دابه‌زینی نرخی لیره‌ی توركی به به‌رده‌وامی، ژیانی خه‌ڵكی سووریا به گشتی و كورده‌كانی زۆر قورس‌تر كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی تری سووریا، حكوومه‌تی ئه‌سه‌د پاره‌ی زیاتر ده‌خاته بازاڕ و ئیش و كار بۆ خه‌ڵك باشتره، دۆخه‌كه تاڕاده‌یه‌ك جێگیره، به‌ڵام له ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان، خه‌ڵكی ناتوانن پێویستییه‌كانی رۆژانه‌ی خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و له كوله‌مه‌رگی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
پێگه‌ی "
ئه‌لمۆنیتۆر"ی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌وباره‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، خه‌ڵكی قامیشلۆ به ده‌ست هه‌ژاری ده‌ناڵێنن و ئه‌وان ناتوانن پێویستییه‌كانی ڕۆژانه‌ی خۆیان له خۆراكیش به ته‌واوی دابین بكه‌ن، هۆكاری سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی ئه‌و دۆخه‌یش بۆ به‌رده‌وامی دابه‌زینی به‌های لیره‌ی سووری به‌رانبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئێسته نزیكه‌ی هه‌زار لیره‌ی سووری ده‌كاته یه‌ك دۆلاری ئه‌مره‌یكی، زۆربه‌ی كه‌لوپه‌لی خۆراك و هاورده‌كراویش بۆ قامیشلۆ له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌گات، واته بازرگانی ڕه‌های ناوچه كوردییه‌كانی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ به‌شه كوردییه‌كی عێراق، كه هاوخوێنی یه‌كترن، به‌ڵام تێچووی گواستنه‌وه و گه‌یشتنی كاڵاكان له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ڕۆژئاوا وایكردووه كه نرخی كاڵاكان زۆر گرانتر ببن، ئه‌مه‌یش قورسی زیاتری خستووه‌ته سه‌ر شانی هاووڵاتییانی ڕۆژئاوا.
داڕمانی به‌های لیره دوو هێنده ژیانی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانی قورس‌تر كردووه
به‌ختیار ڕه‌سوول كه یه‌كێكه له گه‌وره بازرگانانی كه‌لوپه‌لی جوانكاری ده‌ڵێ، هاورده‌ی كه‌لوپه‌له‌كان له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ڕۆژئاوا زۆر كه‌می كردووه و ئێسته به پله‌ی یه‌ك خۆراك ده‌برێته ڕۆژئاوا و كاڵاكانی تر زۆر به كه‌می بازرگانانی ڕۆژئاوا ده‌یكڕن و ده‌یبه‌نه‌وه بۆ شاره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان.
به گوێره‌ی به دواداچوونه‌كانی مۆنیتۆر، دابه‌زینی نرخی لیره هه‌ر نه‌بووه‌ته هۆكاری كزبوونی بازرگانی و گرانبوونی كه‌لوپه‌له‌كان، به‌ڵكوو سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری بێكاریشه، به‌هۆی گرانبوونی نرخی چیمه‌نتۆ و كه‌لوپه‌لی بیناسازیش، كرێكاران ئێسته له ڕۆژئاوای كوردستان كه‌مترین كاریان ده‌ست ده‌كه‌وێ و خه‌ڵكی ماڵه‌كانیان نۆژه‌ن ناكه‌نه‌وه و باڵه‌خانه دروست ناكرێت، كه هه‌موو ئه‌مانه‌یش به‌هۆی گرانبوونی كه‌لوپه‌لی بیناسازییه.
جه‌میل سه‌ید خاوه‌نی نووسینگه‌ی ئاڵوگۆڕكردنی دراو له شاری قامیشلۆ گوتی، خه‌ڵكی به‌هۆی ترسیان له هه‌ره‌سی لیره‌ی سووری، ئێسته كه‌مترینیان ڕوو له ئێمه ده‌كه‌ن، بۆ ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی بۆ لیره، چونكه زیانێكی زۆر ده‌كه‌ن، ترسیشیان له داهاتووی دراوی سووری هه‌یه، بۆیه ئه‌مه گورزێكی گه‌وره‌ی له بازاڕ داوه و خه‌ڵكی جیا له كه‌لوپه‌له زۆر پێویسته‌كان هیچ شتێكی تر ناكڕن، بۆیه هه‌ندێجار بازاڕه‌كان به ته‌واوی چۆڵن و دووكان و فرۆشگا‌كان هیچ كه‌س هاموشۆیان ناكات.
خالید ئه‌مین بازرگانێكی تره و ده‌ڵێ، به نزیكه‌یی بازرگانی و ئاڵوگۆڕی كاڵا ڕوو له وه‌ستانه، جموجۆڵه‌كان به ته‌واوی ڕوو له كزین، ئه‌مه‌یش وایكردووه كاره‌ساتێكی مرۆیی دروست ببێ و خه‌ڵكی تووشی هه‌ژارییه‌كی زۆر بوون و ناتوانن پێویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ته‌واوی ڕۆژێك كار بكه‌ن.
زیاتر گوتی، دۆخه‌كه گشتییه و مه‌سه‌له‌كه ته‌نیا قۆرخكاری بازرگان و گرووپه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان نییه، كه ته‌نگژه‌كه‌ی لێوه دروست بووبێ، به پێچه‌وانه‌وه هه‌مووان به ده‌ست ئه‌م دۆخه ده‌ناڵێنن و نرخی لیره به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێش ڕووداوه‌كانی سووریا بیست هێنده دابه‌زیوه.
هه‌رچه‌نده حكوومه‌تی دیمه‌شق بۆ ڕێگری له هه‌ره‌س بڕیاری دا به بڕی 20 تا 25 هه‌زار لیره‌ی سووری مووچه‌ی كارمه‌ندانی زیاد بكات، به‌ڵام ئه‌مه چاره‌سه‌ر نییه، بۆ نموونه كارمه‌ندێك مووچه‌كه‌ی 60 هه‌زار لیره‌ی سووری بێ، ده‌كاته 45 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه‌یش نه‌ك هه‌ر به‌شی مانگێك به‌ڵكوو به‌شی هه‌فته‌یه‌كیشیان ناكات، ئه‌مه بۆ ناوچه كوردییه‌كان زۆر ئه‌سته‌متره، چونكه ڕێژه‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر به حكوومه‌تی ئه‌سه‌د له‌و ناوچانه زۆر كه‌من و ئه‌وه‌ی هه‌یه مامۆستا و كارمه‌ندانی پزیشك و پزیشكانن.
ئاواره‌ی و جه‌نگ و هه‌ژاری بووه‌ته پێناسه‌ی خه‌ڵكی ڕۆژئاوا
دایكی جوان له شاری حه‌سه‌كه بۆ پێگه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ڕای گه‌یاندووه، كه سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر سووریا به گشتی ئه‌وانیشی كردووه‌ته قوربانی، هه‌رچه‌نده وه‌كو كورد لاگیری كێشه و شه‌ڕه‌كانی لایه جیاوازه‌كانی سووریا نه‌بووین، ئه‌مه‌یش وایكردووه ڕۆژ دوای ڕۆژ هه‌ژارتر ده‌بین و دۆخی ژیانمان قورس‌تر ده‌بێت.
زیاتر گوتی، كچه‌كه‌م له به‌شی ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی ده‌خوێنێت و مانگانه نزیكه‌ی 40 هه‌زار لیره‌ی پێویسته، مووچه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌م ته‌نیا 80 هه‌زار لیره‌یه، ئه‌گه‌ر برای هاوسه‌ره‌كه‌م كۆمه‌كمان نه‌كات، كه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات و مانگانه 100 دۆلارمان بۆ ده‌نێرێت، ئه‌وا به ته‌واوی ژیانمان ده‌بێته وێرانه.
گه‌نجێكی ڕۆژئاوای كوردستان له خاڵی سنووری نێوان باشوور و ڕۆژئاوا كه خه‌ریكی په‌ڕینه‌وه‌یه بۆ باشووری كوردستان به مۆنیتۆری گوتووه، ده‌چمه هه‌ولێر و له‌وێوه‌یش ڕێی ئه‌وروپا ده‌گرمه‌به‌ر، ژیانمان له كوڵه‌مه‌رگییه و هه‌ژاری و ئاواره‌یی و ماڵوێرانی بووه‌ته پێناسه‌ی ئێمه و ئێمه‌یش به‌رگه‌ی ئه‌و دۆخه ناگرین و به‌ره‌و ئه‌وروپا كۆچ ده‌كه‌ین.