆلاری ئەمەریكا بەرزترین نرخی بەرانبەر لیرە تۆمار كرد و هەر 100 دۆلاری ئەمەریكی بە 603.50 لیرەی توركیا ئاڵوگۆڕ كرا له بۆرسه‌كانى توركیا، داخستى بازاڕیش به‌رانبه‌ر602 لیره بووه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، نرخی لیرە بەرانبەر بە دیناری عێراقیش دابەزیوە و ئێستە لە خوارووی 19 هەزار دیناره‌وه ئاڵوگۆڕ دەكرێت.
پێویسته بگوترێت كه نرخی لیرە لە ژێر كاریگەریی سیاسەتەكانی ئەردۆغان و هەڵگیرساندنی جەنگی جۆراوجۆر لە لایەك و سیاسەتەكانی ناوخۆی لە لایەكی تر دابەزیوە، ئه‌م دابه‌زینه‌یش به‌رده‌وامه، هۆكارى دابه‌زینى ئه‌م جاره دواى ئه‌وه‌ى هه‌واڵى ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه چیتر ئه‌مه‌ریكا له‌ڕووى سیخوڕییه‌وه هاوكارى ئه‌نقه‌ره ناكات، ئه‌مه‌یش بووه هۆكارى زیاتر شكاندنى نرخى لیره‌ى توركى له بازاڕه‌كاندا.
نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی بەرانبەر بە لیرە لە سەرەتای ساڵی 2019 سەرووی 520 لیرە بووە، سەرەتای 2018 بریتی بووە لە 375 لیرە. ئەو نرخە لە ساڵی 2017 بریتی بووە لە 280 لیرە، لە ساڵی 2015 بریتی بووە لە 266 لیرە و لە ساڵی 2014 نرخەكەی 200 لیرە بووە.
لە شەش ساڵی رابردووەوە تا ئێستە نرخی دۆلار بەرانبەر بە لیرە سێ هێندە گرانتر بووە و ئەمەش كاریگەریی زۆر خراپی خستووەتە سەر گەشەی ئابووری توركیا.